نامه‌یه‌كی كراوه بۆ ئه‌ڤین ئاسۆ له مه‌ڕ به‌رنامه‌ی ژن و ژیان
Thursday, 04/02/2010, 12:00
خوازیاربووم نووسینی نامه‌یه‌كی له‌م جۆره پێویست نه‌بوایه، كاتێكیش پێویستی خۆی سه‌پاند باشتر وابو نووسه‌ره‌كه‌ی من نه‌بوومایه، به‌ڵكو قه‌ڵه‌مێكی ژن بوایه. ئه‌مه نه‌ک له به‌ر ئه‌وه‌ی نووسینی ئه‌م نامه‌یه یاخود داکۆکی کردن له مافی ژنان به کاری خۆم نه‌زانم، یاخود کاری من یان هه‌ر پیاوێکی دی نیه. یان له ڕوانگه‌یه‌کی تره‌وه که من پێم وابێت داکۆکی کردن له مافه‌کانی ژنان به‌رله‌وه‌ی کاری پیاوان بێت کاری ژنان خۆیانه. نا، به‌ڵکو له‌و ڕووه‌وه ده‌ڵێم که ژنان خۆیان بڕیارده‌ر بونایه له‌وه‌ی که کێ به پێشڕه‌و و پێشه‌نگی خۆیان ده‌زانن، نه‌ک ڕۆژانه له که‌ناڵێکی ئاسمانییه‌وه بۆ چه‌ندین جار پێمان بڵێن ئه‌ڤین ئاسۆ پێشه‌نگ و نموونه‌و ده‌نگی ژنه.
زۆربه‌مان ده‌زانین له‌وه‌ته‌ی دونیای چینایه‌تی و به تایبه‌ت سه‌رمایه‌داری هاتووه‌ته ئاراوه هه‌وڵی به‌كاڵا كردنی ئینسانه‌كان ده‌درێت، تا وه‌ك هه‌ریه‌ك له كاڵاكانی تر كڕین و فرۆشیان پێوه‌بكرێت به خاتری قازانجی زیاتر و كه‌ڵه‌كه كردنی سه‌رمایه‌یه‌كی زۆرتر. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی باسه ئه‌وه‌یه که ئه‌مڕۆ له کوردستان سه‌رمایه‌داران هاوشێوه‌ی سه‌رمایه‌دارانی ئه‌وروپا و ئه‌مریکا له ڕێگای کۆمپانیاو که‌ناڵه ڕاگه‌یاندنه‌کانیانه‌وه له ژێر په‌رچه‌می به‌رگری کردن له ژنان ئه‌م مه‌رامه پراکتیزه ده‌که‌ن ، كه له زۆربه‌ی كاتدا هونه‌رمه‌ندان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به كاردێنن. به‌رنامه‌ی (ئه‌ڤین ژن و ژیان) نموونه‌یه‌كی زۆر دیاری ئه‌و هه‌وڵانه‌یه.
چه‌ند ئه‌سته‌مه که ژنانێک پێیان وابێت كه‌ناڵێك كه سه‌رمایه‌داری ده‌یبات به ڕێوه ده‌بێته بڵندگۆیه‌ك بۆ بانگه‌وازی ئازادی ژنان و داكۆكیكه‌ری مافه‌كانیان و ده‌رخه‌ستنی تواناكانی ژنان، له كاتێكدا یه‌كه‌مین قوربانی ده‌ستی سه‌رمایه‌داری ژنانن.
گه‌ر له‌وه گه‌ڕێین پێویستی به‌رنامه‌یه‌ك به‌و ناوه‌وه له چییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه و كۆمه‌ڵه پرسیارێك له سه‌ر شێوازی به‌رنامه‌كه ئاراسته‌ی بێژه‌ری به‌رنامه‌ی (ئه‌ڤین ژن و ژیان) بكه‌ین وبڵێین ئه‌ڤین خان..
ئایه خاوه‌نی ئه‌م كه‌ناڵه ئه‌وه‌نده مرۆڤ دۆسته كه داكۆكی كه‌ری مافه‌كانی ژنانبێت؟! یان خاوه‌نی ئه‌م كه‌ناڵه ڕێكخراوه‌یه‌كی فیمینیستی زۆر شۆڕشگێڕ‌و كارایه؟ یان حیزبێكی سیاسی ماركسیه و بڕوای به دونیای سۆشیالیست و یه‌كسانی ئینسانه‌كان هه‌یه؟!. دیاره وا بوایه ناوه‌ڕۆكی به‌رنامه‌كه وا نه‌ده‌بوو. ئاشکرایه ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌و كه‌ناڵه که‌ڵه‌که کردنی سه‌رمایه و ڕیکڵام كردنه بۆ ئه‌و کۆمپانیا باڵاده‌ستانه‌ی که ئه‌مڕۆ له کوردوستاندا کار ده‌که‌ن.
ئه‌ڤین ئاسۆ.. له ڕیگای وێنه له ژماره نههاتوهکانتهوه له ناو ئستۆدێۆدا له کاتی به‌رنامه‌ی (ئه‌ڤین ژن و ژیان) به نیازیت چی به ژنان بڵێهت؟ پێیان ده‌ڵێیت که ژیانیان وه‌ک وینه‌کانی تۆ بخه‌نه چوارچێوه‌وه و شاشه‌ی که‌ناڵێکی وای پی بڕازێننه‌وه؟
یان گه‌ر بیرت مابێت له یه‌كه‌م به‌رنامه‌ی(ئه‌ڤین ژن و ژیان) له ماوه‌ی پێشكه‌ش كردنی یه‌كه‌م به‌رنامه‌تدا زیاد له سێ جار جله‌كانت گۆڕی. له ته‌وه‌رێکی تری به‌رنامه‌كه‌تدا باست له ڕه‌نگی جل و شێوه‌ی له‌به‌ر كردنیان و جۆری مكیاژ ده‌كرد بۆ ژنان له ڕۆژی بوكێنیدا. ده‌پرسم تۆ ئه‌و ئافره‌ته‌ی خۆت به پێشڕه‌وی ژنان ده‌زانیت، ئایه ئه‌مه به پێشكه‌وتن و ده‌سكه‌وت ده‌زانیت بۆ ژنان و له ڕێگای ئه‌و به‌رنامه‌یه‌وه پێشڕه‌وی ژنان ده‌که‌یت چۆن خۆ بگۆڕن؟ بێگومان ئه‌مانه هیچ نین جگه له ڕیكڵام كردن بۆ جلوبه‌رگ و جوان کردنی ڕووی شاشه‌ی که‌ناڵه سه‌رمایه‌دارییه‌کان له ڕێگای به‌کارهێنانی جه‌سته‌ی ژنانه‌وه و جارێكی تر جه‌واشه كردن و به كاڵاكردنی جه‌سته‌ی ژنان. یان له زۆربه‌ی به‌رنامه‌كاندا مه‌به‌سته له‌به‌رکردنی جلی كورت و نیمچه ڕووت به پێشكه‌وتن ناوبه‌ریت، به‌ڵام ئه‌مه ته‌نها بچووك كردنه‌وه‌ی ماف و داخوازی ژنانه و به‌كه‌م زانینی ئه‌و بێ مافیانهیه كه ڕووبه‌ڕووی ژنان ده‌بنه‌وه، چونکه ئاشکرایه ژنانێک که هه‌موو گرنگیه‌کیان بۆ جوانکردنی ڕواڵه‌ت و ده‌ره‌وه‌ی خۆیان بێت و ناو و ناوه‌ڕۆکی خۆیانیان له بیر کردبێت، ژنانێکن که هه‌رگیز درک به مافه‌کانیان ناکه‌ن. ئه‌وه‌ی ئێوه ده‌یكه‌ن به جێ گه‌یاندنی خواستی سه‌رمایه‌دارییه كه پێویستییه‌کانی مرۆڤی کردووه به پێوه‌ر بۆ ئاستی هۆشیاری مرۆڤه‌کان و هه‌ڵسه‌نگاندنیان له ڕێگای پۆشینی جل و به‌رگه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی تر له پاڵ ئه‌م پێوه‌رو شوبهاندنانهدا قازانج به ده‌ست بێنێت.
بۆ نموونه: سه‌رمایه داری وای ڕاهێناوین گه‌ر بینیمان پیاوێک جلێکی چاکه‌ت و پانتۆڵ و بۆینباخی پۆشیبوو پێمان وابێت که‌سێکی ڕۆشنبیرو خاوه‌ن ئه‌زموونه، گه‌ر بینیشمان شه‌رواڵی له پێدابوو وه جله‌کانی له‌سه‌ر نوێترین مۆد نه‌بوو ئه‌وا پیاوێکی قه‌ومیه یان هه‌ژار و دواکه‌وتووه، گه‌ر شۆرتیشی له پێدابو ئه‌وا له ئه‌وروپا گه‌ڕاوه‌ته‌وه و گه‌ر دزداشهشی له‌به‌ر کردبو بێ سێ و دوو ده‌بێت دڵنیابین که عه‌ره‌ب زمانه، یان گه‌ر بینیمان ئافره‌تێک جلی کورتی له‌به‌ر کرد ئه‌وا پێمان واده‌بێت ئافره‌تێکی ئازاده، یان له ڕوانگه‌ی هه‌ندێ که‌سانی تره‌وه ئه‌و ئافره‌تانه به بێ ئابڕو سه‌یر ده‌کرێن. چونکه له دونیای سه‌رمایه‌داریدا له به‌رکردنی جل و به‌رگ له‌وه ده‌رچووه وه‌ک پێویستییه‌کانی مرۆڤ سه‌یر بکرێت بۆ پارێزگاری کردنی جه‌سته‌مان له سه‌رما و گه‌رما و... تا د، به‌ڵکو بووه‌ته ئامرازێک بۆ به‌ده‌ست هێنانی سه‌رمایه .
یان ده‌بینین له هه‌موو به‌رنامه‌یه‌کی (ئه‌ڤین ژن و ژیان)دا ژنێك خه‌ریكی دروست كردنی خواردنه و دواتریش باس له چۆنیه‌تی دروستكردنی خوارنه‌كه ده‌كات. ئاشكرایه كه ئه‌م ئامۆژگاری و بانگه‌وازه‌ی تۆ بۆ ژنان، ژنان به چ قه‌ده‌رێك ئاشنا ده‌كات. ژنان له‌وه‌ته‌ی دونیای چینایه‌تی هاتوه‌ته ئاراوه خۆ جوانكردن و خواردن دروسكردنیان پێ بڕاوه، كه هه‌ردووكیان بۆ تێركردن و خزمه‌تكردنه به غه‌ریزه‌كانی پیاو، كه‌سانێكیش له دێرزه‌مانه‌وه هه‌ر ئه‌مه به‌شیان بووبێت چ پێویستیان به ئامۆژگاری و به‌رچاو ڕوونی هه‌یه له‌و ڕوه‌وه، كه به دڵنیاییه‌وه له 95% ژنانی كوردستان ئه‌وه به‌شیانه، بێگومان شاره‌زاو كارامهشن تیایدا، چونكه وه‌ك ئاماژه‌م بۆ کرد ئه‌وه كاری ئه‌مڕۆیان نیه. من خوازیاربووم یه‌كێك له هه‌وڵه‌كانت ئه‌وه بوایه كه ژنان له چوار دیواری چێشتخانه‌ی ماڵه‌كانیان بێنیته ده‌ره‌وه، نه‌ك ژنان ئاماده و په‌روه‌رده بكه‌یت بۆ چونه ناو ئه‌و چوار دیواره‌ی كه ده‌مێك ساڵه بوه‌ته جێگایان و ده‌قیان پێوه گرتووه.
ئه‌مجاره‌ش ده‌پرسم تۆ له سه‌رجه‌م بهرنامهكانتدا جلوبه‌رگی ته‌سك و كورتت له‌به‌ر ده‌كرد بۆچی له و به‌رنامه‌ی كه مه‌لا (عومه‌ر چه‌نگیان)یت وه‌ك میوانی به‌رنامه بانگكێشت كرد جلێكی كوردیت له به‌ر كرد؟ وه‌هه‌ر دوای ڕیكڵامێك له كاتی به‌رنامه‌كه‌تدا كه مه‌لا عومه‌ر چه‌نگیانی ڕۆیشت و میوانێكی که هاته بهرنامهكهتهوه تۆیش جۆر و ستایلی جله‌كانت گۆڕا و بو به مۆده‌یه‌کی تر؟ ئایا له‌به‌ر ڕێز‌و خاتری میوانی به‌رنامه‌كه‌ت بوو؟ له كاتێكدا له به‌رنامه‌كانی پێشووتدا به‌رنامه‌یه‌کی تایبه‌تت له سه‌ر ئازادی له‌به‌ركردنی جل و به‌رگ پێشکه‌ش كرد، که ده‌توت نابێت ئێمه قسه و قسه‌ڵۆکی خه‌ڵکی ببێته ئاسته‌نگ له ڕێگاماندا و ده‌بێت ئازادبین له له‌به‌رکردنی جلی کورت یان ته‌سک یان هه‌ر جۆرێک که ئاره‌زووی ده‌که‌ین وه‌ک چۆن پیاوان خاوه‌نی ئه‌و مافه‌ن ده‌بێت ئێمه‌ی ژنانیش لێی بێبه‌ش نه‌بین . باشه ئه‌ی بۆ تۆ مافی ئه‌و ئازادییه‌ت بۆ خۆت به ڕه‌وا نه‌بینی و په‌یڕه‌وت نه‌كرد؟ خۆتۆ بڕیاره پێشڕه‌و و پێشه‌نگ و نمونه‌ی ژنان بیت ، گه‌ر تۆ به خاتری مه‌لایه‌ک ستایلی جله‌کانت بگۆڕیت ئیدی ژنانی دی چۆن جورئه‌تی ئه‌وه‌یان هه‌بێت موماره‌سه‌ی ئه‌و ماف و ئازادیه بکه‌ن؟ باشه ئه‌ی مه‌لا (عومه‌ر چه‌نگیان) بۆ کڵاو و جامانه‌که‌ی وه‌لا نه‌نا به خاتری تۆ و به‌رنامه‌که‌ت؟ وه‌ک تۆ به خاتری ئه‌و ستایلی جله‌کانت گۆڕی، لات وایه ئه‌م مل که‌چیه ته‌نها کاری ژنانه‌و ده‌بێت ئێوه‌ی ژن په‌یڕه‌وی بکه‌ن؟ یان پێت وابو پۆشینی جل و به‌رگێک به‌و جۆره له حزوری مه‌لا عومه‌ر چهنگیانیدا حورمه‌ت و پاکیزه‌یی ده‌گه‌ێنێت بۆ تۆی ئافره‌ت؟.
ئه‌ڤین ئاسۆ.. مه‌لا عومه‌ر چهنگیانیت بانگێشت كردبو هه‌تا به ژنان بڵێت چوارتان بۆ من حه‌ڵاڵه و ئێوه‌ی ژنانیش سێ یه‌كی پیاوێكتان پێ نابڕێت؟ بۆچی كاتێك كچێك په‌یوه‌ندی پێوه كردیت له به‌رنامه‌كه‌دا و وتی ئه‌ڤین خان باشه بۆچی " پیاوێك بۆی هه‌یه له یه‌ك كاتدا چوار ژنی هه‌بێت بۆچی ئێمه‌ی ژن بۆمان نیه له یه‌ك كاتدا دوو پیاومان هه‌بێت "؟ به‌ر له‌وه‌ی مه‌لا عومه‌ر چه‌نگیانی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره باته‌وه ، تۆ له بری ئه‌و له كچه‌ت پرسی تۆ خۆت ئاماده‌ی له یه‌ك كاتدا شوو به چه‌ند پیاوێك بكه‌یت؟ له هه‌مان كاتیش‌دا تۆ ده‌ڵێییت ژنان و كچانی كوردوستان سه‌ركوت ده‌كرێن و ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر وشه‌یه‌ك ده‌كوژرێن یان ناتوانن ده‌ست به‌رداری شهرمبن . ئایا چۆن زانیت ئه‌و كچه‌ی پرسیاره‌كه‌ی ئاراسته‌ی مه‌لا عومه‌ر چه‌نگیانی كرد گه‌ر وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی تۆی بدابایه‌وه دووچاری كوشتن یان سوكایه‌تی پێكردن نه‌ده‌بوه‌وه له لایه‌ن که‌س و کاری یان له لایه‌ن کۆمه‌ڵگاوه؟ ئایه ئه‌و کچه‌ی که وه‌ڵامێک به پرسیاره‌که‌ی نه‌درایه‌وه و له بری وه‌ڵام تۆ پرسیارێکت ئاراسته کرد ، ویستت وه‌ڵامی چیت باته‌وه؟! بۆتۆ پێت وایه هه‌مو ئافره‌تێك ده‌توانێت بوێرانه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره باته‌وه كه جه‌نابت له ڕێگای كه‌ناڵێكی ئاسمانیه‌وه له كچێك ده‌پرسیت ئایه تۆ خۆت ده‌توانیت له یه‌ك كاتدا شوو به چه‌ند پیاوێك بكه‌یت؟.
ئه‌ڤین خان.. هه‌مو ئافره‌تیك (نادین البدیر)ی كچه نوسه‌ر و ڕۆژنامه نوسی سعودی نیه به بێ ترس و دڵه ڕاوكێ و شه‌رم له بابه‌تێکدا که له ژێر ناونیشانی (من و چوار مێرده‌که‌م) نوسیوێتی وه‌ڵامی تۆ و میوانی بهرنامهكهشت باته‌وه ، هه‌رچه‌نده قسه‌ی ناخۆشی هه‌مه جۆر و فشاری زۆری خرایه سه‌ر له لایه‌ن كه‌سانی مێشك داخراو و دواكه‌وتو و ڕهجعیهوه و ته‌نانه‌ت داوای دادگایی كردنیشی كرا له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ی، که وه‌ڵامێكه بۆ تۆ و مه‌لاعومه‌ر چه‌نگیانی و كه‌سانی هاوشێوه‌ی ئێوه ، من دڵنیام چ مه‌رام و هه‌وڵی نادین البدیر و چ ئه‌و کچه‌ی که په‌یوه‌ندی به به‌رنامه‌که‌ی بهڕیزتهوهکرد ئه‌وه نیه که خۆیان یان هه‌ر ژنێکی دی خاوه‌نی چوار پیاو بێت، به‌ڵکو ئه‌وه زه‌نگێکه به گوێی ئه‌و پیاوانه‌دا ده‌درێت که چوار ژنیان بۆ خۆیان پێ که‌مه‌و سێ یه‌کی پیاوێکیشیان بۆ ژنێک به‌لاوه زۆره ، به‌ڵام هه‌مومان ده‌زانین سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌مو فشاره‌ی کرایه سه‌ر نادین البدیر دواتر ئه‌و توانی قسه‌ی دڵی ئه‌و ژنانه بکات كه وه‌ك ژنانی كوردوستان به‌ده‌ست بێ مافی و پیاوسالاریه‌وه ده‌ناڵێنن ، به‌ڵام دڵنیات ده‌که‌مه‌وه گه‌ر تۆیش هاو شێوه‌ی نادین البدیر بێ ترس و دڵه ڕاوکێ و شه‌رم داکۆکی له مافه‌کانی ژنان نه‌که‌یت نا‌توانیت ببیته پێشڕه‌و و ده‌نگی ژنان وه دڵنیاشبه گه‌ر بته‌وێت پێشه‌نگ و ده‌نگی ژنانیشبیت ئه‌وا له که‌ناڵێکی وادا جێ پێت نابێته‌وه چونکه به‌رنامه‌یه‌کی وا کاری به کاڵا کردنی ژنانه‌و به لاڕێدا بردنی خواستی راسته‌قینه‌ی ژنانه.
ئه‌ڤین خان.. ئه‌وه‌ی ماوه بیڵێم ئه‌وه‌یه كه چ تۆ و چ هه‌ریه‌ک له ژنانی دی مه‌حاڵه له سایه‌ی كه‌ناڵی كۆمپانیایه‌كی سه‌رمایه‌داریه‌وه بتوانن د‌رك به ماف و داخوازێكانتان بكه‌ن یاخود به ده‌ستی بێنن ، بۆیه داوام وایه ئه‌و جۆره به‌رنامانه نه‌بێته مایه‌ی دڵخۆشی و خۆش خه‌یاڵی تۆ و ژنانی به‌شمه‌ینه‌تی تری وه‌ک تۆ . چونكه ئه‌م جۆره به‌رنامانه بۆ دوباره چه‌وسانه‌وه و له‌بار بردنی توانای ژنانه و بێدهنگكردنیانه له ئاست ماف و داخوازێکانیان و بچووك كردنه‌وه‌ی ئاستی ئه‌و زۆر‌و سته‌مه‌یه كه ڕۆژانه ڕووبه‌ڕووی ژنان ده‌بێته‌وه له لایه‌ن سه‌رمایه‌داریه‌وه، له هه‌مانكاتدا جارێكی تر به كاڵاكردنی جه‌سته‌یانه له ڕێگای كه‌ناڵێكی ڕاگه‌یاندنه‌وه ، که مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی دامه‌زراندنی که‌ناڵه‌که بۆ که‌ڵه‌که کردنی سه‌رمایه‌یه‌و چه‌واشه‌کردنی کۆمه‌ڵگایه به گشتی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست