فوئاد مه عسوم خدر هه ورامی کۆیی بۆچی تا ئیمڕۆ به رامبه ر جه لال نه یتوانیوه بڵێ نا
Friday, 09/04/2010, 12:00
من وه ک کۆییه ک وه که سێکی نزیک له م خێزانه هه وڵ ده ده م مێژووی کاسه لێسی و ئینتیهازیه تیان بخه مه ڕوو تا خوێنه ری به ڕێز خۆی به ئه نجام بگا به بزانێ بۆچی که سێکی وه ک ئه م پیاوه په مه ییه به م شێوه یه بێهێز و توانایه به رامبه ر گه وره کانی وه هه روه ها بۆچی ناتوانێ خۆی ساغ بکاته وه ـ
باپیری مه لا فوئاد مه عسوم ناوی خدر بوو خه ڵکی هه ورامانه وه به فه قێیایه تی دێته شاری کۆیه، خه ڵکی شاره که شمان مه شهوورن به ڕێزگرتن له بێگانه هه ر بۆیه فه قێ له ناو خه ڵکانی شار شوێنی ده بێته وه و پایه ی لێده ندرێ، خدر دوای ته واکردنی خوێندن له کۆیه ده مێنێته وه و ژنێکی کۆیی ده هێنێ، کوڕێکی ده بێ ناوی ده نێ مه عسوم، ئه میش هه روه ک باوکی ده چێته به ر خوێندن و ده بێته شاگردی مامۆستای گه وره مه لا محمه د ناوبراو به مه لای گه وره له کۆیه ـ
مه عسوم له سه ره تاوه خۆی به پابه ند و ده ست و پێی حه زره تی مه لای گه وره داده نێ و به ڕیایی کردن خۆی لێنزیک ده کاته وه تا بتوانێ سوود له سومعه ی ئه م زاته وه ربگرێ، که مه لای گه وره ی کۆیه وه فات ده کا مه لا مه سعود ده چێته جێگاکه یی و ده بێته مه لای مزگه وتی گه وره له کۆیه ـ
بۆ مانه وه ی له سه ر ته ختی مه لایه تی هه وڵی ده دا به به رده وام خۆی له گه ڵ لایه نه سیاسیه کان بگونجێنێ، له سه ره تاوه له جه نابی کاکه زیاد ی حه ماغا خێر و خێراتی وه ر ده گرت و خۆی به که سێکی سه ر به پارتی به خه ڵک ده ناساند، دوای شۆڕشی چوارده ی ته مووز باو باوی شیوعی بوو له کۆیه، مه لا مه عسوم وه ک گوڵه گوڵه به ڕۆژه ڕووی خۆی سوڕاند و پشتی له ئاغا به هه ڵوێسته کوردپه روه کانی کۆیه کرد وه له خوتبه ی ڕۆژانی هه ینی به شان و باڵی حیزبی شیوعی هه ڵده دا، به ڵام که درکی پێکرد شیوعیه ت گیرفان پڕ ناکا، ڕێک کلکی له گه ڵ حکومه ت تێکه ڵ کرد و بوو به پیاوی سه رۆک کۆماری گۆڕبه گۆڕ سه لام عه بدولعارف ـ
که مه لا مه عسوم مرد عه بدولسه لام سه رۆک کۆمار بوو ، ئه و ڕۆژه ی کرد به تازیه ی ڕه سمی له عێڕاق، منداڵه کانی مه لا تائیمڕۆش ئیفتخار به م پایه لێنانه وه ده که ن ، هه موو خوێنه رێکیش ده زانێ که کوردکوژێکی وه ک سه لام عاریف که ڕابه ری بزوتنه وه ی حه ره س قه ومی بوو که ته نها له کۆیه زیاتر له بیست که سی کوردپه روه ریان گولله باران کرد، به بێ هۆ ڕێز له یه کێک ناگرێ ئه گه ر ئه و که سه خزمه تێکی زۆری نه کردبێ، جا هه ر خوای گه وره، مه لا و عه بدولسه لام ده زانن که مه لا مه سعود چه ندی چاکه له گه ڵ به عس کردووه و تا چ ڕاده یه ک ویژدانی خۆی پێیان فرۆشتووه ـ
جا کورد ده ڵێ تۆز له قوڕ هه ڵناستێ، ئه م فوئاده ش کوڕی ئه م مه لا خائینه یه جا ته مای چیمان هه بێ لێی ـ
هه روه ک باوکی کاسه لێسی و ڕیایی ده کا ته نها به مه به ستی مانه وه له سه رکردایه تی، وه هه ر وه کو باوکیشی توانی له ئه نجامی ئیتاعه کردن بۆ گه وره کانی خێر و خۆشی ببینێ و که س و کار و ماڵ و منداڵ و خزمه کانی به خوێنی شه هیدان بله وه ڕێنێ و بیان کا به خاوه ن سامان و سه روه ت ـ
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست