کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە كەركوك رگەیاندنەكانی پارنی جاش قەڵەمەكانی خۆی دەردەكات.

Wednesday, 30/06/2010, 12:00


كاری رۆژنامەنوسی و راگەیاندن كارێكی زۆر گرنگ و هەرە پیرۆزە ئەگەر لە هەردەزگایەك یا لە هەر رۆژنامەیەك یا لە سایدێك یا لە هر گۆڤارێك كاربكات .بەلام دەبێت زۆر بەویژدانەوە ئەو كارە پیرۆزە جێبەجێَ بكات .رۆنامەنوسانی شاری كەركویش لەپێناوی بژێوی خێزانیان و بە هۆی ئاورلێنەدانوەیان و پشتگوێ خستنیان لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە ناچار پەنایان بردبوە بەر راگەیاندنەكانی پارتی وهەر وەكو عەسكەرتاریەت و رۆژانە كۆبونەوەیان پێدەكرا كە چۆن راپۆرت و بەرنامە و ریپۆرتاژ بە شان و باڵی مەسئولە دزەكانیانی نێو شاری كەركوك هەلدەن وە زۆربەی ئەم رۆژنامەنوسانە لە كەنالەشرەكەی((باوەگورگور))كاریان دەكرد ئەم كەناڵە بوجەكەی مانگانە زیاتر لە هەشت ملیون دینارە وبەڵام تەنها سێ ملیۆن دیناری بۆخەج دەكرێت ئەوی تر بۆگیرفانە بەڵگەشم ئوەیە بەرێوبەرەكەی كەهاتە ئەو كەناڵە تەنها ئۆتۆمبیلێكی باجیرۆ ی كۆن و شری هەبوو وە زیاتر لە شەش ملیۆن دینار قەرزار بوو ئیستا پیكابێكی مەرزیەی هەیە و نیوەی یاریگای چواریانی شوان كریوە وە خانویەكی كریوە لە گەرەكی قادسیەی شاری كەركەك بە حەفتا ملیۆن و زیاتر لە دە دۆنم زەوی كریوە لە چواریانی شوان و چەند زەویەكی تری كریوە لە گوندی مەتیق سەربە شاروچكەی داقوق وە بەهۆی داوێن پیسیەوە هیچ فەرمانبەرێكی ئافرەت لەو دەزگایە جێگای نابێتەوە تا ئێستا چەندین سكاڵای لە لایەن ئەو ئافرەتە فەرمانبەرانەوە لەسەر بەرێوبەرەكەی تۆماركراوە بە رێوبەری ئەم كەناڵە شرە شایانی ئەوە نیە ناوی بێنین چونكە خۆی زۆر حەزدەكات ناوی بڵاو ببێتەوە وە پێی خۆشە لە رۆژنامە و ساید و گۆڤارەكان و هەموو شوێنێك باسی بكرێت هەربۆیە لە زۆری دانیشتنەكانیدا دەلێت گرنگ ئەوەیە مرۆڤ ناو دەركات ئەگەر بەخراپیش بێت هەربۆیە منیش لەم بابەتە ناوی ناهێنم . .ئەم بەرێوبەرە خۆی سێ ی سەرەتایی تەواو كردوە و كاتی خۆی پۆلیس بوەو مەسینە هەڵگریی فەلەكەدین كاكەیی بوە .هەر بەو هۆیەوە ئێستاش دڵی زۆر بە پۆلیس دەكرێتەوە بۆ ئەم مەبەستەش ئێستا دو پۆلیسی كردوەتە دەم راستی خۆی و ئەو كەناڵەشرە بەرێوە ئەبەن ئەم دوو پۆلیسە ناویان ((عەباس عوسمان))و((سەنگەر قوباد))ه نەلە راگەیاندن كاریان كردوە و نە ئەزانن كاری راگەیاندن چیە .ْهەروەك ئاماژەم پێیدا زۆر لە رۆژنامەنوسانی شاری كەركوك لەو كەناڵەشرە كاریان دەكرد رۆژانە بەبریاری ئەو بەرێوبەرە نەزانەوە بابەت ریپورتاژی نابەجێیان بڵاو دەكردەوە .بەڵام چونكە ئەو بەرێوبەرە بە ئاشكرا دزی دەكرد و داوێن پیسیەكەی توانای چاوپۆشی كردن نەما رۆژانە دەبوە گاڵەگاڵ و دەنگەدەنگ و بگرەو بەردە .ئەم بەرێوبەرەش بە پاڵپشتی ((سەرۆ قادر))ەوە یەكەیەكە رۆژنامە نوسەكانی دەركرد وەك ((مەریوان كەمال حوسێن))و((فەرهاد جەلال))و((سیامەند عومەر))و((حوسین قاسم))و((ئاسوی تەحریر))و((هۆشیار سەید وەلی))و((حاجی موعتەسەم))و((فەرهاد حەمە عەلی)) و ((ئەحمەد حەمە عەلی)) چەندین رۆژنامەنوسی دیكە من لێرەدا دەپرسم ئەمەیە كەركوكی دڵی كوردستان؟باشە ئەم هەموو رۆژنامەنوسە خراپ بون تەنها ئەو بەرێوبەرە نەبی؟ تاكەی چاو پۆشی لەو داوێن پیس و دزو جەردەیە دەكەن؟ئەی باشە پارتی بۆ لێ ی ناكۆڵێتەوە بڵێ تو بویتە بەرێوبەر هیچت نە بو ئێستا ئەم هەموەت لە كوێَ بو؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە