نامه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ بۆ کاک نه‌وشیروان
Monday, 16/02/2009, 12:00
به‌ڕێز کاک نه‌وشیروان، له‌م گێژاوی ململانێی ناو سه‌رکردایه‌تی ی.ن.ک دا خۆت دووره‌و په‌رێز ڕاگره‌و به‌په‌یمان و کاکه کاکه بزه نه‌تگرێت و ڕاتکێشنه‌وه ناو قۆڕوچڵکاوێکی ترشاوه‌وه، له‌و ساته‌وه که ده‌ستت له کاری مه‌کته‌بی سیاسی کێشاوه‌ته‌وه و پێشنیار‌و هه‌ڵوێسته‌کانت بوونه‌ته بابه‌تی لێکۆڵینه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندی ده‌یان رۆشنبیر‌و دڵسۆزی کوردستان، هیوایه‌کی گۆڕان و دواڕۆژێکی ڕوناکتر له ده‌روون و دڵی ده‌یان لاوی کوردستان چرۆکه‌ی کردووه،خه‌ڵکێکی زۆر له شه‌قامی کوردستان چاوه‌ڕوانی ئه‌و ڵێشاوی گۆڕنکارییه‌ن که ده‌یانه‌وێت تۆ سه‌رپه‌رشتی بکه‌یت، له یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی،له په‌رله‌مانێکی چالاک که له به ر‌ژه‌وه‌ندیه‌کانی گه‌ل کاربکات،له خزمه‌تگوزاری ڕاسته قینه، له دژایه‌تی کردنی گه‌نده‌ڵی و بێسه‌رو شوێنکردنی سامانی وڵاته‌که........له به‌هێزکردنی بڕوای نه‌وی نوێ به دواڕۆژی خۆیان له کوردستاندا. هه موو ڕۆژێک هه‌ل هه‌ڵناکه‌وێت، سه‌رکرده‌ش ده بێت ئه‌رکی لێپرسراوێتی خۆی به جێبهێنێت، له وچرکه‌یه‌ی خاڵی وه‌رچه‌رخاندنه و جه‌ماه‌ری کوردستانیش هه‌ر ئه‌و هه‌له‌ی له به‌رده‌ستایه که ده‌توانێت ده‌نگ بدات به‌وه‌ی بڕوای پێیه‌تی، هه‌تاکوو ئێستا که خه‌ڵکی دڵخۆشن و هیوایه‌کیان هه‌یه به گۆڕانی بار‌و دۆخه نا ته‌ندروسته‌که‌ی کوردستان هه‌ر له لایه‌نێکی نوێ‌دا ده یبینن که دوور بێت له سیاسه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی گه‌نده‌ڵانه‌ی حکومه‌ت ودوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار، هیواکه‌یان له لایه‌نی سێیه مدا ده‌بینن نه‌ک له‌و دوانه‌دا. گه‌ل پێوستی به پچڕاندی ته‌لیسمی ده‌سه‌ڵاتی نا دیموکراتیه، پێویستیانه بزانن که به بێ ئه‌و دوو هێزه‌ش کوردستان ده‌برێت به‌ڕیوه، هیچ هێزو حیزبێکه‌ش پیرۆزتر نییه له داخوازییه‌کانی گه‌ل، به درێژایی ئه‌م دووساڵی دوایی یه ی.ن.ک نه‌یتوانی چاکسازی، گۆڕانکاری بکات، ئێستا به‌م په‌له په‌له نه‌ک هیچی پێناکرێت به‌ڵکو هیواکانی گه‌لیش که خۆیان له پێشنیاره‌کانی تۆدا ده‌بیننه‌وه ده‌مرێنن، جارێکی‌تر گه‌ل بڕواش به تۆ ناکات. گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی له کوردستان وا ده‌خوازێ که لیستێکی نوێ نوێنه‌رایه‌تی بکات دوور له سیاسی ناسیاسی و عه‌قڵیه‌تی لاسایی که‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوچه‌که، لیستێک که دژی سیاسه‌تی خزم خزمێنه‌و گیرفان پڕکردن بێت. دڵنیابه لیسته‌که‌ت هه‌رژماره ئه‌ندامێکی په ر‌له‌مان به‌ده‌ست بهێنێ ده‌بیته مایه‌ی سه‌رکه‌وتن چونکه له‌وێ ده‌بنه ده‌نگی یاسایی خه‌ڵک ،ده‌سه‌ڵات هیچ بیانوویه‌کی نامێنێت که گوێی لی نه‌گرێت.، ده‌ێته هه‌نگاوێکی گرنگ بۆ به دیمۆکراتیکردنی کۆمه‌ڵگای کوردستان، بۆ گه‌لیش ده‌سه‌لمینرێت که ئه‌و دوو حیزبه هه‌تا هه‌تایه ناتوانن ده‌سه‌ڵات قۆرخکه‌ن بۆ خۆیان. ده‌ست له ده‌ست و هێز له‌و خه‌ڵکه زۆره‌ی(ی.ن. ک) و (پ.د.ک) به نوێنه‌ری خۆیان نازانن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست