کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاگاداریك بۆ جەماوەری كەلارو دەوروبەری

Sunday, 20/02/2011, 12:00




جەماوەری شورشگیری گەرمیان، وا جاریكی تر بنەمالەی خائینی كوردكوژی بارزانی بە خویان و چەتە جامانی سوورەكانیانەوە هاتوونەتەوە سەر زەوی گەرمیانو شارەكەمان گلاو دەكەن، تارمای مەرگ بالی بەسەر شاردا كیشاوە و ئەیانوێ میژووی پرلە خویناویان لیرەش دووبارە بكەنەوە.هەر هەممومان لە بیرمانە چون مەسعودی مەلا موستەفا راپەرینی كوردستانی ئیرانی لە 1979 خەلتانی خوینكرد،لە میموری میژوودا تومار كراوە كە مسعودی مەلا موستەفا چون خۆی لەشكری جامانەسووری, پیشمەرگەكانی پارتی كریكارانی بە برینداری بە دیلی شەهیدو خەلتانی خوین كرد،نەوی ئەنترنیت و فیسبووك باش لەبیرتانە كە مسعودی مەلا موستەفا چون سوپای ئەنفالچی هینایە سەر پەرلەمانی كوردستان سوكایەتی بە كەرامەتو شەرەفی میلەتەكەمانەوە دەكرد،بنەمالەی مەلا موستەفا هەر ئەو روژە شەرعیەتی پەرلەمانیان لەكە دار كردو بێ شەرعیەتیان كرد كە مسعود ,دەبابەكانی بەعسی هینایەوە كوردستانوحوكمی بنەمالەی سەپاند بە سەر ئیرادەی گەلەكەمان ودەست و كەڵبەیان سوور كرد لە خوینی لاوەكانمان.

جەماوەری بە شەرەفی گەرمیان,خوینكارانی قوتابخانەی بەرگری و بەرخودان،گەنجانو لاوانی گەرمیان ئەی نەوەكانی فەیسبووك و یوتوپ،هەستنە سەر پێ وا هیزی كەواسووری بەر لەشكری تورك وعەجەم شاری گلاو كردووە،بە جاوی خوتان بنیتان جون چەتەكانی بنەمالەی مسعود شاری هەلمەتو قوربانیان سوور كرد لە خوین،بینیتان چون فازل متنی كاسەلێسی بنەمالەی بارزانی بریاری كوشتنمانی دەركردووە ،بینیتان چون منالی چواردە سالانی خەلتانی خوین كرد، سەرەرای ئەوەش دەیەوێ كەسوكارەكشی بداتە دادگاو شاری سلیمانی بكاتە زیندانیكی هەتا هەتایی بۆ خەلكەكەی،.

گەنجان و لاوانی ئازادی خواز.بنەماڵەی بارزانی بو پەلاماری بارەگایەكی شاریكی مەحكوم بە مەرگ كردوروە بۆئەوەی هاواروداخوازیەكانمان زیندە بەچاڵ بكەن و لە نێوتاریكی ئیعلامیدا رەشەكوژمان بكەن پەلاماری ئۆفیسی كەناڵی NRTدەدەنو بە دەردی بارەگاكانی گورانی دەبەن . ئێوە پەرلەمانی گەل و پەرهەمی خوینی شەهیدانتان داگیر كراوە,ئێوە سەروەت وسامانتان بە تالان براوە راپەرن ، هەستنە سەرپێ دەرسێك بدەن بە بنەماڵەی بارزانیی تۆلەی گشت ئەو خەیانتكردنەیان لێ بكەنەوە. شەرعیەت بو پەرلەمان بگەریننەوە، ریشەی خەیانەتو خەیانەتكاران ریشە كیش بكەن بو ئەوەی جاریكی تر هیچ كەسێك و هیچ تاقمێك بواری ئەوە نەدات بە خوی دەعوەتی سوپای داگیركەران بكات و سوكایەتی بە كرامەتی نەتەوەكەمان بكات بۆ پێشەوە تا راونانی سوپای كوردكوژی بنەمالەی بارزانی .



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە