Sunday, 15/11/2009, 12:00
بابه‌تی ئه‌مجاره‌مان نه‌خۆشی ئه‌نفلوێنزا (هه‌ڵامه‌ته) که هه‌موو ساڵێك به‌زۆری له وه‌رزی زستاندا یه‌خه‌مان ده‌گرێته‌وه و خۆی ده‌کات به میوانمان، له ڕێگای دڵۆپی تف ولوت (کۆکین و پژمین) وخاولی و ته‌وقه‌کردنه‌وه به ئاسانی بۆ یه‌کتیری ده‌گوێزینه‌وه.
تووشکهرانی ئه‌م ههڵامهتهش ڤایرۆسی Myxoviren و ده‌کرێن به سێ گروپه‌وه.
گروپی A :
ئه‌م گروپه له‌هه‌موو جۆره‌کانی تر زیاتر به‌ده‌رده‌که‌وێ به‌شێوه‌ی جۆره‌ها ئهنتیگێن (نه‌خۆشکه‌ر).له‌به‌رامبه‌ر به‌رگری له‌شی مرۆڤه‌کاندا له ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکدا. هه‌ر ئه‌م جۆره چه‌ندین جۆری تری ڤایرۆسی لێده‌که‌وێته‌وه، بۆیه هه‌ندێ جار جۆره نوێیه‌کان نه‌ناسراو ده‌بن له به‌رامبه‌ر به‌رگری له‌شماندا، هه‌ر بۆیه ئه‌م هه‌ڵامه‌ته ساده و ساکارانه توشمان ده‌بنه‌وه هه‌موو ساڵیک له وه‌رزی ساردیدا هه‌ندێ جاریش ده‌بنه هۆی نه‌خۆشی سه‌ختیش بگره تامردن
گروپی B :
ئه‌م جۆره ئینفلوێنزایه گروپێکن زیاتر تووشی گه‌نج و منداڵان ده‌بێت، که‌متر هیلاکت ده‌که‌ن وئارام ترن له گروپی یه‌که‌م.
گروپی C :
ئه‌م ئینفلوێنزا گروپه‌یان ته‌نها لێره و له‌وێ جار جار به ده‌گمه‌ن ده‌رده‌که‌وێ.
گروپی یه‌که‌م و دووه‌م له ته‌واوی سه‌ر زه‌وی به شێوه‌ی ئافات بڵاوبوونه‌ته‌وه و له سه‌ره‌تای یه‌که‌می وه‌رزی سه‌رما ده‌که‌ونه گیانی ئێمه. له به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م ڤایروسانه وه‌ک له سه‌ره‌وه باسم کرد جۆری تریان لێ‌دروست ده‌بێت ، بۆیه مرۆڤه‌کان چه‌ندین جار توشی هه‌ڵامه‌ت ده‌بنه‌وه. ئه‌گه‌رنا خۆ به‌رامبه‌ر جۆرێکیان که توشی هه‌ڵامه‌ت بووی لێیه‌وه به‌رگری (مناعه) دروست بووه له له‌شدا تازه به هه‌مان ڤیروس توشی نه‌خۆشی هه‌ڵامه‌ت نا بێته‌وه.
ئه‌م ڤایرۆسانه ڕێگا و سیسته‌می هه‌ناسه‌دان هه‌ر له لووت و قوڕگه‌وه تا سیپه‌لکه‌کان توش ده‌که‌ن و له‌گه‌ڵ خۆشیانا به‌کتریای پرۆتێئاز و شتافیلۆکۆک چالاک ده‌که‌ن و ئه‌وانیشمان لێ هه‌ڵده‌گێڕنه‌وه و له گیانمانی به‌رده‌ده‌ن و به‌هه‌رسێ لایان کارێکمان پێ ده‌که‌ن بۆ ماوه‌ی نزیکه‌ی یه‌ک دووهه‌فته با به‌ده‌واری شڕی ناکات.
مۆڵگه‌ی ئه‌م ڤایرۆسانه ته‌نها له مرۆڤ دا نییه، به‌ڵکو له ناو له شی گیانداره‌کانی تریش مۆڵگه ده‌که‌ن و خۆیان ده‌شارنه‌وه و له وێشه‌وه بۆ مرۆڤ ده‌گوێزرێنه‌وه (توش ده‌که‌ن).وه‌ک مهر و بزن و به‌راز و باڵنده و په‌له‌وه‌ریش، که بۆ یه‌که‌م جار دێنه له‌شمانه‌وه 3 ڕۆژیان پێویستهincubation بۆ ئه‌وه‌ی تووشمان بکه‌ن و ههڵامهتهکه ده‌ست پێ بکات
تا و هه‌ست کردن به نه‌خۆشییه‌کی گران، بێتاقه‌تی و هه‌تاکو له هۆش خۆچوون، سه‌رهێشه وجومگه هێشان، ئاوسانی لووت و قوڕگ و بگره تا بۆڕێکانی سیپه‌لک به‌کۆکه و پژمین، هه‌روه‌ها ئاوله لووت هاتن، یا خوود چڵم . به‌رده‌وامبوونیشی یه‌ک دوو هه‌فته بگره هه‌نێ جار 3 هه‌فته‌ش پێده‌چێت.
چاره‌سه‌ر:
ده‌توانین نیشانه‌کانی که‌م بکه‌ینه‌وه و هیلاکی که‌متر پێوه دیاربێت و زووتر بێیته‌وه سه‌رخۆ.
به‌یانیان پاش به‌رچایی یه‌ک دانه پانادۆڵ یان بروفێن بخۆ، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڕۆژ هیلاک نه‌بیت، شه‌ویش پێش خه‌وتن دانه‌یه‌کی تر بۆ ئه‌وی باشتر خه‌وت لێ بکه‌وێ. له نێوانی به‌یانی تا ده‌خه‌وتن زوو زوو شله‌مه‌نیی گه‌رم وه‌ک چایی و چایی ڕووه‌کی تر به‌تێکه‌ڵاوی، ئه‌گه‌ر په‌یداش بوو هه‌ندێ لیمۆ و هه‌نگوینی تێبکه، هه‌تا قوڕگت ووشک بێت و شله‌مه‌نی نه‌خۆیته‌وه ڤایرۆسه‌کان زیاتر ده‌بن وجێی خۆیان ده‌که‌نه‌وه و ماوه‌ی نه‌خۆشی بوونه‌که‌ش درێژ ده‌بێته‌وه. دووربه له‌خواردنی شتی سارد.
منداڵان ئه‌گه‌ر تایان هه‌بوو ده‌رمانی دژی تا (په‌نادۆڵ)ی پێ هه‌ڵبگره، واته له کۆمێوه ده‌یده‌یتێ، ئه‌گه‌ر نه‌ش بوو نیو حه‌بی له ئاودا، وردبکه و بیخواته‌وه، ئه‌گه‌ر حه‌پیش نه‌بوو ئه‌وا په‌رۆی ته‌ری سارد له قاچه‌کانی بپێچه بۆ ئه‌وه‌ی تاکه‌ی دابه‌زێت.
هیچ کاتێک بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ئاو له لووت هاتن و هه‌ناسه‌دانی باشتر دڵۆپ(قگره)ی لووت له 4 ڕۆژ زیاتر به‌کار مه‌هێنه، چونکه کاری ناو لووت له دوای چاک بوونه‌وه‌ت ده‌شوێنێ وچاکیش بیته‌وه هاوین و زستان ئاوێکی ڕوون هه‌ر له لووتت دێتن، ئه‌مه‌ش له ژیانتا که‌مێک ناڕه‌حه‌تت ده‌کات وه‌ک کارێکی لاوه‌کی (تاسیرجانبی) زیادو خه‌راپی به‌کارهێنانی.
منداڵ ئه‌گه‌ر ئه‌م قهترهیهت دا پێی ته‌نها شه‌وانه بۆ ئه‌وه‌ی لووتی نه‌گیرێ وخه‌وی لێ بکه‌وێ.
هه‌ر له منداڵی 10 ساڵییه‌وه به‌ره‌و ژووتر تا ته‌مه‌نی حه‌زره‌تی نوح بۆ کهمکردهوی ئاوسانی لوت و ئاو‌و وچڵم رۆژی دوو جار یه‌ک دانه ئۆترینۆڵ به‌کار بێنه به‌یانیان وپێش خه‌وتن نه‌ک قه‌تره‌ی لووت.
ده‌شتوانی پێش وه‌ختیش ده‌رزی کوتان له خۆت بده‌ی ساڵانه دژی هه‌ڵامه‌ت وههڵامهتی به‌رازیش.
هه‌ڵامه‌ت یان ئه‌نفلۆنزای به‌راز:
ده‌رباره‌ی هه‌ڵامه‌تی به‌رازیش که ئێستا ماوه‌یه‌که ده‌نگۆی له ناو خه‌ڵکدا هه‌یه، نیشانه‌کانی هه‌روه‌ک نیشانه‌کانی گروپی ڤایرۆسی یه‌که‌من و هیچ جیاوازیان نییه ته‌نها بۆ دڵنیابوونیش له تووش بوون به‌م جۆره ڤایرۆسه (تشخیس) له رێگای چڵمی ناو لووته‌وه ده‌کرێ، هه‌ندێ جار ڕشانه‌وه وسکچوونی له‌گه‌ڵدایه.
بۆ سه‌ر مرۆڤی گه‌نچ و به‌سالا چوو ترسی نییه وه‌ک هه‌ڵامه‌تی تر ده‌یگری و چاک ده‌بیته‌وه.
ته‌نها بۆ مناڵی بچووک و ژنی دووگیانه (حامیله) و ئه‌وانه‌ی که به‌رگری (مناعه)ی له‌شیان لاوازه وه‌ک که‌سانی تووشبوو به نه‌خۆشی شێرپهنجهئ خوێن و نه‌خۆشی ئایدز (واته به‌رپرسه‌کانی یه‌کێتی و پارتی که هه‌میشه به‌دوای داوێنپیسییهوهن).
تێبینی:
خوێنه‌ری به‌ڕێز ئه‌گه‌ر ئه‌م بابه‌تانه‌ی هوشیاری ته‌ندروستیت خوێنده‌وه، کۆپی بکه له ماڵاکه‌ی خۆت هه‌لیگره،چونکه له بیرت ده‌چێته‌وه بۆ جارێکی تر یا کۆپی بکه و بیده بهکهسوکار و دۆست و نزیکهکهکانت، وه‌ک خزمه‌تێک به‌گه‌ل ونیشتمانهکهت.
هه‌ر کۆکه و هه‌ڵامه‌تێکی زیاتر له 5،4، هه‌فته تا 8 هه‌فته‌ی خایاند. تکایه به زووترین کات سه‌ردانی دکتۆر بکه، چونکه هه‌ندێ جار ئه‌مه نیشانه‌ی نه‌خۆشی زۆر سه‌ختتره له سیسته‌می هه‌ناسه یان گیرفانه‌کانی لووت(جیوب انفی).
هاتنی خوێن له گه‌ڵ تف یان به‌ڵغه‌م نیشاندادی نه‌خۆشی تره له سیسته‌می هه‌ناسه‌دان، بۆیه پێویسته به‌زووترین کات سه‌ردانی دکتۆر بکه‌ی (دوور نییه سه‌ره‌تای نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بێت) وخۆت دوورخه‌ره‌وه له‌و کولتوره سه‌قه‌ته باوه‌ی کورده‌واریی، که عه‌یبه و باخه‌ڵک نه‌زانی خوێن له‌گه‌ڵ به‌ڵغه‌م و تفم دایه، چونکه هه‌ر ئه‌م بیرکردنه‌وه سه‌قه‌ته له‌وانه‌یه، که کاتی به‌سه‌را تێپه‌ڕی، شێرپه‌نجه‌که بگاته ناو سوڕی خوێن و له ڕێگای سوڕی خوێنه‌وه بڵاو بێته‌وه ئه‌و کاته چاره‌سه‌ر زه‌حمه‌ته و ده‌بێ دره‌نگ یان زوو چاوه‌ڕوانی مه‌رگ بکه‌یت و له‌م دکتۆر بۆ ئه‌و دکتۆر له‌م شار بۆ ئه‌و شار و خه‌سته‌خانه دادی خۆشت وکه‌س وکارت نادات.
بۆ پارێزیش له ڤایرۆسی هه‌ڵامه‌ت و هه‌ڵامه‌تی به‌رازیش، پارێزی بنبڕ نییه، به‌ڵکو ده‌توانی:
1. کاتێ ده‌زانی ده‌کۆکیت یان ده‌پژمی ده‌سته‌سڕ یان کلینکس بگره به ده‌م و لووتته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌شت نه‌بوو ئه‌وا به قۆڵت و ئانیشکت ده‌م و لووتت داپۆشه له کاتی کۆکین یان پژمین.
2. تا ده‌توانیت له هه‌ر فرسه‌تێکدا بۆت کرا، ده‌ستت به سابوون بشۆ.
3. ده‌شتوانی پێش وه‌خت ده‌رزی کوتان(تلقیح) له‌دژی ئه‌م ڤایر‌وسی (AH1N1 ) له‌خۆت بده‌یت، به‌ڵام بۆ تاکی کورد و گه‌لی کوردستان، که زیاتر له 40 تا 50 ساڵه ڤایر‌وسی یه‌کێتیی و پارتیی که‌وتوونه‌ته گیانمان و به ناوی فشه‌ی کوردایه‌تیی کۆمه‌ڵگایان په‌رێشان و نه‌خۆش خستووه، بۆیه وا چاکتره بۆ خۆپاراستن و بنبڕکردنی ئه‌و ڤایروسه پێویسته له هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوودا ده‌نگیان پێ نه‌ده‌ن.
ئه‌م دوو که‌سه له ئه‌نفلۆنزای به‌راز سامناکترن بۆ کورد
دکتۆر ناسر سۆرانی
ستافی کوردستانپۆست
و
پزیشکی گشتی وپزیشکی تایبەتمەندی چاو
ئەندامی یەکێتی دکتۆران لە سویسرا FMH
www.augenarzt-birsfelden.ch
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست