هۆشیاریی ته‌ندروستی بۆ تاکی کورد به‌شی (7)ئازاری پشت
Monday, 12/04/2010, 12:00
خوێنه‌ری به‌رێز بۆ ئه‌وه‌ی له‌م به‌شه تێبگه‌ی ده‌بێت به‌شی پێنجه‌م وشه‌شه‌مت خوێندبێته‌وه. (
5 ،
6)
ده‌بێ بزانین سه‌رچاوه‌ی ئازاره‌که له کوێوه‌یه:ئازاری پشت یه‌کێکه له زۆرترینی ئازاره به‌رده‌وامه‌کان، بۆیه پێویسته سه‌رچاوه‌ی ئازار، جۆری ئازار، رێژه و درێژبوونه‌وه‌ی ئازار له سه‌رچاوه‌که‌یه‌وه به‌ره‌و کوێ وتاکۆیه بیزانین. بۆ ئه‌مه‌ش ته‌کنۆلۆجیای پزیشکی نوێ وه‌ک (MRI, CT) زۆر یارمه‌تیمان ده‌دات له دۆزینه‌وه‌ی هۆکار و شوێنی ئازاری پشت، هه‌روه‌ها له گه‌ڵ دیاری کردن له رێگای (Nervus blockade) ئه‌وکاته ده‌توانی ده‌رمانی ئازاره‌که بکه‌یته ناو سه‌رچاوه‌ی شوێنی ئازاره‌که، یاخۆت زیاتر نزیک ده‌بینه‌وه له بڕیارگرتن بۆ نه‌شته‌رگه‌ری (عملیات) یان چاره‌سه‌ری فیزیکیی وده‌رمان یان چاره‌سه‌ری مۆدێرن(Thermolaesion) واته سڕکردن به پله‌ی گه‌رمای +60-+80 یان (Kryoleasion) واته سڕکردنی ده‌مار به پله‌ی ساردی -40 ، له‌م دوو ڕێگایه‌وه ده‌توانرێ بڵاوبونه‌وه و ودرێژبوونهوهی ئازاره‌که بۆ ماوه‌ی چه‌ندین مانگ یان ساڵ نه‌هێڵرێت.
ئه‌گه‌ر به‌مه‌ش نه‌توانرا ئازاره‌که بوه‌ستێنرێ ئه‌وا به‌ڕێگای Neuromodulation واته به رێگای کیمیای یان کاره‌بایی ده‌توانرێ ئازاره‌که یه‌کجار که‌م بکرێته‌وه، واته سۆنده‌یه‌کی باریکی کاره‌بایی له نزێک شاده‌ماری پشت(Spina) داده‌نرێت و پولسی ته‌زووی کاره‌بایی ده‌نێرێت بۆ مێشک وناهێڵێت چیدی خه‌به‌ری ئازار بڕوا بۆ مێشک و ڕێ له هه‌ست کردنت به ئازار ده‌گرێ، به‌لام له‌گه‌ڵیدا هه‌ست به سڕبوونێکی زۆر که‌م ده‌که‌ی نه‌ک به ئازار، ئه‌وکاته جۆری ژیانی ئه‌و که‌سه نه‌خۆشه باش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ دۆخی ئاسایی.
ده‌رمان وه‌ک به‌شیک له چاره‌سه‌ری ئازاری پشت:پێدانی ده‌رمان به نه‌خۆش له سه‌ر بنه‌مای جۆری ئازار، به‌رده‌وامی ئازار وتوندی ئازاره‌که ده‌بێت، به‌کارهێنانی له که‌سێکه‌وه بۆ که‌سێکی تر جیاوازه.
ئامانجی سه‌ره‌کی له چاره‌سه‌ر به ده‌رمان، باشکردنه‌وه‌ی جۆرێتی ژیانی نه‌خۆشه‌که‌یه. ئه‌وه‌ی به‌ڕاستی هه‌م نه‌خۆش وههم دکتۆره‌که بارگران ده‌کات ئازاری به‌رده‌وامه، بۆیه ده‌بێت ڕێگا له به‌رده‌وام بوونی ئازاره‌که بگیرێت. نه‌خۆشه‌که هه‌رچی زووتر خه‌م له ئازاره‌که‌ی بخوات وپشتگوێی نه‌خات وچاوه‌ڕی انشااڵڵه ونوشتهبیت یان ددانه‌کانی جیڕبکاتهوه، بڵێی قه‌یدی ناکا، ته‌حه‌مول ده‌که‌م، نه‌خێر هه‌رچی زووتر ئازاره‌که چاره‌سه‌ربکرێت ئه‌وا به دڵنیایییه‌وه ڕێ له به‌رده‌وامبوونی ئازاری به‌رده‌وام ده‌گیرێ وژیانی نه‌خۆشه‌که تاڵ تر نابێت.
ئه‌وه‌ی زیاتر به‌کار ده‌هینرێ جۆره‌کانی Paracetamol بۆ ئازاری که‌م ومام ناوه‌ندی .
ئه‌گه‌ر ئازاره‌که ئاوسان(التهاب)ی له‌گه‌ڵدا دابێت ئه‌وا ده‌بێ ده‌رمانی جۆره‌کانیNSAR واته
Non Steroidal Anti Rheumatica بۆ نموونه Tilur یان Brufen 600 به‌ڵام نه‌خۆشه‌که ده‌بێ ئاگای له گه‌ده(مه‌عیده)ی بێت به برسێتی ده‌رمانه‌که به‌کارنه‌هێنێت، ئه‌گه‌رنا له ماوه‌ی 2/3 هه‌فته‌دا قرحه‌ی ماعیده‌ت بۆ دروست ده‌بێت وده‌بێت به بارگرانی و نه‌خۆسیی دووه‌م بۆی.
ئه‌گه‌ر ئه‌م دوو جۆره‌ی سه‌ره‌وه که ناوم هێنان که‌ڵکی لێ وه‌رنه‌گیرا ئه‌وا ده‌بێ گرووپی 3 هه‌م واته
Opiate به‌کار بهێنرێ. چونکه ئه‌م جۆره زیانی بۆ ئۆرگانه‌کانی تری له‌ش نییه وده‌توانرێ بۆ ماوه‌یه‌کی زۆرتریش به‌کار بهێنرێ، هه‌روه‌ها زووربه‌ی نه‌خۆش ئه‌م جۆره ده‌رمانه‌یان به‌دڵه.
له‌مه‌ش گرنگتر هه‌رچی زووتر ده‌بێت هۆکاری ئازاره‌که چاره‌سه‌ر بکرێت نه‌ک نه‌خۆشه‌که بڵێی ده‌ی ئه‌وه چییه خۆ له‌گه‌ڵیدا ئیداره ده‌که‌م.
هه‌م دکتۆر هه‌م نه‌خۆش پێویسته ئه‌م 11 رێنمایانه‌ی خواره‌وه ڕه‌چاو بکه‌ن له چاره‌سه‌ری ئازاردا به ده‌رمان.1.پێویسته ده‌رمانه‌که ئازاره‌که‌ی که‌م کاته‌وه و جۆرایه‌تی ژیانی نه‌خۆشه‌که باشتر بکات.
2.ئه‌گه‌ر ده‌رمانه‌که باش بوو وکاریگه‌ریی خۆی هه‌بوو، ده‌بی ئه‌وه‌ش بزانێ، که هه‌ر ده‌رمانێکیش کاریگه‌ری لاوه‌کی خۆشی هه‌یه (تاسیر جانبی)، ئه‌مه‌ش به‌شیوه‌یه‌کی کاتی پێ قه‌بووڵ بێت.
خۆ ده‌رمانی ئازاریش هه‌یه، که کاریگه‌ریی لایه‌نیی (تاسیری جانبی) نییه، به‌ڵام ئازاره‌که به‌دڵی نه‌خۆشه‌که که‌م ناکاته‌وه، بۆیه ئه‌م جۆره ده‌رمانانه هه‌ندێ جار ده‌بنه به‌رده‌وامبوونی ئازاری پشت. له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌بێ له کاریگه‌ری ده‌رمانه‌که دکتۆره‌که ئاگاداربکرێته‌وه.
3. ده‌بی له گه‌ڵ دکتۆره‌که‌دا بگه‌ن به ئامانجی چاره‌سه‌رێکی دروست (واقیعی یانه). بۆنمونه له‌کاتی به‌رده‌وامبوونی ئازاره‌که ده‌بێ به‌لایه‌نی که‌مه‌وه بگه‌نه نیوه‌ی ئه‌و ئامانجه‌ی که دانراوه له که‌م بوونه‌وه‌ی ئازاره‌که.
4. پیویسته دکتۆر ئاگادار بکرێته‌وه له هه‌موو ئه‌و ده‌رمانانه‌ی که به‌کاری ده‌هێنێت وه‌ک ده‌رمانی گژوگیای سروشتی جگه له دهمانهکانی که دکتۆره‌که نووسیوێتی. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر حهساسیهتیکی هه‌بوو به‌هه‌رکام له‌و ده‌رمانانه یان نه‌خۆشی تری هه‌بوو، پێویسته دکتۆره‌که‌ی لێ ئاگاداربکرێته‌وه.
5.پێویسته ته‌نها ئه‌وه‌نده له ده‌رمانه‌که به‌کار بهێنرێت، که بۆ نه‌خۆشه‌که دانراوه له خۆیه‌وه نه‌چێت زیاتری لێ بخوات، ئه‌مه خه‌ته‌رناکه. باشتر وایه له ڕێگای دکتۆره‌وه ئه‌و حه‌بانه وه‌ربگیرێت که تاسیری 12 سه‌عاتی هه‌یه واته له شه‌وڕۆژێکدا دوو جار به‌کاری بهێنرێت.
ئه‌گه‌ر نه‌خۆسه‌که ترسی له به‌کار هێنانی ده‌رمان هه‌بوو، ده‌بێت له‌گه‌ڵ دکتۆره‌که‌دا باسی بکات.
6. ده‌رمانی ئازاره‌که ده‌بی به‌پێی توندیی(قوه‌تی) ئازاره بدرێ وبگونجێ. واته ئازاری توند ده‌بێ ده‌رمانی به‌هێزی له به‌رامبه‌ر به‌کار بێنی وه‌ک گروپی ده‌رمانی (Opiate).
7.ده‌رمانی ئازاره‌که ده‌بێ بۆ نه‌خۆشه‌که بگونجێ، چونکه هه‌ر مرۆڤه و جۆریکی تر کاردانه‌وه‌ی هه‌یه به‌رامبه‌ر به‌ده‌رمانه‌که.
8.ده‌رمانی ئازار ده‌بێ له‌گه‌ڵ جۆری ئازاره‌که بگوجێنرێ، بۆنمونه ئازاری نه‌خۆشێکانی رۆماتیزم وئازاری کتوپڕی به ده‌رمانی گروپی (NSAR) باشتر که‌م ده‌بیته‌وه یان نامێنێن.
ده‌رمانی ئازاری پشت ده‌درێت به هه‌موو ته‌مه‌نێک.
9.هه‌ندێ ده‌رمان هه‌یه که به به‌رده‌وامی ده‌توانرێت به‌کار بهێنرێ، هه‌ندێکی تریان ناتوانرێ به‌به‌رده‌وامی به‌کاربێت، چونکه ده‌بێته هۆی تووش بوونی ئۆرگانێکی(ئه‌ندام) تر له ئۆرگانه‌کانی له‌شت، بۆیه ده‌بێت هه‌میشه نه‌سیحه‌ت له دکتۆر وه‌ربگیرێت له سه‌ر جۆر و چونێتی به‌کارهێنای ده‌رمان و نه‌خۆسه‌که به‌که‌یفی خۆی نه‌چێت له بازاڕه به‌ره‌ڵاکانی کوردستان بیکڕی که له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نه‌ڵ وتهزویرچی کوردییه‌وه له باشور به‌شیوه‌یه‌کی به‌ربڵاو وه‌ک که‌وه‌ر و که‌ره‌وز ده‌فرۆشرێت، که‌چی خۆشیان بۆ دان هێشهیهک ڕاده‌که‌نه پایته‌خته‌کانی ئه‌وروپا و به‌و بیانۆشهوه هه‌ر جاره‌ش هه‌ندێ پاره‌ی دزراو له ڕه‌ش وڕووتی کورد له‌بودجه‌ی گشتی له‌گه‌ڵ خۆیاندا ده‌به‌نه ده‌ره‌وه و بۆبانکهکانی ده‌به‌ن، چونکه قه‌ت پشتیان پێوه‌ی نههێشاوه.
10.بۆ چاره‌سه‌ریی ئازاری به‌رده‌وامی پشت، ڕێ وشوێنی تایبه‌تی تر هه‌یه، واته دانی ده‌رمانه‌کانی ئازاری کت‌وپڕ به ته‌نیا کافی نییه، بۆیه ده‌بێت له گه‌ڵیا ده‌رمانه‌کانی گروپی Co-Analgetica واته Antidepressiva وAntiepileptica بدرێت به نه‌خۆش.
11.له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌رمانانه‌شدا چاره‌سه‌ری فیزیایی واته جووڵه و شێلانی تایبه‌تی ماسوولکه و پشت وجومگه‌کان به شێوه‌یه‌کی زانستیی پزیشکی زۆر گرنگه، که نه‌خۆش له چه‌ند دانێشتنێکدا ده‌بینێته‌وه واته 1 تا 3 جار یان زۆر زۆر 6 جار یان هه‌ر بهینه نابهینێک له ماوه‌ی ساڵیکدا.
مه‌شق پێکردنی پشت (Training)پشتی مرۆڤ دووکاری سه‌ره‌کی هه‌یه، یه‌که‌میان ڕاگرتنی له‌ش دووه‌میان جووڵه. ئه‌مه‌ش وای له زووربه‌مان کردووه، که به پشت هێشه‌وه سه‌رگه‌رم بین.
که‌واته ده‌بێ هه‌موو بڕبڕه و جومگه‌ی نێوانه‌کانیان و باندی به‌یه‌که‌وه‌گرێدانی جومگه‌کانی (وه‌ک به‌شی ناچالاک واته Passiv .(ماسولکه‌کانی سه‌ره‌وه و قوولتر که‌وتۆکانی پشت (وه‌ک به‌شی چالاک واته Aktiv (به‌شیوه‌یه‌کی زانستیی ودروست له ڕاوه‌ستان یان له جووڵه‌دا بن.
ده‌ماره‌کانیش (Nervensystem) هه‌موو جوڵه‌کانی پشت کۆنترۆڵ ده‌که‌ن وئێمه‌ش وه‌ک به‌شی چواره‌م ده‌بێت بهخاترخۆمان شوێن وجۆری دانیشتن له‌گه‌ڵ ئه‌و شت وجێگایه‌ی که له‌سه‌ی دانیشتووین یان پشتمان پێوه داوه به‌دروستی به‌کاری بهێنین. هه‌موو ئه‌مانه به‌یه‌که‌وه ڕاوه‌ستانی پشت مه‌حکه‌م ده‌که‌ن وماسوولکهکانی ناوقه‌دیش (واته هی ورگ وپشت) هاریکارن له جووڵه‌و ڕاگرتن.
مه‌شق پێکردنی پشت به دوو قۆناغه:1.هه‌ست کردن به ڕاوه‌ستانێکی ڕێک به ئاگاییه‌وه، وه‌ک ئه‌وه‌ی چۆن له سه‌ر پشت یان وورگ به ته‌ختی ڕاکشابی ئه‌و کاته به دووری له ڕاوه‌ستان و جووڵه‌ی نادرهوستهوه، که ئازاری پشتی لێناکهوهێتهوه و کۆنترۆڵی هه‌ناسه‌دانت له گه‌ڵیدا ڕێک ده‌بێت.
2.گرژبوونه‌وه‌ی ماسوولکه‌کانی ناوقه‌دت(وورگ وپشت) جووڵه‌ی ده‌ست و قاچه‌کانت به‌رێکی ئاماده ده‌که‌ن. ئامانجیش لێره‌دا ئه‌وه‌یه که بۆ جووڵه‌ی ڕۆژانه وکار و وه‌رزش وه‌ها ده‌ست پێده‌که‌ی دوور له تووش بوون به ئازار. ئه‌گه‌رچیش پارتی ویه‌کێتی له پێناوی ده‌سه‌ڵات وبه‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماڵه ده‌یان ساڵه وه‌ک ڤامپیرێکی خوێن مژ پشتی هه‌موو میلله‌تی کوردیان به‌ناوی فشهکوردایهتیهوه شکاندووه .به‌م دواییه‌ش هه‌ر به‌دزینی بوودجه‌ی خه‌ڵک دانه‌که‌ون وکه‌وتوونه‌ته شوین دزینی ئیراده‌ی تاکی کوردیش له رێگای ته‌زویره‌وه له هه‌رهه‌ڵبژاردنێک که به‌ڕاستی چاو و ڕووی زۆری ده‌وێت وه‌ک ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌وه تا خواره‌وه خاوه‌نی هیچ ڕه‌وشتێکی مرۆڤایه‌تی نه‌بن.
هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ پشتدا (Ergonomie) له سه‌ری کار:بۆ هه‌رکارێک، که ده‌یکه‌یت به دانیشتنه‌وه یان به پێوه ده‌پێت ئاستی کاره‌که‌ت 5 تا 10 سم له سه‌روی ئاستی ئانیشکته‌وه بێت.
کاتێک، که شتیک به‌رزده‌که‌یته‌وه و یه‌کسه‌ر به‌لایه‌کدا بسوڕێیته‌وه خه‌ته‌رترین شته بۆ دروست بوونی ئازاری پشت.
چه‌مانه‌وه بۆ پێشه‌وه له کاتی کارکردن‌دا زۆر خه‌راپه، چونکه هه‌تا بچه‌میته‌وه بۆ پێشه‌وه کێشی ئه‌و شته‌ی به‌رزی ده‌که‌یته‌وه زیاتر قورس‌تر ده‌بێت بۆ پشت وفشار زیاتر ده‌که‌وێته سه‌ر کرکڕاگه و باندی نێوان بربڕه‌کان وبه‌دوایدا تووشبوون به ئازاری پشت.
له ماڵ گواستنه‌وه و بارکردن لینگێکت یان ههردوولینگت به ئه‌ژنۆی چه‌ماوه، به‌ڵام پشتت ڕاست و ڕێک بێت، نه‌ک بچه‌میته‌وه، ئینجا هه‌ڵیگره یان بیگوێزه‌ره‌وه.
له دائیره وشوێنی کاره‌که‌ت (کۆمپیوته‌ره‌که‌ت) پرسیار له خۆت بکه کورسیه‌که‌م یان ئه‌وه‌ی له سه‌ری دانیشتوم ڕێکه؟ ئایا ڕێک له‌سه‌ری دانیشتووم ؟ ڕاسته‌وخۆ بۆ پێشه‌وه ده‌ڕوانم یان ملم به‌لایه‌کدا خواربۆته‌وه؟ یان که‌مێک سوراوم له دانیشتنه‌که‌م ؟
باشتریشه ئه‌گه‌ر جار جار له شوێنی دانیشتنه‌که‌ت هه‌ڵبستی وخۆت بچی بۆ هێنان وبردنی شته‌کان، له جیاتی ئه‌وه‌ی خۆت راکێشی وبچهمیتهوه به‌لایه‌کدا و ده‌ستت درێژکه‌ی بۆی. (به‌م شیوه‌یه رۆژی کاره‌که‌ت دابه‌ش بکه ، 60 % دانیشتن به‌رامبه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت، 30% بۆ هه‌ستان و به‌پێوه و10% بۆ ئه‌م لاو ئه‌ولای کاره‌که‌ت بڕۆ بۆ هێنانیان له باتی ئه‌وه‌ی داوا بکه‌یت، که بۆت بهێنن).
به‌م 4 شیوانه‌ی خواره‌وه دوورده‌که‌ویته‌وه له ڕاوه‌ستان ودانیشتنی خراپ یان به‌هه‌ڵه له کاتی ئێش کردندا و پرسیارکردن له خۆت:
1.چۆن سه‌رم وه‌ستاوه یان ڕاگرتووه؟ باشترین شێوه بۆ پێشه‌وه بڕوانه و که‌مێک سه‌رت بۆ لای پێشه‌وه چه‌مابێته‌وه، ئه‌مه له کاتی کۆمپیوته‌ر وته‌له‌فیزۆن ته‌ماشاکردن.
2. چۆن به‌شی سه‌ره‌وه‌ی له‌شت ڕاگرتووه، یان به‌لایه‌کدا چه‌ماویته‌وه ؟ باشترین شێوه ڕاست و ڕیک بیوه‌ستێنه و بێ چه‌مانه‌وه به‌هیچ لایه‌کدا. هه‌ندێک جاریش بۆ پشوودان و ئیسراحه‌تی پشتت که مێک به‌لای دواوه پشت ڕاگره.
3.چۆن پشوو به شانه‌کانت ده‌ده‌یت؟ شانت به‌رز مه‌که‌ره‌وه ئه‌گه ر جێی کاره‌که‌ت به‌رزتربوو، چونکه درێژبوونه‌وه‌ی شانه‌کانت به‌لایه‌کدا ده‌بێته هۆکاری کرژبوون(تشنج) له پشت دا. واته جێی کاره‌که‌ت زیاتر له به‌ر ده‌مته‌وه بێت (نزیک) له جیاتی ئه‌وه‌ی خۆتی به ده‌ست وشانهکانتهوه بۆ درێژکه‌ی. یان له کاتی لێ خوڕینی ئوتۆمبیل له هه‌ردوو لاوه به هه‌ردوو ده‌ستت له هه‌مان ئاست سوکانه‌که بگره وله گه‌ڵیا که‌مێک باڵت چه‌ماوه بێت.
4.ئایا باسکت له سه‌روی ئانیشکه‌وه ڕاگرتوه؟
باڵت بۆ خواره‌وه ڕاگره تاپهنجهکانت. یان کاتێک ده‌ته‌وێت دووشت به‌یه‌که‌وه ببه‌ستی ، ده‌سته‌کانت به نزیکه‌ی ئاستی ئانیشکت بێت، یان تۆزێک به‌رزتر بۆ ته‌ماشکردنی .
خوێنه‌ری به‌رێز لێره‌دا کۆتایی به به‌شی پشت دێنم و هیوادارم سوودت لێ وهگرتبێت . تۆش هۆشیار به‌و چیتر خۆت و ویژدانی خۆت نه‌فرۆشی به‌ده‌سه‌ڵاتی بودجه دز و ته‌زویرچییه خۆفرۆشه‌کانی پارتی و یه‌کێتی که له‌به‌ر وجودی زۆری میت و شه‌ریکاتی جه‌یشی تورکی خاوه‌نی که‌رامه‌تی خۆشیان نین . ئه‌وه‌ته له سووکیاندا لیستی حه‌دبای موسڵیش وه‌ک سه‌گ په‌ت له ملیان ده‌کا و به سهرۆقادریشهوه ڕایان ده‌کێشی بۆ ئه‌سته‌نبوڵ وتورکیایان پێ ده‌کاته‌وه به‌مه‌رجه‌ع و بنکه‌ی و ویلایه‌تی موسڵ وهیچ شه‌رمیش له خۆیان ناکه‌ن، چونکه په‌رده‌ی شه‌رمیان نه‌ماوه. هه‌ریه‌ک له‌م بابه‌تانه‌ش ده‌توانی کۆپی بکه‌ی وبیدهی به‌که‌سانی دۆست وخۆشه‌ویست وناسیاوی خۆت.
بابه‌تی داهاتوومان له سهرخواردنهوی مه‌شروب (ئه‌لکهول) وزیانه‌کانی ده‌بێت.
دکتۆر ناسر سۆرانی
پزیشکی تایبه‌تمه‌ندی چاو وپزیشکی گشتی
ئه‌ندامی یه‌کێتی دکتۆرانی سویسرا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست