کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەگەڵ منداڵى خۆیاندا بە بەفر و لەگەڵ منداڵى میللەتیشدا بەتفەنگ شەڕ دەکەن

Monday, 06/02/2012, 12:00


ئەم بابەتە پێشكەشە بە رووحى پاكى گەرمیانى جوانەمەرگ
دەسەڵاتدارانى ئەم هەرێمە چى شتێك ناشرینبێت و چی کارێک درندانەبێت بەرامیەر بەم خەڵکی کوردستان و ئەم میللەتەی باشور دەیکەن و كردویانە. برۆ مێژوو هەر یەكە بە یەكیان بخوێنەوە، پەرەیەكى سپى تیا نابینیت، وەك دەسكەوت و خێر و خێرات بۆ ئەم میللەتەیان كردبێت، هەمیشە ماڵ و منداڵى خۆیان لەو پەرى رەفاهیەت ژیاندوە و منداڵى رەش و روتى ئەمیللەتەشیان کردۆتە قوربانی ئارەزوو و مەراامە گڵاوەکانی خۆیان، تا لە شاخ بوون، گەنج و کوڕی ئەو کوردەیان بە کوشت دەدا، خوێنیش لە لوتی منداڵیکی خۆیان نەهاتووە، ئەوەى نەكرێت ئەمانە بەرامبەر بە رۆڵەی ئەم میللەتە  كردوویانە . لەكاتى ئەنفالدا منداڵەكانى خۆیان لە باشترین شارەكانى ئێران دەژیان و دەیانخوێند، منداڵى كوردستانیش ئەنفال دەكرا، لەشەرى ناوخۆدا منداڵ و ژنەكانیان لە وڵاتە ئەوروپیەكان داڵدە دابوو، گەنج و پیاوى ئەم وڵاتەیان دەدا بەكوشت و منداڵەكانیان هەتیو ئەكردن، منداڵى خەڵکیش لە نێو ترس و تۆقاندنى درندایەتى ئەوان گەورە دەبوون، یان لەنەبوونى و ئەو قوربەسەریەى ئەوان بۆ ئەم میللەتەیان بەرپاكرد نیوەى منداڵانى ئەم وڵاتە لە خوێندن دەردەچوون و لە سەخترین شوێنەكان قورسترین كار و كاسبیان دەكرد، بۆ ئەوەى دوو  پارو نان بۆ براو دایك و خوشەكەكانیان پەیدابكەن، كور و منداڵى ئەمانیش لە باشترین قوتابخانە و زانكۆ ئەوروپى و ئەمریكیەكان دەیان خوێند.
دوا تراژیدیاش ئەوەی ١٧ شوبات بووە، کە بەفیشەك و تفەنگ رووبەرووى منداڵى ئەم وڵاتە بوونەوە و منداڵیان دەكوشت، وا ئیستا لەگەڵ منداڵەكانى خۆیاندا شەرەبەفر دەكەن و بە خۆشییەوە ئەڵێن: " ئەو منداڵە لە شەڕە بەفردا رووبەرووى وەزارەتى پێشمەرگە و ناوخۆ وەستاوە" . گەرمیانی منداڵ بە گوللەی ئەم دەسەڵاتە شەهید کرا، کە هاو تەمەنی  ئەم منداڵە بوو.

ئەوە وێنەى (جەلال كەریمى بریكارى وەزارەتى ناوخۆ و شێخ جەعفەرى وەزیرى پێشمەرگە)یە
ئەمەش لینكى ئەو وینەیە لە فەیسبوك
https://www.facebook.com

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە