کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هوشیاریی ته‌ندروستی بۆ تاکی کورد به‌شی (3) نه‌خۆشی گرانه‌تا

Sunday, 22/11/2009, 12:00


نه‌خۆشی گرانه‌تا Tyfoid
تێبینی:داوا له ‌هه‌رکه‌سێکی خه‌ڵکی دوکان ده‌که‌م، ئه‌گه‌ر ئه‌م نوسینه‌ی دیت، کۆپی بکات و به‌سه‌رخه‌ڵکی دوکان دا دابه‌شیان بکات، چونکه‌ ئه‌مه‌ خزمه‌تێکی زۆر گه‌وره‌یه‌.

خوێنه‌ری به‌رێز دوای ئه‌وه‌ی که‌ له‌ ڕۆژنامه‌ ئه‌هلێ کانه‌وه‌ گوێ بیستی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی گرانه‌تا بووم له‌ دوکان، وه‌ک کوردێک و که‌سێکی خه‌ڵکی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ به‌ئه‌رکی سه‌رشانی خۆمم زانی، هه‌ندێ ئاگاهی ته‌ندروستی بگه‌ێنم به‌ خه‌ڵکی کوردستان، چونکه‌ دوور نییه‌ زیاتر بڵاوبێته‌وه‌ و ناوچه‌ی تریش بگرێته‌وه‌ به‌تایبه‌ت دوکان که‌ ناوچه‌یه‌کی گه‌شت و گوزارییه‌.

ناوی ئه‌م به‌کتریایه‌ Salmonella enterica. Typhi و سه‌ربه‌گروپی Gram-negatives، موچکه‌ی ڕۆیشتنیان پێوه‌یه‌، هه‌ربۆیه‌ش له‌ ڕیگه‌ی ده‌م وکۆم وده‌ست و پله‌وه‌ ده‌گوێزرێته‌وه‌. واته‌ له‌ ڕیگای خۆراک و ئاوی پیس وده‌ست و پلی نه‌شۆراو.
ئه‌م به‌کتریا و نه‌خۆشی زیاتر له‌ شوێنی گه‌رم ودواکه‌ووتوی وه‌ک کوردستانی خۆمان هه‌یه‌ و زوو بڵاو ده‌بێته‌وه‌، چونکه‌ هێشتا سیسته‌می عه‌شیره‌تی و بنه‌ماڵه‌یی ده‌یبات به‌ڕێوه‌ و لێپرسینه‌وه ‌و دادگای سه‌ربه‌خۆ نییه‌ ، هه‌روه‌ها (که‌ناڵی زاسیۆن، ئێکۆلۆجی ،چۆنیه‌تی هیوگێن وخۆ پارێزی) نازانێ بۆی گرنگ نییه‌.گرنگ ئه‌وه‌یه‌چاوه‌چنۆکه‌کانی خۆی پڕ بنه‌وه ‌و سکی تێر بێت. زوربه‌ی تاکه‌کان وه‌ک که‌سایه‌تی نه‌خۆش و گێلن مێگه‌ل ئاسا له‌ گه‌ڵیانا ده‌له‌وه‌ڕێن. له‌ گه‌رمه‌ی گرانه‌تاکه‌یدا و نزیک بوونه‌وه‌ی له‌مردنیش هێشتا ده‌ڵی بژی سه‌رۆک عه‌شیره‌ته‌ چاوچنۆک و چاو برسی و وورگ زله‌که‌م، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ تووشی ئه‌و هه‌موو مه‌رگه‌ساته‌ی کردۆ که‌ به‌سه‌ری هاتووه‌.

نیشانه‌کانی نه‌خۆشی گرانه‌تا Tayfoid
بێ تاقه‌تی ، سه‌رهێشه‌، قه‌بزی وبه‌رزبوونه‌وه‌ی تا(حما) پله‌ به ‌پله‌ له‌ هه‌فته‌ی یه‌که‌م که‌ پێ ده‌ڵێن ((Stadium incrementi..
دوای 8 ڕۆژ تایه‌که‌ وه‌ک خۆی به‌پله‌ی به‌رزی ده‌مێنێته‌وه‌ 40 تا 41 پله‌ پێ ده‌ڵین قۆناغی(Stadium kontinium)، ئه‌مه‌ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک ده‌خاێنیێ 2 تا3 هه‌فته‌ و پێی ده‌ڵێن قۆناغیStadium fastigi)‌) له‌م قۆناغه‌دا دڵ هێواش لێده‌دات (Bradycardie).
هه‌روه‌هاخرۆکه‌ سپێکان که‌م ده‌بنه‌وه‌(Leukopenie) به‌ پێچه‌وانه‌ی هه‌موو نه‌خۆشی کانی تر تووش بوو به‌به‌کتریا که‌(خرۆکه سپێکان به‌رزده‌بنه‌وه‌)، ئه‌مه‌ش زۆرگرنگه‌ بۆ دکتۆری چاره‌سه‌ر کاتێک ئه‌نجامی فه‌حسی خوێنه‌که‌ی بۆ دێته‌وه‌ له‌ لابۆر(مختبر).
هه‌روه‌ها تووشبوان بێ هۆش ده‌بن و سپڵ ده‌ئاوسێ به‌زمانی هه‌ولێری (فاته‌ ڕه‌ش ئه‌ستوور ده‌بێتن). په‌ڵه‌ی سور و په‌مه‌یی له‌ سه‌رپێستی سنگ و ده‌وروبه‌ری به‌ده‌رده‌که‌وێ (Roseolen).
نیشانه‌یه‌کی تری زۆر ئاشکرا له‌ ناوه‌ڕاستدا زمانی نه‌خۆشه‌که‌ خۆڵه‌مێشی و سپی هه‌لده‌گه‌ڕی، به‌ڵام قه‌راغه‌کانی زمانی ئاسایی هه‌رسوورن.
دوای دووهه‌فته‌ش رێخۆڵه‌ باریکه‌ش ده‌گرێته‌وه‌ و توشی ئیسعالی ده‌بێت (دوور نییه‌ رێخۆله‌ کوون بێت یان بدڕێ).
مووی سه‌ر ده‌ورێ ده‌ڕووتێته‌وه‌ به‌ڵام دوای چاک بوونه‌وه‌ دێته‌وه ‌(مه‌ترسه‌ که‌چه‌ڵ نابیت).
له‌وانه‌یه‌ ئێسقانه‌کانیش جه‌راحه‌ت بکه‌ن و پێستی میشک بئاوسێ(التهاب).ئینجا تاکه‌ به‌ره‌و نزم بوون ده‌ڕوا و پێ ده‌نێته‌ قۆناغی کۆتایی(Stadium decrementi).
ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی که‌ چاره‌سه‌ریان بۆ نه‌کراوه‌ 3 مانگ دوای نه‌خۆشێ که‌ هێشتا هه‌ر به‌کتریای گرانه‌تا له‌ ڕێگای میز و پیسایییه‌وه‌ ده‌خه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌ خه‌ڵکی تر تووش ده‌که‌ن.
له‌ 5% تووش بووه‌کان بگره‌ تا ماوه‌ی ساڵیکیش به‌کتریا ده‌خه‌نه ‌ده‌ره‌وه‌ و خه‌ڵکی تر تووش ده‌که‌ن.
هه‌ندێ جار ئه‌م به‌کتریایه‌ له‌ زراو و بۆڕی زراو خۆ ده‌شارنه‌وه‌ و به‌ردی زراو دروست ده‌که‌ن.



چونێتی دیاری کردنی نه‌خۆشی که Diagnose

1.له‌ڕیگای ئه‌و نیشانانه‌ی سه‌ره‌و که‌ باسم کردن هه‌روه‌ها قسه‌کردن له‌گه‌ڵ نه‌خۆشه‌که‌.
2.له‌ڕێگای لابۆره‌وه‌(مختبر) به‌کتریاکه‌ دیاری ده‌کرێ ،له‌ڕیگای ئازمایشی(فحس) خوێنه‌وه‌ (Leukopenie) واته‌ که‌مبونه‌وه‌ی خرۆکه‌ سپێ کان.
3.یاخۆت له‌ ڕێگای فه‌حسی پیسای 2 هه‌فته‌ دوای نه‌خۆشی یه‌که‌ دیاری ده‌کرێ.
4.دیاری کردن له‌ ڕیگای فه‌حسی خوێنه‌وه‌(Serologie)له‌ ناو له‌شی تووش بۆکه‌ دژه‌ ته‌ن(Antibody)ی تایبه‌ت به‌و به‌کتریایه‌ وه‌ ده‌رده‌که‌وێ. واته‌ به‌مێتۆدی(Gruber-widal-antibody)

چاره‌سه‌ر:
پێش چاره‌سه‌ری خوێن وپیسایی ئازمایش(فحس)ده‌کرێن ئینجا ده‌ست به‌ دانی جۆری ئه‌نتی بایۆتیکی(Antibiotica) دژی گروپی به‌کتریای Gramnegatives ده‌که‌یت.ئه‌م جۆرانه‌ی خواره‌وه‌:

به‌پله‌ی یه‌که‌م Chinolone,Ciprofloxacin یان Ofloxacin بۆ ماوه‌ی 7-10 ڕۆژ. ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌ش نه‌بوون ویان که‌ڵکت لێ وه‌ر نه‌گرت ئه‌وا ده‌توانی (Cefixim,Azithromycin یان Cotrimoxazol).

خۆپاراستن:
پاک وخاوێنی باشترین پارێزی یه‌(دوای ئاوده‌ست وشتی تر ده‌ستت باش به‌ سابون بشۆ.
پاراستنی ئاوی خواردنه‌وه‌ له‌ پیس بوون. یاخۆ کوتانی(تلقیح) پێش وه‌خت، یان به‌شێوه‌ی قل(حب) قووت ده‌درێ. ئه‌م خۆکوتان (تلقیح) و قل خواردنه‌ ده‌تپارێزێ بۆ ماوه‌ی ساڵیک تا 3 ساڵ.

بۆخۆپاراستنی له‌ به‌کتریای گرانه‌تای جه‌لال تاڵه‌بانیش که‌ له‌ هه‌موو سوری خوێنیشی له‌ته‌ک خرۆکه‌ی سوور وسپی ته‌نها خیانه‌ت دێ و ده‌چێ(مێژووی شاهیده‌)، ئه‌و که‌ وه‌فای بۆ براده‌رێکی 40 ساڵه‌ی خۆی نه‌بوو، باشتره‌ وایه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوو ده‌نگ به‌ به‌کتریایه‌کی کورد کوشنده‌ی وه‌ک تاڵه‌بانی نه‌ده‌ن و ڕسوای که‌ن.

دکتۆرناسر سۆرانی
پزیشکی تایبه‌تی چاو وپزیشکی گشتی
ئه‌ندامی یه‌کێتی دکتۆرانی سویسرا FMH

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە