هێرۆ خان دانسی هیندییه‌ سوره‌کان ده‌کات

Saturday, 26/06/2010, 12:00


هێرۆى ئیبراهیم ئەحمەد ئەوزاتەى خەونى خەونى فیرعەونیە ئەو ئارەزى داگیركردنى هەموو رۆڵەكانە لە كۆمەڵگەدا ئیتر لە بوارى هونەرى بێ سیاسى بێ كۆمەڵایەتى ئەو حەزى لەو رۆڵبینینەیە بەڵام بەشێوەیەكى سلبى , من هەمیشە وەك مافیایەك ئەیبنم ,چونكە بەئاشكرا كۆمەڵێك چەتەو پیاو كوژ بەدەوریەوەن ئەو كۆنترۆڵى دەزگاى تیرۆریەكەى خۆشى كردوە كە بەناو دژە تیرۆرى ناوە , هێرۆتالەبانى لە رۆژى میوزیكدا لە پاركى ئازادى هاتە سەر سەكۆى ئازاد و بە بەرگێكى هندى كە گوزارشتى لە جلوبەرگى هندیە سورەكانى ئەمریكادەكرد زۆر بێباكانە كەوتە رەقس و سەما ,من بەینینى سەروپرچى سپى ئەوم خانمە ئارەقى شەرمەزارى ئەتكا بەسەرما وەك كوردێ , هاورێیان ئەمانە زۆر هیچ نەدیون لە گەڵ هەموو كەسێكى خەیرە كورد ئاوێتە ئەبن و ئەبنە بەشێك لەوان ئاسایى ئەبوو گەر هێرۆ هەڵپەریایە بەڵام زۆر نەنگى و شورەیى یە ئەو رەقس و سەماى هندیە سورەكان بكات ,جگەلەوانەش جەنابى هێرۆ هەمیشە واخۆى نیشان ئەیا كە فریاد رەسى هەژارانە بەڵام ئەوتا كورد گەل ئەم باكى بەهیچ نیەو لە ژێر رەحمەتى فرۆكەى توركى و تۆپى ئێرانى رەقسى سەركەوتنتان بۆ ئەكات , لەكاتێكدا خەڵكى كوردستان بە تایبەتى ناوچە سنوریەكان لە ژێر سێبەرى تەیارەو تۆپ ژیان بەسەر ئەبات رەشیان وەك رەشى دەوارە شرە كەچى خانم تازە بەتازە لەخۆشى خۆى ناكەوێو رەقسم بۆ ئەكات , ئەبوایە جەنابت هەر لە یەكەم رۆژى تۆبارانەو سەردانى ئەو ئاوارانەتان بكردایەو هاوكارى خانمى یەكەمى عێراقت پێبگانایە ئەبوایە وەك حیزبەكەشتان واتە حزبى تالەبانى باڵى یەكێتى نەئەوبوایە قبوڵى ئەوەتان بكردایە كە لە ژێر ساباتى تۆپ باران كۆنگرەتان بكردایە , ئەوەى ئەمرۆ لە كوردستان گوزەر ئەكات ئۆباڵەكەى لە ئەستۆى ئێوەیە چونكە ئەمرۆ ئێوەن سورەى بەرلەشكرى ناعەدالەتى و نایەكسانى لە وڵاتدا , كارەساتێكى تر ئەم گەندەڵانە ئەوە كێشەى كەسى خۆیان تێكەڵ بە حكومەت و كۆمەڵگا دەكەن زۆر رونە بەرهەم ساڵح لە ئاستى حكومەتدا هێرۆى ئیبرایم ئەحمەد كۆنترۆڵى كاروبارەكانى دەكات بەرهەم باجى كردارێكى ئەدا كەهى ئەمرۆنیەو هى تەلەبایەتى بەریتانیایە بەڵام ئەمرۆباجەى ئەوكردەوانەى بەرهەم حكومەتێك ئەیدا واتە گەلێك باجى سەخیفى و رسواى بەرهەم ئەدا .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە