هۆشیاریی ته‌ندروستی بۆ تاکی کورد به‌شی (8) خووگرتن به ئه‌لکهوول
Thursday, 17/06/2010, 12:00
نه‌خۆشی خووگرتن به ئه‌لکهوول (Alkoholismus)پێشه‌کی:
خوێنه‌ری به‌رێز به‌هۆی ڕفاندن و تێرۆرکردنی شه‌هید سه‌رده‌شته‌وه له 4.5.2010 له به‌رده‌می زانکۆکه‌ی خۆی و به به‌رچاوی جاشپۆلیس وخه‌ڵکه‌وه ، بۆ ڕێز لێنان له‌و مرۆڤه گه‌وره و نه‌مره، بڕیارم دا تا چله‌ی کاکه سه‌رده‌شت به‌سه‌رده‌چێت، چیتر بابه‌تی ته‌ندروستی بڵاو نه‌که‌مه‌وه. هه‌ر لێره‌وه‌شه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی ده‌که‌م له تاک به تاکی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید سه‌رده‌شت وهاوڕێکانی.
به‌ڕێزان مرۆڤ له جه‌سته وده‌روون (جسم ونفس)پێک هاتووه.ڕاسته که شه‌هیدی خوالێخۆشبوو به جه‌سته تێرۆریان کرد، به‌ڵام کاکه سه‌رده‌شت هه‌موو پلاندانه‌ر وبکوژهکانی خۆی له باری ڕوحی و کهسایتییهوه بۆ هه‌تا هه‌تایه تێکشکاند، هه‌روه‌ها له سه‌رئاستی کوردستان وناوچه‌که‌و جیهان سووک و ڕسوای کردن، خۆشیان ئه‌مه باش ده‌زانن. شه‌هید سه‌رده‌شت بۆ خۆیشی نه‌مری وخۆشه‌ویستی به‌جێهێشت له دڵی هه‌مووماندا وهه‌زاران سه‌رده‌شتی تریشی له دوای خۆی دروست کرد، بوو به‌خاڵی وه‌چه‌رخان له مێژووی خه‌باتی ئازادیی و دیموکراتی له کوردستاندا.
*******************************************
ئهلکهولیزم: واته خه‌راپ به‌کارهێنانی خواردنه‌وه (مشروب)ی کحولی و راهاتن و وابه‌سته‌بوون پێی.
هه‌رکه‌سێک به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی ئه‌لکهوله‌وه زیانی به‌ده‌نی(جسم) وده‌روونی(نفسی) وکۆمه‌ڵایه‌تی(اجتماعی) به‌خۆی بگه‌ێنی ئه‌وا پێی ده‌وترێ تووشبوون به نه‌خۆشی ئهلکهولیزم.
ئهلکهولیزم: بێ توانایی که‌سێک له به‌رامبه‌ر سنوردانان بۆ خواردنه‌وه‌ی ئه‌لکهول، واته له ده‌ستدانی کۆنترۆلی خۆی. بێتوانایی له به‌رامبه‌ر وازهێنانی بۆ کاتێکی دیاری کراو، یان ماوه‌یه‌ک. ڕه‌نگه بۆ ئه‌وه‌بێت، که بچێته خه‌یاڵه‌وه، یان خۆدزینه‌وه له چاره‌سه‌ری وبه‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی کێشه‌کانی ژیان که ڕووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه.
1.ئه‌لفا خۆره‌وه(alpha -Alkoholismus (ئه‌وانه‌ن که ڕۆژانه ده‌خۆنه‌وه به هۆی ناڕه‌حه‌تی کاتیی ، بێ تاقه‌تی ، کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی وخێزانی و کۆنترۆڵ له ده‌ست ده‌ده‌ن.
2.بێتا خۆره‌وه (beta-Alkoholismus) ئه‌مانه هه‌ر ناو به‌ناو ده‌خۆنه‌وه له کۆتایی هه‌فته یان له بۆنه‌یه‌کی تایبه‌تی و ژماره‌یان زۆره به‌بێ ئه‌وه‌ی تووشی نه‌خۆشی ئهلکۆلیزم بووبن.
ئه‌م دوو جۆره‌ی سه‌ره‌وه خه‌ته‌ریان له سه‌ره، که تووشبن به نه‌خۆشی ئه‌لکهولی.وابه‌سته‌بوون(عادهتکردن) به ئه‌لکهول ده‌کرێن به سێ به‌شه‌وه:1.ئه‌وانه‌ن که کۆنترۆڵیان به سه‌ر خواردنه‌وه‌ی ئه‌لکهوله‌وه له ده‌ست داوه، به‌ده‌نی ونه‌فسی وابه‌سته‌بوون پێی
2.ئه‌وانه‌ی ته‌نها تاڕاده‌یه‌ک ده‌خۆنه‌وه، هه‌ست به خۆشی یه‌ک ده‌که‌ن.
3. ئه‌وانه‌ی هه‌ر جاره ناجارێک، یان هه‌ر بهینه نابه‌ینێ به ده‌گمه‌ن لێره‌و له‌وێ ده‌خۆنه‌وه.
له کوردستانی خۆماندا ئه‌لکهۆل خۆره‌وه‌کان 3 جۆره:1. بۆ فشه‌کردن: کابرا کاتێک بۆ یه‌که‌م جار بیره‌یه‌ک ده‌خواته‌وه، بیره‌که له سه‌رووی گلاسهکهوه زیاتر به‌رزده‌کاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی کهف زیاتر بکات، هێشتا نازانێ تامیشی چۆنه ده‌ڵێ
قووربانی ئه‌و کهفهو بم. یان که له شوێنێک بێرهیان ده‌خوارده‌وه، ده‌بوایه بتڵه به‌تاڵه کان له به‌ر ده‌می ئه‌و که‌سه دانێن، که پاره‌که‌ی بۆ ئه‌وانی تریش داوه، هه‌تا خه‌ڵکی تر بیبینێت و بڵێن ئای له‌و نێره‌که‌ره ئه‌و هه‌مووی خۆاردۆتهوه، ئای که ئازایه و چۆن توانی ئه‌م هه‌مووه بخواته‌وه، فشه‌ی پێوه ده‌کات.
2. بۆ ئازایه‌تی نواندن: که له شوێنێک داده‌نیشێت بۆ نموونه منافه‌سه‌ی زیاترخواردنهوهی ویسکی و ئاره‌ق ده‌که‌ن، واته کێ چاره‌کێک یان نیوه‌ی یان هه‌مووی له دانیشتنێکدا ده‌خواته‌وه ، ئه‌وا ئه‌و له هه‌موویان ئازاتره وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌پکی حهمهداغایان بۆ مه‌سعوود وجه‌لال گرتبێت. به‌ڵام نازانێ هه‌تا زیاتر بخواته‌وه به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌لکهوله‌که ئه‌و زیاتر ده‌خواته‌وه وپێی که‌رتر ده‌بێ.
3. بۆ شه‌ڕکردن له‌گه‌ڵ ده‌ووروبه‌ر و خێزان: دوای 12 شه‌و ئه‌و هه‌موو مه‌شروبه‌ی ده‌خوارده‌وه ده‌هاتنه ماڵه‌وه ، ئه‌وه‌نده ده‌ڕشێنه‌وه بۆنیان پشیله‌ی ده‌کوشت، ئینجا شه‌ڕیان به خێزانه‌که‌نیان ده‌فرۆشت ده‌ی به‌و شه‌وه دره‌نگه داوای سه‌روپێ و یاپراغیان ده‌کرد. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له باری جنسیشهوه ته‌پیوه وهیچی بۆ ناکرێ و له دوای شه‌ڕو ئاژاوشدا ده‌گه‌ڕێت.
هۆکار(سبب):شێوه وپێکهاته‌ی که‌سایه‌تی مرۆڤه‌که، خۆی له‌گه‌ڵ کاریگه‌ری ده‌وروبه‌ره‌که‌ی له سه‌ری.
زیانه‌کانی ئه‌لکهول له سه‌ر له‌شی مرۆڤ:
1. گۆڕانی جگه‌ر و تێکچوونی کاری جگه‌ر(خه‌راپ بوون)، وه‌ک ئاڵۆزترین کارگای بایۆکیمیایی.
ژنان زووتر به ئه‌لکهول مه‌ست ده‌بن چونکه ئه‌نزیمی(Alkoholdehydrogens) شیتهلکهرهوهی ئه‌لکهولیان که‌متره. واته له ڕێگای خه‌راپ بوونی کاری جگه‌ره‌وه تووشی نه‌خۆشی زه‌ردوویش(Ikterus) وکه‌م خوێنیش(Haemolytical Anaemia) ده‌بن.
لیپۆپرۆتینهکانیش له خوێندا به‌رزده‌بنه‌وه، که ئه‌مانیش دووباره کاریگه‌ری خه‌راپیان هه‌یه بۆ ته‌ندروستی که‌سه‌که.
2. ئاوسانی په‌نکریاس (التهاب)،ئه‌مه‌ش کاریگه‌ری ده‌بێت بۆ ئه‌و ههنزیمانهی هه‌زم وئینزولین که له پهنکریاسا دروست ده‌بن.
3. نه‌خوش بوونی سیسته‌می ده‌مار(Nervensystem)
ژه‌هراوی بوونی کتوپڕو له‌هۆش خۆچوون وکه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌ناسه‌دان،هه‌ندێ جار مردنیش به‌هۆی قووتدانی خۆراک بۆ ناو بۆڕی هه‌ناسه‌دان له جیاتی به‌ره‌و گه‌ده(مه‌عیده).
ژه‌هراوی بوون کرژبوونی مێشک (تشنج) وپووکانهوهی مێشکی بچووک (Cerebellum) که به‌رپرسه له بالانسی مرۆڤ، هه‌ربۆیه‌ش ئهلکهولێکان خوار و خێچ ده‌ڕۆن. له‌رزینی ده‌ست وقاچ که ئه‌لکهولی لێ ده‌بڕێ به‌ڵام که دووباره خواردییه‌وه ئیدی له‌رزینی نامێنێ.
له هۆش خۆچوون و بوورانه‌وه. تێک چوونی بوونی (وجود) وله بیرچونه‌وه (فقدان زاکیره) وشێوانی جووڵه‌ی چاوه‌کانی به‌هۆی خوێن به‌ربوون له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی مێشک وپوکانه‌وه‌ی مێشکی گه‌وره (Cerebrum).
4.کاریگه‌رێکانی بۆ سه‌ر ده‌روون(نفس)
نا ئارامی ده‌روونی ، شێوانی خه‌و، ئاره‌قکردنێکی زۆری له‌ش له گه‌ڵ له‌رزین ،
باشبوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هاتوو دووباره خواردییه‌وه.
Delirium tremens: حاله‌تێکی خه‌ته‌رناکه بۆ سه‌ر ژیانی ئهلکهۆلیکهرهکه، ئه‌مه‌ش له کاتی لێبرانی ئه‌لکهول لێی بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر به‌بیانوی دوورکه‌وتنه‌وه‌ی له ئه‌لکهول (به‌رزبوونه‌وه‌ی لێدانی دڵ، ئاره‌قکردنێکی زۆر، تا، له‌رزینی ده‌ست وپه‌نجه ونائارامی به‌ده‌نیی و رۆحیی، وڕێنه، له هۆش خۆچوون، بێ زه‌ینی وله بیرچونه‌وه وkonfabulation واته به‌سه‌رهاتی خه‌یاڵاوی ،له‌م حاله‌ته ده‌بێ چی بکه‌ی بۆ که‌سه‌که؟ یه‌کسه‌ر بۆ انعاش(Intensivmedicin) بۆ کۆنترۆڵی هه‌ناسه، سوڕی خوێن ، ئاو ومهعدهنهکانی ناو له‌ش و ڕێگرتن له دابه‌زین وکه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی شهکرله له‌شیا. تووشبوون به له‌بیرچوونه‌وه‌و گۆڕانی وجودی له ئه‌نجامی پووکانه‌وه‌ی مێشکی گه‌وره(Cerebralatropahie). تێکچوونی باری ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی وده‌روونی له گه‌ل ماڵ ومنداڵ وخێزان وکه‌س وکاری وده‌وروبه‌ری و سه‌ری کار وخهراپبوونی باری مادی وسزادان وکێشه تر هه‌موو بهدوادادێتن.
تووش بوون به غه‌مگینی(Depression)و خه‌ته‌ری ده‌ستبردن بۆ خودکوژی.
5.چه‌ندین نه‌خۆشی تری موعتادبوون به ئه‌لکهول وه‌ک:
کشان وشلبوونی ماسوولکه‌کانی دڵ، تووش بوون بهئاوسانی گه‌ده وقرحه (دڵهکزهکێ)،توش بوون به که‌مخوێنی. ژنانیش منداڵی سه‌قه‌تیان ده‌بێت یان له‌به‌ر ده‌چێت.
چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی ئه‌لکهول:Abstinenz واته ماوه‌یه‌ک وازله خواردنه‌وه هێنان،ئه‌مه‌ش مه‌رجی سه‌ره‌کییه بۆ چاره‌سه‌رێکی سه‌رکه‌وتوانه له‌م نه‌خۆشی یه.
چاره‌ی ئاسان نییه، چونکه بووه به نه‌خۆشییه‌کی به‌رده‌وام له گه‌ڵیا. ده‌رمانیش نییه بۆ چاره‌سه‌ری. ده‌بێ که‌سانی ده‌وروبه‌ری کارێک نه‌که‌ن که حاڵه‌تی خواردنه‌وه‌ی دووباره بۆ بڕه‌خسێته‌وه. چاره‌سه‌ری ڕاسته‌قینه ته‌نها به‌وه ده‌بێت که تووش بوو، به‌درێژایی ته‌مه‌نی ئیراده‌ی هه‌بێت و واز له خواردنه‌وه بێنێت. ئه‌مه‌ش قۆناغه‌کانی چاره‌سه‌رین.
1.قۆناغی په‌یوه‌ندی وهاندان
نه‌خۆشییه‌که‌ی بۆ ڕوون بکرێته‌وه، هان بدرێت بۆ ناسین وئاشنابوون به‌وه‌ی که تووشی بووه، له ئه‌نجامی خواردنه‌وی زۆر وبه‌رده‌وامی ئه‌لکهول وئاماده‌بوونی بۆ چاره‌سه‌ری.
2. قۆناغی نه‌هێشتنی به ژه‌هراوی بوون: واته دوای ده‌ست پێکردن به که‌مبوونه‌وه یان ته‌رککردنی ئه‌لکهول و به‌ده‌رکه‌وتنی نیشانه‌ی خه‌ته‌ری وه‌ک نائارامی به‌ده‌نی وده‌روونی ولهرزین ولێدانی زیادی دڵ ده‌بیت بۆ ماوه‌ی 1تا 2 هه‌فته له خه‌سته‌خانه بمێنێته‌وه وه‌ک له سه‌ره‌وه باسم کرد.
3.که‌مکردنه‌وه‌ی عادهتکردن به خواردنه‌وه‌ی ئه‌لکهول، واته بۆ چه‌ندین مانگ به به‌رده‌وامی هاتووچۆی چاره‌سه‌ری لای دکتۆر یان خه‌سته‌خانه بکات، بۆ ئه‌وه‌ی فێربێت چۆن ڕووبه‌رووی ژیانی ڕۆژانه وگرفته‌کانی ده‌بێته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌لکهولیش بخواته‌وه.
4. قۆناغی خه‌م لێ خواردن: ئه‌مه‌ش هه‌موو بواره‌کانی ژیان ده‌گرێته‌وه، هه‌روه‌ها چه‌ند که‌سێک که ئهلکهولین وده‌یانه‌وێ ته‌رکی بکه‌ن به‌یه‌که‌وه خۆیان یارمه‌تی یه‌کتری بده‌ن و دووباره په‌یوندی کۆمه‌ڵایه‌تی نوێ دروست بکه‌نه‌وه که له ماوه‌ی پێشوودا شیرازه‌ی تێک چووبوو به هۆی زۆری خواردنه‌وه‌وه. له گهلیشیا ده‌رمانی فۆل وتیامین(Folsure subsitution und Thiamin) بۆ پاراستنی مێشکیان له‌و پوکانهوهوه زه‌هراوی بوونه، که به‌هۆی زۆری خواردنه‌وه‌ی ئه‌لکهوله‌وه تووشی بوون.
له کۆتای داهیوادارم که تاکی کورد خۆی له ئه‌لکهول خواردنه‌وه به‌دوور بگرن، ئه‌گه‌ر دهشخۆنهوه ئه‌ونده مه‌خۆنه‌وه که ئه‌لکهوله‌که خودی خۆت بخواته‌وه و زیانی ته‌ندروستیت لێبدات وفێری جووته هاویشتن وکێشه‌ی خێزانی وکۆمهڵایهتیت بکات.
ئهگهرحیزبیشی خۆت مه‌که به‌موڵکی حیزب وحیزب نهتخواتهوه، چونکه حیزبه‌که‌ی جه‌لال ومه‌سعود وه‌ک کحول و ئا ش میلله‌ته‌که‌ی خۆمانیان خوارد.
دکتۆر ناسر سورانی
دکتۆری تایبه‌تمه‌ندی چاوو دکتۆری گشتی
ئه‌ندامی یه‌کێتی سویسرا FMH
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست