کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


خۆپیشاندانی سلێمانی وتاقیکردنه‌وه‌ی هێزه‌کان

Tuesday, 22/02/2011, 12:00




له‌دواهه‌مین خۆپیشاندانی گه‌نجانی سلێمانی دژبه‌ سته‌می گه‌نده‌ڵکاران،ده‌رکه‌وت ڕاده‌ی هۆشیاری ‌هێزه‌کانی کوردستان به‌حکومه‌توحیزبه‌وه‌له‌ج ئاستێکدایه‌،له‌لای حکومه‌ت خوێنی گه‌نجان وڵات زۆرهه‌رزانتره‌له‌ومره‌که‌به‌کاڵه‌ی که‌په‌یمانی نێوان دووبنه‌ماڵه‌ی به‌رزانیو تاڵه‌بانیپێ نوسراوه‌،هه‌ربۆیه ‌ئاماده‌نه‌بون حه‌ره‌سی به‌رده‌گای لقی جوارزویربکه‌ن وه‌ جه‌که‌که‌ی لێ وه‌ربگرن،تاڕۆڵه‌ی ئه‌م میلله‌ته‌ گیرفان به‌تاڵه‌ له‌خوێن خۆیدانه‌شوات ،هێزی دووه‌م که‌له‌م تاقی کردنه‌وه‌دا زۆر به‌خراپی که‌وت پارتی بووکه‌ جیقڵدانیان به‌رگه‌یی بجوکترین ته‌نگه‌تاوی نه‌گرت بێ ئه‌وه‌ی ویژدانیان بۆجرکه‌ساتێکیش به ئاگابێته‌وه گه‌نجه‌کانی سه‌رشه‌قامیان به‌ر فیشه‌ک دا،ئه‌مه‌ش ئیسرائیلی بیرخستمه‌وه‌ که‌ بۆم ده‌رکه‌وت له‌جاو پارتیداجه‌ند به‌سه‌برو جه‌نیش دیموکراسین ئه‌گه‌رئه‌ وهه‌موبه‌رده‌ی ده‌نرێت به‌ئیسرائیله‌وه‌ بنرایه‌ به‌ پارتییه‌وه‌ وه‌هه‌مان هێزی ئیسرائیلی هه‌بوایه‌ دڵنیام ئێستا که‌سێک نه‌مابو به‌عه‌ره‌بی قسه‌بکات،گه‌ ربڕوانینه‌ یه‌کێتیش بۆمان ده‌رده‌که‌وێ جه‌ند خۆی بجوک کرده‌وه‌ وه و‌ازی له‌هه‌موپه‌یامه‌ مرۆییه‌کانی خۆی هێنا هیج هه‌ڵوێستێیکی مرۆڤانه‌مان لێ نه‌بینین ته‌نها له‌ پێناو نه‌ڕه‌نجانی یاره‌که‌یدا،گۆڕان به‌هه‌ڵوێسته‌ دژه‌کانی له‌م ڕوداوه‌دا ته‌مێکی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر خۆی دروست کرد وه‌به‌ڕاسب داده‌نرێت،جونکه‌ نه‌ک به‌شداری له‌خۆپێشاندان نه‌کرد به‌ڵکو ئاماده‌ نه‌بو دان به‌مه‌زڵومی ئه‌م شه‌هیدو بریندارانه‌دابنێت که‌به‌هه‌واڵو ڕوماڵکردنی ڕاگه‌یاندنه‌کانی ئه‌وان دڵ گه‌رم بونو ڕژاونه‌ته‌ سه‌رشه‌قامه‌کان،به‌ڵام له‌ساتی نمایشکردنی ناڕه‌زایه‌تیه‌کان له‌گه‌ڵیان نه‌جونه‌ سه‌رشه‌قام،هێزه‌ئیسلامیه‌کان کۆتاهێزی ده‌رنه‌جوی ئه‌م ڕوداوه‌بون ئه‌م هێزانه‌ جگه‌له‌وه‌ی تاجه‌ند سه‌عێتێک ڕوداوه‌کانیان ڕاگرتو بڵاویان نه‌کرده‌وه ،یه‌کگرتوبه‌یان نامه‌یه‌کی ده‌ر کرد دژی شه‌هیدو برینداره‌کان بێ ئه‌وه‌ی به‌وشه‌یه‌ک سه‌رکۆنه‌یی ده‌ست درێژ کارانی پارتی بکات،
تێکڕای هێزه‌‌کانی ئه‌م هه‌رێمه شکست خوادوبون له‌تێروانینیان بۆ ئه‌م ڕوداوه‌ وه‌تیایدا پشتیان له‌میلله‌ت و شه‌هیدان و برینداران کرد وه‌ستایشی ده‌سه‌ڵاتیان به‌ڕاسته‌وخۆو ناڕاسته‌وخۆکرد بۆ‌کوشتنی خه‌ڵک،زینده‌به‌جاڵکردنی خه‌ونه‌کانیان،فه‌رهود کردنی سامانیان
بۆیه‌له‌سه‌رگه‌نجان پێویستو له‌گه‌ڵ حکومه‌تدا هێزه‌دوڕووه‌کانیش وه‌ده‌رنێن تا یاری به‌عه‌قڵی خه‌ڵک نه‌که‌ن وه‌ پشت به‌خۆیان ببه‌ستن بۆگه‌یشتن به‌داخوازیه‌کانیان.

‌ ‌‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە