تیرۆر لە ڕوانگــەى ئابـوریەوە
Saturday, 22/08/2009, 12:00
یەكێك لە پایە سەرەكیەكانى هەر گەشەكردنێكى ئابورى ئاسایشە ، كە مەرجێكى پێویستە بۆ بەرپاكردنى پێشكەوتن و خوشگوزەرانى ئابورى ، لە دەستدانى برَێك لە ئاسایش واتا سەرهەڵدانى بڕێك لە دواكەوتنى ئابورى . لەم چوارچێوەیەدا كردەوە تیرۆریستیەكان دوژمنێكى گەورەى گەشەكردنى ئابورین ئەگەر هاتوو كۆنترۆڵ نەكراو لە ناونەبرا .
یەكەم ڕەگەزى ئابورى كە كاریگەر بێت بە كردەوە تیرۆریستیەكان وەبەرهێنانە ، بۆ ؟ چونكە زۆربوونى كردەوە تیروریستیەكان ئەبێتە هۆى ترساندنى سەرمایە ، كە وائەكات پەنا ببەنە بەر ئەو ناوچانەى كە زیاتر ئاسایش و سەقامگیرى تێیدا بەرقەرارە ، ئەمەش لە دواى خۆێدا وەبەرهێنان كەم دەكاتەوە ، هەروەها لە گەڵ ئەوەشدا داواكارى گشتیش كەم دەكات لە سەر ئاستى ئابورى . ئەمەش ئەبێتە هۆى كەمبونەوەى بەرهەم هێنانى نەتەوەیى و زیادبوونى رێژەى بێكارى و دابەزینى ئاستى بژێوى خەڵك و لاوازبوونى متمانەى ئابورى ، ئابورى ئەچێتە نێۆ كۆمەڵى زنجیرەى یەك لە دواى یەك لە كاریگەرى نیگەتیڤى ناكۆتا . ئەم زنجیرە كاریگەریانە كار دەكاتە سەر لایەنەكانى كۆمەڵایەتى و سیاسی و ئاسایش ...... هتد .
لە زۆر كاتدا ئەم كاریگەریانە بەردەوام دەبێت بە پشتگیریكردنى هەندێكیان لە رێگەى بازنەیەكى داخراو و ناكۆتا . لە لایەكى ترەوە ئەبینین ئابورى ئازاد كە لە سەر میكانیزمى بازار وەستاوە لە ڕوانگەى ئیسلامیەوە بێت یان سەرمایەدارى ، بە شێوەیەكى سەرەكى پشت بە ئازادى تاكەكەس و هەڵبژاردنى ئازادەوە دەبەستێت . لە ئەنجامى كردەوە تیروریستیەكان ئەگەر ئاسایش تێكچوو ئەوە ڕەگەزى ئازادى تاكە كەسیش تێكدەچێت ، دواى ئەویش میكانیزمى بازار كە پشت بە هێزى (شمەك و داخوازى) دەبەستێت تێكدەچێت ، ئابورى ئازادیش یەكێك لە كەرەستە سەرەكیەكانى لە دەستدەدات .
بۆ ڕووبەڕووبونەوەى كردەوە تیروریستیەكان پێویستیەكى زۆر ئەبێت بە دابەزینى ئەو داهاتانەى كەمن ، مرۆیى بێت یان مادى ، كەواتا ئەتوانرا داهات بەكاربهێنرێت بۆ زیادكردنى خوشگوزەرانى ئابورى و دەستەبەركردنى بەرزكردنەوەى ئاستى بژێوى ، بەڵام بۆ ڕووبەڕووبونەوەى ئەم نەخۆشیە خەرج كرا . لە گەڵ كردەوە تیروریستیەكان ئەبینین دەوڵەتان وزەو توانایەكى مرۆیى زۆر دەخەنە گەڕ بۆ بەرقەراركردنى ئاسایش ، هەروەها لە گەڵَ بەگەڕخستنى كەرەستەو داهاتێكى زۆر لەم بوارەدا .
كۆمەڵگە ناچارە بەلاوەخستنى رێگەى باشتر بۆ دەستەبەركردن ، بەڵكو داهاتەكان خەرج دەكرێت بۆ بەرەنگاربوونەوەى ئەم نەخۆشیە .
لێرەدا ئێمە لە نێوان دوو رێگەین ، یان كۆمەڵگەیەكى ئارام كە تیایدا كەرتى بەرهەم هێنان گەورە و زاڵ بێت بەرامبەر خەرجیەكى بەڕادە و گونجاو بۆ بڵاكردنەوەى پاراستنى ئاسایش یان زیادبوونى تیرۆر و فراوانبوونى بازنەكەى . بۆیە كەرتى ئاسایش گەورە و فراوان دەبێتەوە لە سەر حسابى كەرتى بەرهەمهێنان . لە كاتى زۆربوونى كردەوە تیرۆریستیەكان كەرتى ببەرهەمهێنان ئەركى خەرجیەكى زیاترى ئەكەوێتە ئەستۆ بە مەبەستى پاراستن و بەرقەراركردنى ئاسایش ، لێرەدا تێچوون زیاد دەكات و بەرهەم و قازانج كەم دەكات . لەوانەیە ئەمەش ببێتە هۆى وەستاندنى پرۆسەى بەرهەمهێنان بە گشتى . بە هەر حاڵ تیرۆر كاریگەرى ئابورى زۆرى هەیە ، سلبیاتى فرەچەشنى هەیە و ژماردنى ئاسان نیە .
نوسینى : فوزان عبدالعزیز فوزان .
بۆ كوردى / كەلار
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست