کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تەشویشەكەی كەی ئێن ئێن و خەمساردی بەرپرسەكانی

Monday, 25/04/2011, 12:00




ئەمرۆ كەناڵی ئاسمانی كەی ئێن ئێن بە یەكێك لە هەرە كەناڵە باش و پر بینەرەكانی كوردستان ئەژمار دەكرێت هەربۆیە دەسەڵات بەتایبەتیش هەردوو حیزبەكە بەردەوام لە پۆسەدان بۆ راگرتنی، ئێستا ئەو كەناڵە بۆتە هاورێ و دۆستی نزیكی هەموو كەسێك بۆیە تەشویشەكەی بۆتە خەمی هەموومان، بەڵام درك بەوە دەكرێت كە بەرپرسانی ئەو كەناڵە خەمساردن بەرامبەری، ناكرێت تۆ شەری ئەو هەموو مەكینە ئیعلامە گەورەیە بكەیت و بەدیلت نەبێت باس لەوە دەكرێت كە تەشویشەكە لە نزیكی گردەكەوە ئاراستەی دەكرێت و تا ئێستاش ئەو كەناڵە بە شێوەیەكی روون ئاماژەی بەو دەستە نەكردووە، هەموومان دەزانین دەستی دەسەڵات و حیزبەكانی لە پشتەوەیە بەڵام كێیەو چۆن ..
بەڵام ئەوەی زیاتر جێی داخە بەرپرسانی و بەرێوەبەرانی ئەو كەناڵەیە، لە دوای درووست بوونی گرژی و خۆپیشاندانەكانەوە وەك باس دەكرێت بەرێوەبەری ئەو كەناڵە بەناوی كوردە جەلال كە بەرێوەبەری نەواشە ئەو كەناڵەی جێهیشتووەو رایكردووە بۆ توركیا بە ئاشكراش ووتوویەتى من لەگەڵ ئەم سیاسەتەدا نیم وەك لە چاوپێكەوتنەكەی سایتی خەنداندا ووتبووی ، پرسیارەكە ئەوەیە كەی ئێن ئێن ئەو هەمووو بینەرەی هەیەو هەموو خەڵكی چاوی لێیە ئەم خەمساردیەی بەرپرسانی كۆمپانیای وشە چیە بەرامبەری بەرێوەبەرێك كە قەناعەتی پێی نیە بۆ لای نابەن، ئێستا ساردی و نیگەرانیەكی زۆر لەو كەناڵە دا هەیە كە كەس نازانێت مەرجەعی كێیە، بەهۆی دەسەڵاتی تاكرەویی و پر میزاجی هۆشیار عەبدوڵاشەوە وەك هەندێ لە كارمەندان باسی دەكەن و كوردە كردوویەتی بە فیلی ساحەكە كارمەندان تەواو نیگەران و بێزار بوون، لە ئێستادا بەپێی زانیاریەكان بەشێك لە كارمەندان وازیان هێناوە نەك لەبەرامبەر ئەو فشارەی دەسەڵات و هەرەشەی دەسەڵات بەڵكو لە بەرامبەر بێباكی بەرپرسانیدا، لە ئێستادا هەریەك لە مامۆستای نامیق ، سەرنووسەری هەواڵ و سەرتیپ بێژەری هەواڵ و عەبدول هەواڵسازی كەی ئێن ئێن كە سێ رۆژنامەنووسی سەركەوتووبوون بەهۆی بێزاریەوە كەی ئێن ئێنیان جێهێشتووەو لە ئێستاشدا شۆخانی لەچك لەسەر یەكێك لە بێژەرە سەركەوتووەكانی كەی ئێن ئێن بەهۆی میزاجی هۆشیارەوە چۆتە ماڵەوە و نیگەرانە و خەڵكیش زۆر هەواڵی دەپرسێت، ئەگەر فریای ئەو فەوزایەی كەی ئێن ئێن نەكەون رەنگە كارمەندانی دیكەش برۆن. چونكە پێشتریش نزیكەی 27 كارمەندی سەرەكی ئەو كەناڵە بەهۆی میزاجی بەرپرسانەوە بەتایبەتیش هۆشیار عەبدووڵا وازیان هێنا،، پرسیارەكە ئەوەیە ئەو كارمەندانە بەو پەری چاونەترسیەوە ئامادەن رووبەرووی فشارەكانی دەسەڵات ببنەوە بۆچی بەرپرسانی كۆمپانیای ووشە لەو عەقلە دیكتاتۆرانە پاكیان ناكاتەوە...
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە