مه‌ڵبه‌ندى دوکان به‌به‌کار هێنانى هه‌ره‌شه دوا له خه‌لکى گوندى تۆبزاواو رکاوا ده‌کات ده‌نگ به‌لستى کوردستانى بده‌ن
Sunday, 05/07/2009, 12:00
بێستون سابوراواى به‌رپرسى مه‌لبه‌ندى دوکانى یه‌کیتى نیشتیمانى کوردستان ، به‌سه‌ر گونده‌کانى تۆبزاواو رکاوا دا ئه‌گه‌ریت و هه‌ره‌شه له خه‌لک ئه‌کات که ده‌نگ بده‌ن به لستى کوردستانى . شایه‌نى باسه به جیا له هه‌ندێک چلکاو خۆرى خۆیان که‌سیان بۆ هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تاوه‌و که‌سیش نه‌جونه ژیربارى دواکارێکانیان . دیاره ئه‌م دوو گونده له‌وکاته‌وه‌ى بنکه‌ى جه‌لال تاله‌بانى هاتۆته ئه‌م ناوچییه خالکى ئه‌م گوندانه‌یان بێزار کردوه ئه‌م ناوچه‌یه له‌شوێنێکى سیاحیه‌وه بۆته جێگه‌ى سه‌ربازى ته‌نانه‌ت هه‌روه‌ک سه‌رده‌مى به‌عس خه‌لکى ئه‌م ناوچیه ئازادنین به‌که‌یفى خۆیان له‌ناوچه‌که‌ى خۆیاندا هاتووچۆبکه‌ن ، ته‌نانه‌ت زۆرجار له‌کاتى جونى گه‌نجانى ئه‌م ناوچه‌یه بۆ مه‌له‌کردن له روبارى دوکان له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌کانى تاله‌بانیه‌وه روبه‌روى لێپرسینه‌وه‌و به‌ربه‌ست دانان ئه‌بنه‌وه. له‌م رێگه‌یه‌وه داوا له‌بیستون سابوراواى ده‌که‌م له‌جیاتى ئه‌وه‌ى هه‌ره‌شه‌له‌خلکى هه‌ژارى ئه‌م گوندانه ، بچێت ئامۆژگارى حه‌مه‌ى قاچاخچى براى بکات که وه‌ک تاوان بارێک چه‌ندین گه‌نچى راوانه‌ى یۆنان کردون و به‌زۆر له‌شوقه‌کانى ئه‌سیناى ئه‌پێچان پاره‌ى لێده‌ستاندن و به‌پاره‌که‌شى له به‌کره‌جۆ و سلێمانى له‌لایه‌ن کاک بیستونى برایه‌وه خانوو ئه‌رزه‌ى بۆ ده‌کردرا. ئه‌مه‌نده به‌سه که بێستون ده‌ست له هه‌ره‌شه‌کردن له خه‌لکى تۆبزاواو رکاوا هه‌لبگرێت ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا به جیاله به‌ردباران کردنى له‌لایه‌ن خه‌لکى تۆبزاواو رکاوا، ناچارم ته‌واو ئه‌و نهێنیانه‌ى که‌لاى منه به‌شى زۆرى خه‌لکى ئه‌م گوندا ئه‌یزانێت ئاشکرایان بکه‌ین .
05.07.2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست