پارتى پاراستنى بڵاوە پێكردووە و پیاوەكان و پارەكانى پێچاوەتەوە
Saturday, 29/01/2011, 12:00
بەپێى ئەو زانیاریانەى لەسەرچاوەیەكى حیزبى دەست كەوتوون ، پاراستنى پارتى ئەندامەكانى خۆیان خزاندووەتە ناوچەكانى گەرمیان و سلیمانى بۆ ئەوەى بە تەواوەتى كۆنترۆڵى زانیاریەكانى جموجوڵى خەڵك بكات ، كە لە دژى بنەماڵەى بارزانى ئەنجام دەدرێت ، وە لە هەمان كاتدا ڕایان سپاردوون تا خەڵك هان بدەن لە دژى سەرۆكى حكومەتى بەرهەم ساڵح بۆ ئەوەى نێچیرڤان بارزانى بگەڕێتەوە سەر حكوم ئەمەش پەیوەندى بە ئەوەوە هەیە لە كاتى ڕاپەڕینە گەلى كوردا بتوانن كۆنترۆڵى تەواو بكەن بۆ ئاڕئاڕ و خۆ دەرباز كردن لە هەموو ناوچەكانى كوردستان .
وەك لە زانیارییەكاندا هاتووە پۆلیس و ئاسایشى و ناوچە و لقەكانى گەرمیانى پارتى لە هەموو ناوچەكانى گەرمیان و دەربەندیخان داواى خۆ پێچانەوە و ئامادە باشیان لێكردوون ، وە فەرمانى خۆپارستنیان پێدراوە بە هەموو شێوەیەك .
ئەوەى جێگەى نیگەرانییە بۆ پاراستن و پارتیەكان زانیارییەكان كۆدەكەنەوە و هەموو شتەكانیان لە بەرچاوە بەڵام نەبەردى جوامێرى خەڵكیش لەبەرامبەردا دەیان ئەوەندەیە كە كەس سڵیان لێناكاتەوە بەردەوام قسەى حەقیان پێدەڵێن ڕاستەوخۆ دەلێن بێگەیەنە بە سەرۆكەكەتان .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست