گەرمیان پڕە لەگەندەڵ ... سەید جواد وەك نمونەیەك

Wednesday, 21/09/2011, 12:00



گەرمیان بە درێژاى دەسەڵاتى كوردى گەندەڵى لێنەبراوە و بە بەردەوامى ئەوانەشى گەندەڵ بون هەمیشە پلەیان بەرزكراوەتەوە پۆستى باشتریان پێدراوە . لە دیارترین ئەو گەندەلانەش حەسەن جیهاد لەسەر گەندەڵى دەركرا دواتر كرابەپەرلەمانتارلە عێراق و سەلاحى كوێخا لە خانەقى دەركرا لەگەرمیان كرا بە بەرێوەبەرى گشتى ئیدارەى گەرمیان (محافز) ، شوكر حەمەى هەیەر لەسەر گەندەلى دەركرا ئێستە بەرێوبەرى گشتى شوێنەوارى گەرمیانە، مەلا ناێر گشت گەرمیان ئەزانێت لەسەر دزى دەریانكرد ئێستە بەرێوەبەرى گشتى مرورە لەگەرمیان ، عەلى شەهید محەمەد گشت گەرمیان ئەزانێت چیە ئیستە بەرێوەبەرى گشتى ئاسایشى گەرمیانە . ئەمانە تازە جێى خۆیانكردوەتەوە بەڵام سەیر ئەوەیە لە درێژەى چاكسازیەكانى ئیدارەى گەرمیان قەرارە سەید جواد ناسراو بە (جوادەگەندەڵ .جەنەراڵى گەندەڵ) بكەن بە بەرێوەبەرى گشتى شارەوانى و گەشت و گوزا . قۆربەسەر خەڵكى گەرمیان ، جواد سەرۆكى شارەوانى كەلار بوو ئەو هەموو دز و گەندەڵیەیى كرد جا بكرێتە مدیر عام چیبكات.
كاتى خوى لەسەر ئەو گەندەڵیى و پارە خوراردنەى لە زراعە كردى پلەكەیان بەرزكردەوە و گواستیانەوە بۆ شارەوانى كەلار لەشارەوانیش خۆى ئاسا بەڵام زیرەكانە دەستى دایە گەندەڵى و خۆشەریكردن لەگەڵ كۆمپانیاكان و بەپشتیوانى (عەلى شەهید محەمەد) مدیرعامى ئاسایشى گەرمیان . سەید جواد لە هەموو ئەو پرۆژانەى ئیستسمار لەكەلار دەكرێت دەبێت پشكى ئەوانى تێدابێت .
لە كەشفكردنى گەندەڵیەكى تر سەید جواد كە باسمانكرد
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=5312c209
) كۆمەلێك ئێمیلم بەدەست گەشت كە سەرجەم گەندەڵیەكانى سەید جواد لە پرۆژەى گوندە ئەلمانى (ساحەى شەهید نەجم) و گوندى ئەلمانى (بەدەسور) و وەرگرتنى (1500) مەتر زەوى لەتەنیشت نەخۆشخانەى شێرەى نەقیب بەناوى یەكێكى ترە وە وەریگرتوە دەخاتە روو كە .
سەید جواد ئەگەر گەندەڵ نیە ئەم هەموو خانوو مە عمەل بكوك و غەسالە و زەویەى لەكویى بوو
1\خانوویەكى لەهەولیر لە گوندى ئینگلیزى هەیە
2\ خانوویەك كامل مواسەفات لە كوڵە جۆ
3\ سێ (خانوو لە گوندى ئەلمانى) بەردەسوور
4\ فیلایەكیش لە گوندى ئەلمانى (ساحەى سەید نجم)باى 22 دەفتەر دۆلارە و
5\ ئەو خانوەى خوى تیا ئەژى
6\ پارە چە زەویەكى 240 مەترى گرانبەها لە شەهیدان
7\خەسالەیەك لەچەمى سیروان
8\ مەعمەل بلوكیك لەچەمى سیروان
ئەمە ئەوانەن كەزانراون جگە لە 4000 مەتر تەجاوزەكەى لاى قەلاى شیروانەو مەزرەعەیەك لە زەوى جافەكان .
ئیستە سەید جواد و سەلاح و دارو دەستەكانیان خەریكى پەردەپۆشكردنى گەندەڵیەكانى گوندى ئەلمانى بەردەسوورن كە زیاتر لە لە (57) خانووى بەتەجاوز لیدروستكراوە ، لەگەڵ چارەسەركردنى ئەو گەندەڵیەى لە پرۆژەى ئاوى گوندى ئەلمانى بەردەسوور كراوە كەنزیكە 100 دەفتەر دۆلارى تێچوە و بۆرییەكى خراپییان و بۆ داناوە بەپێى مواسەفات بێت دەبێت هەموو هەڵتەكێنرێت , ئەمەش دەبَتە زەرە بۆ كۆمپانیاكەیان . جگە لەو گەندەلیى و شەراكەتەى كە لە فیلاكانى گوندى ئەلمانى (ساحەى سەید نجم) كردویەتى كە تائیستە خەڵكى كەلار پێیان نەزانیوە كە ئێمە هەموو زانیاریەكانمان لەرێگەى كۆمەلێك خەڵكى دلسۆزەوە پێگویشتوە بەبەڵگەوە بۆتان بڵاو ئەكەینەوە
باشە خەڵكى گەرمیان ئەمە ئەو هەموو گەندەڵیەى كردبێت شایانى ئەوەیە بكرێتە مدیر عامى شارەوانی یان مستحەقى ئەوەیە لەناو بازارى كەلار سەرى بتاشرێت و تەماتە باران بكرێت وەك ئەوەى كە لە 1992 بەرامبەر بەكۆمەلێك دز كرا
ئەمانە و چەند زانیاریەكى تر گرنگ لەسەر گەندەڵى بەرپرسەكانى گەرمیان لەداهاتوویەكى نزیكدا بەبەڵگەوە بۆتان بڵاو دەكەینەوە
سەیریكى ئەم ناونیشانە بكەن
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=5312c209
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە