بۆچی مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆره‌کان به‌ره‌و ئاوابوون ده‌چێت؟
Monday, 14/02/2011, 12:00
دوابه‌دوای رووداوه‌کانی تونس ومیسر ، خۆفش کردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته خیانه‌تکار و گه‌نده‌ڵ ودزهکهی پارتی و یه‌کێتی، هه‌روه‌ها هه‌ڵسوکه‌وتی شه‌ڕانگێزانه‌یان به عه‌قلی ساڵانی شه‌ست و نه‌وه‌ده‌کان، دوای سینارێۆ 7 خاڵی که‌ی گۆڕان له مه‌ڕ قه‌یرانی کوردستانی باشوور. به‌پێویستم زانی له‌پاڵ بابه‌تی هۆشیاری ته‌ندروستی بۆ تاکی کورد کورته روونکردهویهک له سهردکتاتۆر بۆ خوێنه‌ری کورد بخه‌مه ڕوو.
هه‌موو دیکتاتۆره‌کان پشت به‌هێزی پۆلیس وده‌زگای سیخوڕیی خۆیان ده‌به‌ستن، چونکه وا ده‌زانن ده‌توانن له‌م ڕێگه‌وه کۆنترۆڵی ووڵات و رژێمه‌که‌یان بکه‌ن. له کوردستانی باشووردا سه رهڕای ئه‌مانه ده‌سه‌ڵات پشت به کۆنه ئه‌نفالچیی وموستهشارهکانیش ده‌به‌ستێ، که له ژێرباڵی خوی‌دا هێشتونیه‌ته‌وه ناوی لێناون کوڕانی بنه‌ماڵه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه هیچ نه‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و مانایه‌ش دروست ده‌کات، که ئه‌مانه شانزایی به خیانه‌ت و جاشه‌یه‌تی ده‌ده‌ن و رووی پێشێنه‌ی ناشرینی خۆیان له‌ناو خه‌بات و هه‌ڵسوکه‌وتی پێشمه‌رگایه‌تییدا جوان ده‌که‌ن، ده‌نا چۆن که‌سانی ناشرین و جاش ده‌کرێن به کوڕ و برا؟
به‌شێوه‌یه‌کی گشتی سه‌خته ئه‌گه‌ر بته‌وێت و بزانی ئایا ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆرێک ڕووکه‌ش و بۆش وکلۆره یاخۆت ته‌نها به‌رواڵه‌ت خۆی وا به‌هێز نیشان ده‌دات، چونکه ڕێگه به ڕاگه‌یاندنه ناوه‌کی ودهرکێ کان نادات تاکو به‌راستی ته‌خمینی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی بکه‌ی.
هه‌رچۆنێک بێت هه‌موو دیکتاتۆره‌کان 3 خاڵی هاوبه‌شیان هه‌یه
1.ڕیگه گرتن له بیروڕای ئازاد و ئازادی ڕاگه‌یاندن.
2. به‌کارهێنانی هێز(پۆلیس، سوپا، ده‌زگای سیخوڕی) دژی به‌رهه‌ڵستکاران وسه‌رکوت کردنیان.
3.گه‌نده‌ڵی و ده‌سه‌لاتێکی kleptokratie یانی دزسالاریی وتاڵانچی سامانی گشتی (بارزانی وتاڵه‌بانی و ئه‌وانه‌ی له ده‌وریان گرد بوونه‌ته‌وه هه‌موویان ئه‌م خهسلهتهیان تێدایه).
دکتاتۆره‌کان که‌ی ده‌ڕوخێن؟
1. له ڕێگای ڕاپه‌ڕینه‌وه ده‌ڕوخێن.
2. یان به هۆی قه‌یرانی ناوه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات وڕژیمهکهیان واته ناکۆکی له نێوان به‌رپرسان وئورگانهکانی به‌ڕێوه‌بردنی ڕژێمه‌که و دوودڵیان له سه‌ر به‌رده‌وام بوون له چه‌وسانه‌وه وتاڵانی گه‌ل و ووڵاته‌که‌یان. 3.یاخۆت کاتێک که دانیشتوانی ووڵاته‌که هه‌ست ده‌که‌ن که دیکتاتۆره‌که نازانێ ئیدی لێره به‌دواوه له بواری سیاسی وئابووری چیترو چی بکات بۆ ووڵات(ئه‌مه‌شیان پڕ به‌پێستی ئه‌م ڕه‌وشه‌ی ئێستای کوردستانی باشووره له سایه‌ی حکومه‌ته حیزبی وبنه‌ماڵه ێ که‌ی بارزانی وتاڵه‌بانی).
3. له کاتی سه‌رنه‌که‌وتنی ئه‌و دوو خاڵه‌ی سه‌ره‌وه‌دا ، ئیدی کاتی ئه‌وه دێت، که به‌هۆی دروستکردنی رێکخراو و شانه‌ی نهێنی ، به‌ره‌نگارییه‌ک دروست بکرێت و له جومگه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان بدرێت.
4.هه‌ندێ دیکتاتۆر هه‌وڵی ڕیفۆرم ده‌ده‌ن به‌ڵام هه‌ر له ڕێگای ئه‌و ڕێفۆرمانهشهوه ده‌ڕوخێن.بۆیه ده‌بێت بزووتنه‌وه‌ی گۆران باش بزانێت که مه‌حاله ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م دوو بنه‌ماله‌یه ئاماده‌ی ڕێفۆرمێک بن که پایهوکۆڵهکهکانی حوکمی خێڵه‌کی پێ ده‌ڕووخێن. ئه‌وه‌ی گۆڕان بانگه‌سه‌ی بۆ ده‌کات، له ئاگاییان بێت، یان نائاگایی، ته‌ناه بۆ درێژبوونه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه، گۆڕان ئه‌گه‌ر گۆڕانی راسته‌قینه و به‌جێهێنانی داخوازییه‌کانی خه‌ڵکه، ده‌بێت داخوازییه‌کانی خه‌ڵکی و جه‌ماوه‌ر پیاده بکات، نه‌ک بیرکردنه‌وه‌ی چه‌ند که‌سێک و بڕیارێک و رێککه‌وتنێکی ژێر به ژێری نێوان که‌سایه‌تییه‌کانی ناو گرده‌که.
هه‌موو دیکتاتۆره‌کان به ووردی چاودێری وه‌زعی خه‌ڵک ده‌که‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن له ناوخه‌ڵک چ باسه. دیکتاتۆره‌کان له هه‌ر سات و سه‌رده‌مێکدا حه‌زیان به‌س له بڕوابوون به داستان (اسگوره)ی خۆیانه (Mythos)، چونکه ده‌زگایه‌کی پروپاگه‌نده‌ی گه‌وره‌یان هه‌یه به درۆی پێش وه‌خت که دڵی دکتاتۆر خۆش ده‌که‌ن به‌وه‌ی هه‌موو خه‌ڵک ئه‌ویان خۆش ده‌وێ و لهگهڵییدان (هه‌روه‌ک ده‌زگای ڕاگه‌یاندنه کانی پارتی ویه‌کێتی دڵخۆش کردنی مه‌سعود به له خۆ بایی بوون).
هه‌ر دیکتاتۆرێک ئه‌گه‌ر بڕوای به ئه‌فسانه و میتۆسی خۆی کرد ئه‌وا ڕۆژانی مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی به په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێردرێ.
هه‌تاکوو پرۆسه‌ی دیمووراتیش بچێته پێشه‌وه، ئه‌وا دیکتاتۆر زیاتر دوور ده‌خرێته‌وه (منعزل ده‌بێت)،چونکه پرۆسه‌ی دیموکراتی کاریگه‌ری خۆی ده‌بێت له سه‌ر کۆمه‌ڵگا و ژیانی ئابووری ووڵاته‌که.
به‌گشتی مرۆڤ ناتوانێت بڵێت فلان دیکتاتۆر هێنده‌ی نه‌ماوه بڕوخێ، یان زۆری ماوه بڕوخێ، که‌چی له پڕێکا وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیای رۆژهه‌ڵات وتونس و میسر له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌کدا روویدا و ڕووخان.
پێویسته له دوای ڕووخانی هه‌ر دیکتاتۆرێک هه‌وڵی به‌یه‌که‌وه ژیان، گیانی لێ بوورده‌یی هێمنی و (stability) بدرێت هه‌روه‌ک له باشووری ئه‌فریقا به ڕابه‌رایه‌تی نیلسۆن ماندێلا پیاده‌کرا دوای ڕووخانی ڕژێمی ئهپارتای ڕه‌گه‌زپه‌رست. هه‌روه‌ها نابێت ماوه بدرێت به‌لایه‌نگرانی دیکتاتۆره‌که بارودۆخه نوێیه‌که بشێوێن، یان جارێکی تر بێنه‌وه گۆڕه‌پانی سیاسه‌ت، ئه‌مه‌ش په‌یامێکه بۆ گۆڕان و بۆ نه‌وشیروان موسته‌فا، که له کاتی روودانی هه‌ر گۆڕانکارییه‌کدا، نه‌هێڵن ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی ده‌سه‌ڵاتدا سه‌رچۆپییان گرتووه به ناوی هاوڕێیایهتییو دۆستی کۆنه‌وه بێنه‌وه و رۆڵیان پێ بدرێت.
من وه‌ک دکتۆرێک زۆر جار به گوێێاندا داوم، که نابێت تووخنی سیاسه‌ت بکه‌وم و ئه‌و جۆره قسانه بکه‌م، حه‌قم نییه خۆم له قه‌ره‌ی ئه‌م شتانه بده‌م، ئه‌وا منیش به ئێوه‌ی مه‌سعود و جه‌لال ده‌ڵیم که ئێوه‌ش شایانی ئه‌وه نه‌وون له ژیانتانا توخنی سیاسه‌ت و کوردایه‌تی بکه‌ون، چونکه رووی هه‌موو شتێکتان ناشرین کرد.
دکتۆر ناسر سۆرانی
نووسه‌ری بابه‌تی هۆشیاری ته‌ندوستی بۆ تاکی کورد له کوردستانپۆست.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست