8ى ئازار له نێوان دروشم و كرداردا ....!
Saturday, 09/03/2013, 12:00
وه ك هه موولایه كمان ئه زانىن كه ساڵى ته نها رۆژێك تایبه ت كراوه به رۆژى جیهانى مافه كانى ژنان وه له ورۆژه دا هه موولایه ك وهه مووكه سێك دێنه سه رخه ت بۆ پشتیوانى كردنى ماف وئازادیه كانى ژنان و پرۆتستۆكردنى هه موو ئه وكاره ناره واو نامرۆڤانه ى كه ده رهه ق به ژنان به گشتی و ژنانی كوردستان بهتایبهت ئه كریت به ڵام ئه بێت لێره دابپرسین ئایاته نها رۆژێك به سه بۆ رۆژى جیهانى مافه كانى ژنان و وه بۆبه كژاجونه وه ى توندوتیژى دژى ژنان؟؟ ئایاته نها درووشم و به خشینه وه ی قسه ى بریقه دار به سه بۆكه م كردنه وه ى ئازاره كانى ژنان؟؟؟ ئایا ئه ركى ده سه ڵات و هه موو رێكرخراوه حكومى و ناحكومیه كان هه موو ئیش و كاریان ئه وه یه ته نها له و رۆژه دا گرنگى به ماف وئازادیه كانى ژنان بده ن ؟؟؟
ئایا ریكخراوه كانى زنان و ئافره تان ئه وه نده له خه مى به حیزبى كردنى زنان وئافرەتاندا بوون ئه وه نده ش له خه مى ماف و ئازادى زناندا بوون؟؟؟
ئه گه ر به درووشم و گوفتار بوایه ده بوو ئه و جه و روسته مه ى كه به رامبه ربه ژنان ئه كرێت به ره وكه م بوونه وه برۆشتایه و هه موو ئه و دروشم و قسه بریسكه دارانه ى كه له سه ر ژن و مافى ژن و ئازادى ژن ده كرێت ده بوو ئێستا ژیانى ژنان خاڵى بوایه له ژان و توندوتیژى و كوشتن به ڵام وه ك ده بینین نه ك ئه م ئازارنه بۆ ژنان كه مى نه كردوه به ڵكو رۆژ به رۆژ رووله زیاد بوونه و هه ر رۆژه و به شێوه یه ك و له ژێر ناونیشانێك توندوتیژى و ئازاردانى ژنان زهوتکردنی مافهکانی ژنان خۆى مانیفێست ئه كات وه ئه وریكخراوانه شى كه له زیر هه یمه نه و سیبه رى حیزبدان و به ناوى زنان وئافره تانه وه بوونیان هه یه
هه میشه له هه ولى ئه وه دا بوون زن بكه نه كویله ى حیزب و ده سه مویان كردون باریزكاریان له حیزبە كانیان كردووه ئه وه نده له بیرى ئه وه دا نه بوون له ریكه ى ریكخراوه كانیانه وه كاربوبه دیهینانانى ماف و ئازادیه كانى زنان وئافره تان بكه ن ... ئیتر لێره وه تێ ئه گه ین هه موو ئه و قسه و به ڵێنانه ى كه بۆ پاراستنى ژیانى ژنان و ماف و ئازادی ژنان ده كرێت ته نها قسه ى سه رلافیته كانه و ده مامكێكه بۆ خۆنمایش كردن مه رامى سیاسى ..به ڵام ئایا له بوارى كرداریدا جى شتێك كراوه بۆئه وه ى رێگه له و هه موو ئاریشه و توندوتیژى و نه هامه تیانه بگیرێت كه به ناوى جیاجیاو به پاساوى بێ بنه ماى جیاجیاوه رووبه رووى ژنان كراوه ته وه وه تاجه ندكاركراوه بۆ ئه وه ى به ربه ستێك دابنرێت بو به جه لاد بوونى پیاو و به قوربانى بوونى ژن..
ئایا ژن ته نها له 8ى ئازاردا گوێ له داواکاریی و گوێ له ئازاره كانیان ئه گیرێت و گرنگى پى ئه درێت یان پێویسته بۆ رووبه روو بوونه وه ى توندو تیژى و ئازاردانى ژنان و دهسته بهرکردنی مافه کانی ژنان ده بێت هه موو رۆژێك بكرێته 8 ى ئازار ،یان ماف و ئازادیه كانى ژنان ته نها له 8ى ئازاردا بده ینه ده ست ژنان و رۆژه كانى ترى ساڵ بده ینه وه ده ست جه لاده كان ...
به برواى من بۆئه وه ى هه مومان تێ بگه ین له وه ى ژن وه ك پیاو مه خلوقێكه له رووى ماف و ئه رك و ئازادى و ژیانه وه هیجى كه متر نیه له پیاو ده بێت هه موو رۆژێك 8 ى ئازار له زهنمان له ره فتار و له كردارماندابیت تا بتوانین كۆتاىى به و ئازار و ناخوشى و نه هامه تیانه بهێنین كه رووبه رووى ژنان ده بێته وه كه بۆ مه رام و مه به ستێكى پیس له شانوى ژیاندا ژن ئه بێته كاراكته رى قوربانى و پیاویش تیایدائه بێته كاراكته رى جه لاد...
هه ڵبه ست حه مه على احمد
تویژەرى کۆمەلایەتى -دەرچووى بەشى دەرونناسی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست