هۆشیاری ته‌ندروستی بۆ تاکی کورد به‌شی (15) سه‌رئێشه سه‌ره‌تاییه‌کان
Friday, 17/06/2011, 12:00
میگرێن(Migraine) وه‌ک به‌ربڵاوترین جۆری سهرئێشانئهم نه‌خۆشییه‌ی نزیکه‌ی 10% ی دانیشتوانی شارێک یان ووڵاتێک ئه‌م جۆره سهرئێشانهیهن هه‌یه، ژنان 3 به‌رامبه‌ری پیاوان زیاتر تووش ده‌بن. هه‌ربۆیه‌ش کاریگه‌ری خۆی هه‌یه له سه‌ر ئابووری ووڵاتان، که به‌هۆی ئه‌وه، ناچارن مه‌سره‌فی چاره‌سه‌ری وبێکار(به‌تاڵه) بوونی نه‌خۆشه‌که بکێشن. له کوردستانی باشوور400 تا500 هه‌زار که‌س میگرێنهیان له گه‌ڵدایه. له مێرمنداڵییه‌وه سه‌رئێشه‌که ده‌ستپێده‌کات و وورده وورده زیاتر ده‌بێت، له گه‌وره‌کاندا(25 تا 45 ساڵی) به‌شیوه‌ی لێدانێک (pulsation) هه‌ر بهینه نابهینێک، نه‌خۆشه‌که لایه‌کی سه‌ری کوتووپڕتووشی سه‌رئێشان ده‌بێت ولهگهلیشیدا ده‌ڕشێنه‌وه، یان حه‌زبه ڕشانه‌وه ده‌کات، حه‌زبه ڕووناکی وده‌نگه ده‌نگ ناکات.
جیاکردنه‌وه ی له سه‌رئێشه‌کانی تر یان ته‌شخیس دانی زیاتر له ڕێگه‌ی پرسیار و وتوووێژی دکتۆر له گه‌ڵ نه‌خۆشه‌که‌دا ده‌بێت.
نیشانه‌کانی (Symptome)نیشانه‌کانی پێش ده‌ستپێکردنی سهرئێشانهکه وه‌ک ئاگادارکرنهوهیهکی پێش وه‌خت له 2 سه‌عاته‌و تاکوو 2ڕۆژ.
هه‌ستکردن به مانوویه‌تی، باوێشکدان، ناڕه‌حه‌تبوون به ده‌نگه ده‌نگ، هه‌ستکرد به شێوانێک له ماعیده و ڕیخۆله تاکو ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌قه‌بزی بکات، به‌ڵام حه‌زی زۆریشی ده‌چێته سه‌ر جۆره خواردنێک.
نیشانه‌کانی به سه‌عاتێک یان که‌متر له ده‌ست پێکردنی قۆناغی سهرئێشانهکه(Aura)
شێوانی بینایی چاو ولێڵ بینین، شێوانی هه‌ست پێ کردن له پێستی به‌شه‌کانی له‌ش وجۆرێک له سڕبوون له ده‌ست وپێ وده‌م وچاو، شێوانی بۆن‌کردن، بگره تا شێوانی قسه‌کردن وتهوازنیش(هاوسه‌نگی له رۆیشتن). ئه‌مانه هه‌مووی تا نزیکه‌ی 60 ده‌قیقه ده‌خاێنن.ئه‌م نیشانه ده‌توانن بێن بێ ئه‌وه‌ی قۆناغی سه‌رئێشانی به‌دوادا بێتن. له 80% ی میگرێنه به‌بێ ئه‌م نیشانه‌ش یه‌کسه‌ر ده‌ڕواته قۆناغی سهرئێشانهوه. واته میگرێنه هه‌یه به (Aura) میگرێنهش هه‌یه بێ (Aura).
قۆناغی سهرئێشانهکه ونیشانه‌کانی به‌شێوه‌ی لێدان نیوه‌ی سه‌ر ده‌گرێته‌وه(ناوچه‌وان ، تهنیشتهسهر و چاو)بهههڵس وکه‌وت، کارکردن وماندووبوون سهرئێشانهکه زیاد ده‌کات، به‌ڵام به ئارامی دانیشتن و ڕاکشان له شوێنی تاریک زیاد ناکات. له‌م کاته‌دا حه‌ز له خواردن ناکات،حهزبهڕشانهوه ده‌کات یان ده‌ڕشێته‌وه، حه‌ز به‌ڕووناکی و ده‌نگه ده‌نگ ناکات، ڕه‌نگی سپی هه‌ڵده‌گه‌ڕی وتهحهموولی ڕووناکی وده‌نگه ده‌نگ ناکات. له نێوان سه‌عاتێك بگره هه‌ندی جار تا 3 ڕۆژ ده‌خاێنێ وله که‌سێکه‌وه بۆ که‌سێکی تر جیاوازه.
له مێرمنداڵاندا که متر ده‌خاێنێ وهه‌ردوو ته‌نیشته سه‌ریش ده‌گرێته‌وه و به‌بۆن زیاتر ناڕه‌حه‌ت ده‌بن وگێژیشیان له گه‌ڵ دایه.
قۆناغی کۆتایی هاتنی سهرئێشانهکهلهم قۆناغه‌دا سهرئێشانهکهو نیشانه‌کانی به‌ره‌به‌ره که‌م ده‌بێته‌وه تاکوو به ته‌واوی نامێنی، به‌ڵام نه‌خۆشه‌که هه‌ست به ماندووبوون وخاوبوونهوه ده‌کات له له‌شی دا و نزیکه‌ی 24 سه‌عات ده‌خاێنێ.
ئه‌وشتانه‌ی که ده‌بنه هۆکاری ده‌ستپیکردن یان نزیکبوونه‌وه‌ی میگرێن:که‌م خه‌وی،فشاری کار(stress)، گۆڕانی ڕیژه‌ی هۆرمۆنه‌کان له له‌شدا وبه‌تایبه‌ت له ژنان دا به‌هۆی سوڕی مانگانه‌یان، هه‌ندێ خۆراک وخواردنه‌وه (وه‌ک ئه‌لکهول ،شۆکولاته،په‌نیر وقاوه) وهۆکاره‌کانی ژینگه(Ecologie واته بۆن وبهرام وئاوههوا)، ئه‌مانه‌ش کاریگه‌ریان له سه‌ر که‌سێکه‌وه بۆ که‌سیکی تر جیاوازه.
ئاڵۆزییه‌کانی میگرێنه (Complications)ئه‌گه‌ر هاتوو له مانگێکدا 15 جار یان زیاتر تووشی بوو ئه‌وا پێی ده‌ڵێن میگرێنهی به‌رده‌وام Chronic migraine به‌ڵام ئه‌مه ده‌بێت جیا بکرێته‌وه له سه‌رئێشانی به‌رده‌وام که به‌هۆی به‌رده‌وام خواردنی ده‌رمانی ئازاره‌وه، یان هه‌ندێ جار که هات له 72 سه‌عات واته 3ڕۆژ زیاتر ده‌خاێنێ (Status migrainosus).
هه‌ندێ جار ده‌بێته هۆی که‌م بۆچوونی خوێن بۆ هه‌ندێ به‌شی مێشک و جۆرێک له جه‌ڵته‌ی سووک ڕووده‌دات له‌و به‌شانه‌دا، ئه‌مه‌ش به تایبه‌ت ئه‌و که‌سانه ده‌گرێته‌وه، که ته‌مه‌نیان که‌متره له 45 ساڵ، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی قه‌ڵه‌و و جگهرکێشن وحهپی مه‌نع ده‌خۆن، زۆرجاریش هه‌ندی که‌س له گه‌ڵ میگرێنهکهدا تووشی فێ (Epilepsie) ده‌بن.
دیاریکردنی(Diagnose)له ڕێگای وگفتوگۆ و پرسیار‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی نێوان نه‌خۆش ودکتۆرهکهدا، ئه‌مه‌ش گرنگه بۆ دیارییکردنی جۆری ده‌رمانه‌که. هه‌رله‌م ڕێگه‌شه‌وه ده‌توانین له جۆره‌کانی تری سه‌رئێشه وه‌ک له به‌شه‌کانی پێشووتر باسم کردوون جودای بکه‌ینه‌وه.
نیشانه‌یه‌کی گرنگ وئاشکرای دیکه بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت که ئه‌مه میگرێنه بۆئه‌وه‌ی له سه‌رئێشانی تووند(Cluster-headches) جوودای بکه‌ینه‌وه به هۆی تووندی سه‌رئێشان له هه‌ردوو حاڵه‌تدا، ئه‌وه‌یه که میگرێنه به جووڵه و خۆماندووکردن زیاد ده‌کات.
چۆنێتیی و هۆکاری تووشبوون به میگرێنهچۆنێتی تووشبوون به‌م سه‌رئێشانه تا ئێستا به ته‌واوی ڕوون نه‌بۆته‌وه، به‌ڵام بیروبۆچوونێک هه‌یه که نزیکن له‌وه‌ی هۆکارن بۆ میگرێنه.
1. بیرۆکه‌ی یه‌که‌م به‌هۆی فراوانبوونی خوێنبه‌ره‌کان(Vesels) له کاتی ده‌ستپێکردنی وه‌ک کاردانه‌وه‌یه‌ک (Reflex) له سه‌ر هه‌ستیاره‌کانی ئازار و کشان(strain and pain receptors) که دیواری شهرهیانهکاندا هه‌ن وچالاک ده‌بن، ئازاره‌که به به‌شه‌کانی مۆخی گه‌وره‌دا بڵاوده‌بێته‌وه.
2. بیرۆکه‌ی دووه‌م به‌هۆی زۆر چالاکبوونی Hyperexitability Hypothese به‌شی پشته‌وه‌ی مێشک (Occipital Cortex)، که سه‌نته‌ری بینینی تێدایه K-ion و ڕێژه‌ی له بهشادا زۆر ده‌ڕژێ ده‌بێته هۆکاری زیادی چالاکبوونی وهه‌ربۆیه‌ش تووش بۆکه به‌ڕووناکی هێنده‌ی تر سه‌رئێشانه زیاد ده‌کا و ناڕه‌حه‌ت ده‌بێت پێی.
3.بیرۆکه‌ی سێ هه‌م پێکهاته‌ی بچووکی ئاوسێنهری(التهاب) وه‌ک CGRP, P and Neurokinin A له کۆتاییه‌کانی داوهکانیی ده‌ماری (Nervus trigeminus) له‌کاتی میگرێنهدا ده‌ڕژێنه ناو خوێنه‌وه و ده‌بنه هۆکاری کشانی خوێنبه‌ره‌کان (Vasodilatation)، له‌لایه‌کی تریشه‌وه به‌هۆی ئه‌مانه‌وه خرۆکه سپییه‌کان چالاک ده‌بن به یه‌که‌وه ده‌بنه هۆکاری ڕژانی که‌مێک له ئاوی خوێن بۆ ده‌وروبه‌ری خوێنه‌به‌ره‌کان وهه‌ڵاوسان و ده‌بنه هۆکاری سهرئێشانهکه.
4. بیرۆکه‌ی چواره‌م بۆماوه واته (ویراسه/Genetic)، که زیاتر له گێنهکانی سه‌ر کرۆمۆسۆمی ژماره 19.
چاره‌سه‌ر و خۆپارێزییمیگرێنه ئه‌و نه‌خۆشیه‌یه که تا ئیستا چاره‌سه‌ری پزیشکی به ته‌واویی بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، به‌ڵکو ته‌نها ده‌توانری تووندی سه‌رئێشه‌که و دووباره‌بوونه‌وه‌که‌ی که‌م بکرێته‌وه، ئه‌میش له ڕێگای چه‌ند ڕێ وشوێنێکی پزیشکی گونجاو.
چاره‌سه‌ری به‌خێرا وکتوپر:حه‌ب که به گشتی بۆ ئازار به‌کارده‌هێنرێت (Panadol, Ibuprofen,ASS,) بۆسهرئێشانێکی که‌م ومامناوه‌ندی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بوو باشتره حه‌بی تایبه‌تی جۆری (Eletriptan) وه‌ک یه‌که‌مین هه‌ڵبژارده، له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌رمانانه‌دا پێویسته ده‌رمانی دژی ڕشانه‌وه‌ش له جۆری(Metoclopramid) بدرێ پێی، له‌گه‌ڵ خواردنی دهرمانهکانیشدا پێویسته نه‌خۆشه‌که له شوێنێکی تاریک و ئارام دوورله ده‌نگه ده‌نگ پشوو بدات و گه‌ر توانی بخه‌وێت.
پارێزیProphylaxie:ئامانج له پارێزی که‌مکردنه‌وه‌ی تووندی سه‌رئێشه‌که و دووباره نه‌بوونه‌وه‌یه‌تی پێش ئه‌وه‌ی سهرئێشانهکه ده‌ست پێ‌بکات ، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر له مانگێکدا زیاد له 3 جار میگرێنهکهی لی دووبارهبیتهوه. بۆ پارێزیش ده‌رمانی گرووپی(Betablocker) وه‌ک Metaprolol و Proranolol به تایبه‌تی بۆ ئه‌وانه‌ی، له‌گه‌ڵ میگرێنهدا فشاری خوێنیان به‌رزه، یان ده‌رمانی گروپی (Caliciumantagonisten) و گونجاوترینیشیان ده‌رمانی Flunarizin وه‌ک پارێزی و هه‌ڵبژارده‌ی یه‌که‌م بۆ میگرێنه.
یان ده‌رمانی گروپی Antiepileptica گونجاوترینیشیان Valproinsure و Topiramat ئه‌گه‌ر نه‌توانرا له به‌ر نزمی زه‌ختی خوێن Metaprolol به‌کاربهێنرێ.
یان گروپی Antideprissivum گونجاوترینیشیان Amitriptylin وه‌ک پارێزی. یان پارێزی سینی واته acupuncture.
له‌کاتی حه‌مل (سک پڕبوونی ژنان) که میگرێنهیان هه‌یه ته‌نها حه‌پی ئازاری وه‌ک Paracetamol له هه‌موو قۆناغه‌کانی حه‌مل ده‌درێ پێ یان acupuncture .منداڵانیش تا ته‌مه‌نی 12 ساڵی هه‌ر ته‌نها Paracetamol ده‌درێ پێیان.
بانگه‌شه‌ی چاکسازیی سهرزارهکیانه، که له‌م دوایییه‌دا بارزانی و تاڵه‌بانی باسی ده‌که‌ن، چاره‌سه‌ر نییه بۆ ئه‌و سه‌رئێشانه‌ی که ئێمه‌ی 5 ملیۆنی کوردی باشووری کوردستان تووشی بووین، ته‌نها کات به‌سه‌ربردن و گاڵته‌کردنه به هه‌ستیی خه‌ڵکی کوردستان.چونکه له مێژووی مرۆڤایه‌تی دا نه‌بووه سه‌رۆکی چه‌ته‌کان له قه‌ڵای چه‌ته‌کانه‌وه واته (سه‌ری ڕه‌ش و قه‌ڵاچوالان) چاکسازی بۆ ئه‌و گوند و شاروشارۆچکانه بکه‌ن، که سووکایه‌تیی به‌و میلله‌ته ده‌که‌ن و ده‌یان کوژن و دزی و تاڵانیان لێده‌که‌ن.
له کۆتاییدا هیوای چاکبوونه‌وه بۆ نه‌خۆشه‌کان ده‌خوازم.
دکتۆر ناسر سۆرانی
پزیشکی چاو وپزیشکی گشتی
ئه‌ندامی یه‌کێتی دکتۆرانی سویسرا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست