هۆشیاری ته‌ندروستی بۆ تاکی کورد به‌شی (9) ماده بێهۆشکه‌ره‌کان
Tuesday, 27/07/2010, 12:00
ماده بێهۆشکه‌ره‌کان و وابه‌سته‌بوون پێیمادده کانی وه‌ک ههشیش ،کۆکاین ،کراک ،هێرۆین، مه‌ریوانه وئه‌وانی تر له هه‌ندی کۆمه‌لگادا به‌شه‌رمه‌وه بڵاوه‌یان کردۆ، ئه‌وا خه‌ریکه له کوردستانی باشووریش کێشانی وبازرگانی کردن پێ یان به‌هاوکاری به‌رپرسان و ده‌زگا به‌دڕه‌وشته‌کانی پاراستن وزانیاری هه‌ردووحیزبی بودجه دزوتهزویرچی و داگیرکهرپهرستی وه‌ک پارتی یه‌کێتی بڵاوه ده‌کات به تایبه‌ت له ناو توێژی گه‌نجانی بێ کار که رێژه‌یان ده‌گاته 65% تاکو 75%. هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه‌ش ده‌ستی موخابه‌راتی ووڵاتانی دراوسێشی له پشته‌وه‌یه هه‌روه‌ک چۆن له‌و پارچانه‌ی تری کوردستان له هه‌شتاکان ونهوهتهکانهوه به به‌رنامه‌وه پیاده‌ی ده‌که‌ن بۆ زیاتر کوشتنی رۆح و ئیراده‌ی وه‌ڵاتپارێزی تاکی کورد.
به‌رپرسێکی یه‌کێک له‌و دووحیزبه له یه‌کێک له پارێزگاکانی کوردستان بۆی گێڕامه‌وه و گۆتی ته‌له‌فۆنیان بۆکردم کوڕه فریا که‌وه له ئاسایش فڵانه که‌س به چه‌ند کیلۆ مواد مخهدرهوه گیراوه، ئه‌گه‌ر فریای نه‌که‌وی ڕه‌می ده‌که‌ن. منیش به‌په‌له ڕۆیشتم گووتم ئه‌وه‌ی ده‌ستی بۆ به‌رێ یه‌ک مه‌خزه‌نی لێ خاڵی ده‌که‌م ولێره وه‌ک سه‌گ ده‌ی تۆپێنم. گووتیان بۆ؟ گووتم بابه مه‌بله‌غێک دۆلاری منی له لایه، ئەبێت لە پێشدا لێی وەربگرمەوە. ئه‌م نموونه چنگێک بوو له خهرارێک.
مادده بێ ۆشکهرهکان هه‌ندێکیان به‌هێزن وهه‌ندێکیان که‌متر. لێره‌دا ده‌مه‌وێ باسی ئه‌وانه بکه‌م که قاچاغن و به قاچاغی ده‌فرۆشرێن.
1.كانابیس(Cannabis)وه‌ک ناوێکی بۆتانیکی(ڕووه‌کناسی) مه‌به‌ست له ههشیش ومهریوانهیه .مه‌ریوانه له گهڵاولاسک وچرۆکانی سه‌ره‌وه‌ی ڕووه‌که‌که وه‌رده‌گیرێ ووووشک ده‌کره‌ێته‌وه. له ئه‌وروپاو ئه‌مریکا نرخی هه‌رگرامێک 7تا 10 دۆلاره.
ههشیش له شیله‌ی گیاکه وه‌ده‌گیرێ وکاریگه‌ری 5 تا 10 جار به‌هێزتره له مه‌ریوانه، نرخی هه‌ر گرامێک 10 تا 15 دۆلاره. ئه‌م دوو گیایه له تورکیا ،ئێران ،لوبنان، ئه‌فغانستان،پاکستان،هندستان ،نیپاڵ ،ڤێتنام و ئه‌مریکای ناوه‌ڕاست هه‌ن، له وێسهوه بازرگانی قاچاغیان پێ ده‌کرێ به‌ره‌و شوێنه‌کانی تری جیهان. ئه‌م دووجۆره به زۆری له‌گه‌ڵ جگه‌ره‌و ونێرگه‌له تێکه‌ڵاو ده‌کرێن و ده‌کێشرێن، به‌ده‌گمه‌نیش له گه‌ڵ خواردنه‌وی چا تێکه‌ڵاو ده‌کرێ ودهخورێتهوه.
زیانه‌کانی ئه‌م دووانه ئه‌گه‌ر به زیاده‌وه کێشران ئه‌وا تووشی خه‌یاڵ وبزڕکاندن ده‌که‌ن(Halluzination). هه‌روه‌ها ماسوولکه‌کان بێ هێزده‌که‌ن، توانای فێربوون که‌م ده‌بێت، تووشی له بیرچوونه‌وه‌و که‌مبوونه‌وه‌ی هه‌ستکردن ده‌بن. به‌به‌رده‌وام کێشانیشیان ده‌بێته موعتادبوون پێی ، بێ تاقه‌تی، ترس ودڵه راوکێ. ئه‌گه‌ر به مێرمندالیش بیکێشن ئه‌وا له باری ده‌روونی وهه‌ڵس وکه‌وته‌وه دره‌نگ ڕووحیهتیان گه‌شه‌ده‌کات وهه‌ڵس وکه‌وتی ناجۆر ده‌که‌ن.
2.کۆکاین Kokain)) ئه‌م له گه‌ڵای ڕووه‌کێکی ئه‌مریکای خواروو وئیندۆنیزی وه‌رده‌گیرێ، به‌شێوه‌ی تۆزێکی سپی به‌قاچاغی ده‌فرۆشرێ ونرخی هه‌رگرامێک 140 تا 280 دۆلاره. کۆکاین له ڕێگای لووته‌وه هه‌ڵده‌مژرێ یان له ئاودا ده‌توێته‌وه به شێوه‌ی ده‌رزی له خۆیان ده‌ده‌م، قووت نادرێ چونکه له ناو ماعیده (گه‌ده) زوو گۆڕانی به‌سه‌ر دادێ وکاریگه‌ری نامێنێ. کۆکاین زوو دهدباته حاڵاتی(Euphorie واتهبهختهوهربوون له ژیان، بێ غه‌می ،خۆشبینی وکه‌یف خۆشی)،به‌ڵام دوایی تووشی حاڵاتی جۆرێک له شێتی ،هه‌ڵس وکه‌وت شێوان، حه‌سوودی وهه‌ست کردن به ڕاونانیش ده‌کات.
زیانه‌کانی: برینداربوونی ناوه‌وه‌ی لووت وشێوانی سووری خوێنی لووت.ئه‌گه‌ر زیاتریکێشا له ڕێژه‌ی خۆی ئه‌وا ده‌بێته هۆکاری مردن له ماوه‌ی 5 سه‌عاتدا به هۆی شه‌له‌ل بوونی هه‌ناسه‌دانه‌وه.ئه‌وکه‌سه‌ی به‌کاری دێنی تووشی ترس ودڵه‌ڕاوکێ وڕشانهوهش ده‌بێت.
3. كراك (CRACK) له ڕووه‌کی کۆکاوه وه‌رده‌گیرێ له گه‌ڵ ناترێۆم بیکاربۆنات یان ئامۆنیۆم کاربۆنات تێکه‌ڵاو ده‌کرێت وگهرمدهکرێ وساردهکرێتهوه دهپاڵیورێ ئینجا به‌شێوه‌ی تۆز یان قلی سپی له بازاڕی ڕه‌ش ده‌فرۆشرێ، ده‌کرێته ناو جگه‌ره‌وه یان نێرگه‌له بۆ ههرکێشانێکیش نرخی 20 دۆلاره. دوای چه‌ند چرکه‌یه‌ک له ڕێگای سیپهلکهوه دڕواته سووڕی خوێن ومێشکه‌وه وبه‌دوایدا ده‌یباته حاڵاتی
Euphorie هه‌روه‌ک له سه‌ره‌وه باسم کرد.
زیانه‌کانی ئه‌گه‌ر هاتوو به به‌رده‌وام به‌کاری هێنا ئه‌وا که‌سه‌که تووشی نه‌خۆشی غه‌مگینی (Depression) ده‌بێت وزۆر به‌زوویی موعتادی ده‌بێت.ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ی کێشانی به‌رزبێته‌وه ئه‌وا تووشی وه‌ستانی دڵ وهه‌ناسه‌دان ده‌بێت.پاڵه‌په‌ستۆی خوێن به‌رزده‌بێته‌وه وهه‌ڵس وکه‌وتی ناشیاو ده‌کات.
4. هێرۆین(Heroin) ئه‌م ماده‌یه له ئێران وتوورکیاو ئه‌فغانستان وپاکستان و ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیاوه(بورما، تایلاند ولاووس) دێت له شیله‌ی ڕووه‌کی مۆهن وه‌رده‌گیرێ له هه‌موو مادده بێ هۆشکهرهکانی تر به‌ربڵاوتره‌و به‌کار دهێنرێ. ڕه‌نگێکی سپی هه‌یه وله شه‌کری وورده یان شیری ووشک ده‌چێ،بۆیه هه‌ندێ جار بۆ زیادکردنی کێشی بازرگانه قاچاغه‌کان تێکه‌ڵاوی ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ شه‌کر، تایت،شه‌کری ترێ،ئارد ،خینین وهه‌ندێ ڤیتامینی ووردکراو. له بازاڕی ڕه‌ش نرخی یه‌ک گرام 300 تا 650 دۆلاره. له ڕێگه‌ی لووته‌وه هه‌ڵده‌مژرێ یان به شێوه‌ی ده‌رزی له خۆیان ده‌ده‌ن واته دوای تواندنه‌وه‌ی. به‌کێشانی ئازاری ڕووحی و به‌ده‌نی که‌م ده‌کاته‌وه، هه‌ست به‌خۆشی ده‌کات غه‌می نامێنێ.
زیانه‌کانی:له ماوه‌یه‌کی کورت دا به‌ده‌نی وڕووحی مرۆڤه‌که تووشی معتادبوون ده‌کات.
داوه‌شین وداڕزانی له‌ش له‌گه‌ڵ ڕۆیشتنی سه‌یر، تووش بوون به‌کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی جۆراوجۆر.
له گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو زیانانه‌ش هه‌روه‌ک له سه‌ره‌وه باسم کرد تووشی نه‌خۆشی کانی وه‌ک ئایدزو زه‌ردوویی و نه‌خۆشی ئاوسانی جگه‌ری Cو B و‌دڵ و چه‌نین نه‌خۆشی تری ئه‌ندامه‌کانی له‌ش. واته ڕووحی وبه‌ده‌نی مرۆڤه‌که به‌ره له ناوبردن وپهککهوتن ده‌به‌ن وته‌مه‌ن زۆر ناکه‌ن.
من پێم وایه حکومه‌ته سه‌قت وپارچه بۆکه‌ی هه‌ولێر به سهرکردایهتێ کهیانهوهش هه‌روه‌ک چۆن ئاگاداری به‌قاچاغ فرۆشتی نه‌وتن ئه‌وهاش ئاگاداری به‌قاچاغ فرۆشتنی ئه‌م مادده بێ هۆشکهرانهن له لایه‌ن به‌رپرسه حیزبێ کانی خۆیانه‌وه وجه‌نابی به‌ناو سه‌رۆکی هه‌رێمیش وه‌ک هه‌میشه خۆی له گێلی ده‌دات ولیژنه‌ی بۆداده‌نێت.خۆ ماشاڵڵه لیژنه‌کانیشی هه‌روه‌ک سه‌فه‌ره‌کانی سهکهوتوون ولینگهوقووچ له ڕێگای میدیا حیزبێ درۆزنه‌کانی وه‌ک زه‌مانی به‌عس ئاسا بۆخه‌ڵکی وه‌ک قاوان لێی ده‌ده‌نه‌وه. هه‌روه‌ک چۆن له توورکیا له جیاتی ئاڵای عیراق وکوردستان مه‌سینه‌یان بۆ دانا‌و پێ یان ووت که تۆ مه‌سینه‌هه‌ڵگری ئێمه‌ی تورکی، که‌چی له فڕۆکه‌خانه‌ی ههولێرومیدیا درۆزنهکانیانهوه وه‌ک ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستان گه‌مژه‌بن وهه‌رهه‌موویان وه‌ک هه‌میشه به‌سه‌رکه‌وتن له قه‌ڵه‌م دا.
هه‌روه‌ها به‌رپرسانی حیزبی وحکومی بۆ خۆڵکردنه چاوی خه‌ڵکی کوردستان لێره‌و له‌وێ باسی سزادانی بازرگانانی ئه‌م ماددانه ده‌که‌ن که په‌یوه‌ندیان به‌وانه‌وه نێ یه یان شه‌ریکی به‌رپرسان نین.
که‌چی ئه‌وانه‌ی ئه‌م مادده بێ هۆشکهرانه ده‌فرۆشن وسه‌ر به‌خۆیانن و شه‌ریکیانن له گوڵیان کاڵتر پێ ناڵێن.ئه‌م دووحیزب وبهرپرسهکانیان تا بۆیان کرا له 40/50 ساڵی ڕوبووردوو هه‌زاران لاو‌و خه‌لکی کوردیان له شه‌ڕی براکووژێ به‌کوشتدا بۆ ده‌سه‌ڵات وهه‌یمه‌نه‌ی حیزبی خۆیان.،ئێستاش به خاتر گیرفان وههوهس وماڵ و منداڵی خۆیان ئاسانکاری وشهراکهت ده‌که‌ن به فرۆشتنی ئه‌م مادده بێ هۆشکهرانهوه بۆ دووباره به کوشت دانی منداڵ ولاوهکانی ئێوه.
ده‌بێ خه‌ڵکانی به‌شه‌ره‌فی کوردستان دایک وباوکان، مامۆستایانی ئاینی، مامۆستایانی قوتابخانه‌کان ئاگاداری وکۆنترۆڵی منداڵان ولاوه‌کانیان بکه‌ن له سهرخهتهرناکی ئه‌م ماددانه بۆسه‌رگیانی منداڵان وکه‌سه خۆشه‌ویسته‌کانیان.
دکتۆر ناسر سۆرانی
پزیشکی گشتی وپزیشکی تایبه‌تمه‌ندی چاو
ئه‌ندامی یه‌کێتی دکتۆرانی سویسرا FMH
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست