بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیارییە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچێتە دەرێ، چونکە پارتەکان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە


رونكردنەوەیەك لەدەرسیم عەبدول ئەندامی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموكراسیخوازانی كوردستانەوە

Sunday, 14/08/2011, 12:00


رونكردنەوەیەك لەدەرسیم عەبدول ئەندامی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموكراسیخوازانی كوردستانەوە سەبارەت بەو چاوپێكەوتنە چەواشەكاریەكەی شوكرللە حمە ئەمین كەلە ژمارە(755) هاوڵاتی بلاوكرابووەوە.

كەسێك بەناوی جێگری سكرتێری دیموكراسیخوازانەوە كە لەراستیدا هیچ پەیوەندیەكى بە بزووتنەوەى دیموكراسیخوازانەوەنەماوە و دەست لەكاركێشانەوەكەى چەندین جار بلاوكراوەتەوە و ناردومانە بۆ سەرجەم راگەیانەكان و هەموو لایەنە سیاسى ولایەنە پەیوەندیدارەكان، هەرچەند من نەمەویست جوابى كەسێك بدەمەوە كە پەیوەندى بەدیموكراسیخوازانەوە نەماوە بەڵام لەبەر ئەوەى چەواشە كاریەكانى بۆ راى گشتى رون بكەمەوە ، سەرەتامن پێم باشە هەموو كەسولایەنێك ئەو راستیانە بزانن كە شوكروللە حمدامین ویستی بزووتنەوەى دیموكراسیخوازان بكاتە دوكانێكى بازرگانی بۆ بەدەستهێنانى پولووپارە ،لەسەرەتای هاتنە ناودیموكراسیخوازانەوە هەولى ئەوەی دەدا هەرچى كادری راستەقینەی دیموكراسیخوازانە دوور بخاتەوە تەنها ئەو كەسانە بیەڵێتەوە كەدەروێشی خۆین،بەڵام ئەمەی بۆنەكراو توشى شكستێكى گەورە هات ناچاربوو بۆ شاردنەوەی شكستەكانی دەست لەكار بكێشێتەوەو دەست بەسەر بارەگای مەڵبەندی هەلێر بگرێت بەپالپشتی لایەنێك كەكاری بۆ دەكردن ، وەلەبەرواری 20/10/2007 كۆبوونەوەیەكی بەكۆمەڵك خزموو دراوسێ كرد ناوینا كۆنفراسی دیموكراسیخوازان كۆپیەكی دیموكراسیخوازانی لەهەولێر دروست كرد و حاجی مەلای پیرو پەك كەوتەی كردە سكرتیری كارتۆنی ئەو حزبە كۆپیكراوە، پاشان بەپال پشتى ئاغاكانی كەوتە كێشە نانەوە بۆ بزوتنەوەى دیموكراسیخوازان هەرئەمەش بووە هۆی ئەوەی دادگای بیدائی یەكی هەولێر بریاری هەڵوەشانەوەی دیموكراسیخوازان بدات،ئەمەش بەسەركەوتنی خۆی دەزانیت لەبەرامبەر ئەو ئەركەی كەپێی سپێرابوو جێبەجێی كردووە، ئەو بریارەی دادگای هەولیر بریاریكى زۆر ناداد پەروەرانەیە تەنها لەبەر خاترى چەند كەسێكى دەست لەكاركێشاوە و تۆڵە سەندنەوە لەدیموكراسیخوازان ئەم بریارەیان بەسەر دیموكراسیخوازاندا داوە وە لەلاى ئێمەوە تانەمان لەو بریارەگرتووە لەدادگای پێداچوونەوە، ئەو بریارە هیچ مەرجێكی یاسایی تیانیە ئەو بریارە سیاسیە، دووشت زۆر جیاوازیی هەیە ناكرێت لێرەدا باس نەكرێت. دەست لەكاركێشانەوە جیاوازە لە جیابوونەوە واتا (ئینشقاق) ئەوبرادەرە ئێمە بەجیابووەناودەبات زۆر سەیرە نازانم چۆن شەرم نایگرێت لەو قسانە .من بەبەڵگەوە قسە دەكەم ئەمە دەست لەكاركێشانەوەی ئەو برادەرەیە لە 30/6/2007 كەواتە لەو بەروارەوە ئەو برادەرە هیچ پەیوەندی بە دیموكراسیخوازانەوە نەماوە. ئەمەش رۆژنامەی هاوڵاتی ژمارە(333) هەمان ساڵ كەراستیەكە دەسەلمێنی، بەڵام زۆر بەلامانەوە سەیر بوو كە رۆژنامەی هاولاتى بەناوى جێگرى سكرتێر چاو پێكەوتنی لە گەڵدا كردوە . لە چاوپێكەوتنەكەدا باس لەوە دەكات كە ئیمە یەكیەتیو پارتیمان لە پشتەوەیە، بەراستى سەیرە ئەو پیاوە توشی نەخۆشی دەرونی بووە دەستە چەورەكانى خۆى بەئیمەدەسرێت ئەمە تەنها بۆ خۆلكردنە چاوى خەلكە ئەى بۆ باسى ئەوەناكەى بەپیلانى كێێ و كێى لەپشت ئەوەبو وە كێ هاوكارت بو كەلەبەرواری 26/10/2007 كۆمەڵێك كەسی سەرشەقامی بۆ كۆكردیەوە بەناوی كۆنگرەی دیموكراسیخوازانەوە لەهەولێر حاجی مەلاسەعیدی كردە سكرتێری تۆشى كردە جێگری سكرتێر، ئەی بۆ باسی ئەوەناكەیت لەبەرواری 10/12/2010 بۆ جاری دووەم ویستیان سینارۆكەی پێشووت بۆ دووبارەبكەنەوە لەهۆڵی زەماوەند كۆمەڵك كەسی نادیموكراسیخوازانت كۆكردبووەوە بیانكەیتە سەركردایەتی دیموكراسیخوازان، ئەی بۆ باس لەوە ناكەیت كۆبوونەوەكەت رێگری لێكرا وەزارەتی ناوخۆ دوایی خست بۆ 13/12/2010 بەڵام بەریزتان دەتانزانی ناتوانیت لەكۆنگرەیەكی شەرعیدا بەپێی بەرنامەو پەیرەو لەدەنگی خۆتوو دەروێشەكانت زیاتر دەنگ بەدەست بیەنی كەئو دەنگانەش لە پەنجەی دەست تێنە دەپەرینئەو راستیانە باسبكە،تۆ باش ئەزانی نەخۆت و نەسكرتێرەكەو نەمەكتەبی سیاسی و سەركردایەتیەكەت كە پێشتر فڕتان بەریكخستنەكانى ئیمەوەنەبووە نەلەدورو نەلەنزیكەوە ئێوە شەرعیەتیان نەبوو تەنها لەدژیى ئێمە كۆپى كرابوون و بەكارهێنراون بۆ تۆڵە سەندنەوە لەدیموكراسیخوازان ، بەڵام بەداخەوە (عوسمانی حاجی محمود) كەئەوكات وەزیری ناوخۆ بوو بودجەی دیموكراسیخوازانی بری بەنوسراوی مەكتەبی سیاسیە كارتۆنیەكەی هەولێری ئەو برادەرە بەژمارە(119) بەرواری22/12/2008 كەدوای كردووە بوجەی دیموكراسیخوازان راگرێت تاكێشەكان یەك لادەكەینەوە وەزارەتیش بەنوسۆاوی (1410) بەرواری 2/2/2009 بودجەی دیموكراسیخوازانی وەستان، كێشەكانیش ئەوەبوو كە ئەوسەركردایەتیە كارتۆنیە تێكەڵ بەسەركردایەتیە رەسەنەكەی كۆنگرەی (2) ى 2006 بكرێت بەزۆر ئەوەیان بەسەرداسەپانین. كەواتە وەزارەتی ناوخۆ پشگیری ئەوانی كرد.
من پێم باشە خۆڵ نەكرێتە چاوی خوێنەرەوە كەمینە ئەوكەسانەن كەدەستیان لەكاركێشایەوەو كێشەیان بۆ دیموكراسیخوازان دروست كرد من یەك پرسیار لەوبەرێزە دەكەم كە لەزۆر شوێن باسی پەیرەوی ناوخۆ دەكات بەكام بەندی پەیرەوی ناوخۆ شەرعیەت دەدات بەكۆبوونەوەی 26/10/2007 ی هەولێرى كەچەند كەسێك لەدەرەوەى دیموكراسیخوازان هەڵ سێت بەبەستنى كۆنگرە بەناوى دیموكراسیخوازان؟ ئەمەلەگەل هیچ یاساو رێسایەكا نایەتەوە تەنها كاك شوكرللە دەزانیت بۆچى وبۆكێ ئەم كارە دەكات، لەلایەكى دیكە باس لەوەدەكات كە ئێمە هەڵمان كوتاوەتە سەر بارەگاى هەوڵێر وە(پ م)ى یەكیەتیمان لەكەڵدابوبێت ئەمە زۆر دورە لەراستیەوە ئەو كەسەی ئەو بوختانانە دەكات ئەوە بۆ رازیی كردنی لایەنێكى دەسەڵاتە ،خۆیی باش دەزانێت ئەوانە هەموو ئەندام مەڵبەندی دیموكراسیخوازان بوون هاتبوون داوای بەستنی كۆنگرەیان دەكرد لەسەركردایەتی وە هاتبوون ئەوەیان بۆ رونبكەنەوە كە چەند كەسێك لە25/1/2010 پێشنیاری ئەوەیان كردبوو بەبێ بریاری سەركردایەتی پارەی پاشەكەوتی حزب ببەنە لای خۆیان واتە بیدزن.بەداخەوە ئێستا بەسكرتێرو جێگری سكرتێر ئەدوێن. ئەمەش خۆیان باش دەزانن و بە پالپشتى كێى ئەم كارانە دەكەن ئەم پیلا نانە هەمووى دوای ئەوەی مامۆستا بەهادین نوری خانەنشین بوو كەوتنە بوارى جێبەجێى كرنەوە كەس رێگەی بەخۆی نەدا دوای ئەو ئەو پۆستە وەربگرێت خەڵكی زۆر باش لە سەركردایەتیا هەبوو كەشیاوی ئەوە بوون ئەو پۆستە وەرگرن خاوەنی ئەزمونێكی دوورو درێژی خەباتی سیاسی بوون، بەڵام بەداخەوە ئەو چەند كەسەی كە لەم دواییانە لەپارتی كارەوە هاتبوونە ناودیموكراسیخوازانەوە یەكێكیان خۆی هەڵواسی بەو ئەركە گرنگەداو كە لە ناو دیموكراسیخوازان باش نەناسرابوو چیەوكێیە؟ زۆر بەسنگێكى فراوانەوە قبولكرا بەلام بەداخەوە راسپێردرابو وەك مەئمور بۆ ئەوكارە و تێكدانى بزوتنەوەى دیموكراسیخوازان وە خۆیشى نە كەسایەتیكى سیاسى و وەنە خاوەن ئەزمونو نەشەخسیاتێكى ئەوەندە بەهێزەو بۆیە شكستی هێناو نەیتوانی سیاسەتێكی حەكیمانە پەیرەو بكات لەناوخۆی خزبدا كەوتە دورخستنەوەی كادرە كۆنەكانی حزبوو دروستكردنی دەستەگەری بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆی. و ئاغاكانى ئەمە راستیەكانە و ئێمە راستیەكان بەبەلگەوە دەخەینەروو، لەكۆتایى دا هەرئەوەندە دەڵیم دەریا بەدەمى ........ پیسنابێت

درسریم عبدول
ئەندامى مەكتبى سیاسى
بزوتنەوەى دیموكراسیخوازان


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە