به‌یاننامه‌ی ڕاگه‌یاندنی پشتگیری خه‌ڵکی دۆڵی شاورێ بۆ لیستی گۆڕان
Monday, 13/07/2009, 12:00
خه‌ڵکی خۆڕاگری کوردستان...
که‌سوکاری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوه‌کان...
هه‌موو ئه‌وانه‌ی خه‌ون به ئاینده‌یه‌کی گه‌شه‌وه ده‌بینن...
ئێمه وه‌ک دانیشتوانی گونده‌کانی دۆڵی شاورێی ناحیه‌ی سه‌رکه‌پکانی سه‌ر به قه‌زای ڕانیه، پشتگیری خۆمان ڕاده‌گه‌یه‌نین بۆ لیستی گۆڕان ژماره(57)، چونکه پێمانوایه لیستی گۆڕان هه‌ڵقوڵاوی ناڕه‌زاییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان و ده‌نگه جیاوازه‌کانه، ئێمه‌ش وه‌ک دانیشتوانی گونده‌کانی دۆڵی شاورێ که زیاتر له 50 گوندین به‌ده‌رنین له نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و بێسه‌ره‌وبه‌ری ده‌سه‌ڵاتی کوردی. به داخه‌وه ده‌سه‌ڵات پشتی له ناوچه‌که‌مان کردووه له کاتێکدا ئه‌م ناوچه‌یه لانکه‌ی شۆڕشه یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی کوردستان بووه دژی ناحه‌زانی کورد. بۆ ئه‌وه‌ی ئومێد بگه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌ڵکی کوردستان و سه‌روه‌ری یاسا و عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و خزمه‌تگوزاری و یه‌کسانی و شه‌فافیه‌ت به‌رقه‌رار بێت بڕیارمان داوه ده‌نگ به لیستی گه‌ل لیستی گۆڕان بده‌ین. داواش له خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌ین ده‌نگ بده‌ن به لیستی گۆڕان و جارێکی تر فریو نه‌خۆیین به به‌ڵێنه‌کانی ئه‌و لایه‌نانه‌ی پێشتر له ده‌سه‌ڵات بوون. بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانیش ده‌نگ ده‌ده‌ین به به‌ڕێز که‌مال میراوده‌لی ژماره(15)، چونکه شیاوترین که‌سه بۆ ئه‌و پۆسته و داواکارین خه‌ڵکی کوردستانیش ده‌نگی بۆ بده‌ن
نه‌ڕووخێ ئیراده‌ی خه‌ڵکی کوردستان....سه‌رکه‌وێت لیستی گۆڕان.
*دانیشتوانی گونده‌کانی دۆڵی شاورێ 13/7/2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست