کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەزیرى ئەوقاف و قەڵاى مەریوان

Monday, 26/09/2011, 12:00




چەند ساڵێكە كۆمەڵێك ڕۆشنیرو ، ڕۆژنامەنوسى خاوەن هەڵوێست و قەڵەم بوێرانە باس لە نەهێشتنى گەندەڵى و ڕۆتین دەكەن، تا كار گەیشتە خۆپیشاندان و ناو زڕاندن و شەڕ ى ووتار و ڕۆژنامە و گۆڤار وتیڤییەكان ، دواى ئازارو ژانى گەل ئۆپۆسیزیۆن و دەنگێكى شەقام لە دایك بوو ..وەك دەڵین :عاقیبەتى خێر بێت و سەر بە ڕزق بێت.
هەراو دەنگى ناڕەزاى خەڵك بۆ نەمانى ئەنفلۆزاى گەندەڵیە ، كەلاى سەركرادایەتى كورد گەندەڵى بە ئەنفلۆزا نازانرێت بەپێچەوانەوە چاكسازى لاى دەردە پەتایە ئەنفلۆزایە ، لە خوا داواكارن شنەباى چاكسازى هەڵنەكات نەبادا بەرۆك و یەخەى عێل و عەشرەت و براو برازاكانى بگرێتەوە و لەڕەگو ڕیشەوە دەربێن . ئەوە خوازتى بەرپرسانى هەرێمى گەندەڵستانە، چۆن خێڵ و عەشرەتیان دەكەنە قوربانى ڕەش و ڕووت و برسیانى ووڵات ! نابێ وناكرێت !!!
ئەوەتا بە ڕۆژى ڕووناك و بەئاشكرا ولەبەردەمى هەموو میدیاكاندا مەریوان نەقشبندى بەڕێوەبەرى ڕاگەیاندن و وتەبێژى ڕەسمى وەزارەتى ئەوقاف و كارو بارى ئاینى لەسەر پێشكەشكردنى پرۆژەیەكى چاكسازى بە هەر سێ سەرۆكایەتیەكە، هەرێم ، پەرلەمان ، حكومەت ، پێش ئەوەى هەر سێ سەركردایەتیەكە وەڵام بدەنەوە یا گفتو گۆ لەسەر پرۆژەكە بكرێت. جەنابى وەزیرى ئەوقاف بۆى هەزم نەكراو لە چركە ساتێكدا [ تونس ، مێر ، لیبیا ، سوریا ، یەمەن ] هاتە پێش چاو و بەپەلە بڕیارێكى هێستریایانەى دا .........بە لادانى بەڕێوەبەرى ڕاگەیاندن و دوور خستنەوەى لەو پۆستە . ئەوە پاداشتى فەرمانبەرێكە كە ماوەى نۆ ساڵ خەریكى خزمەتو پینەكردنى وەزارەتەكەیەتى وەك قەڵایەك وابوو لەبەردەم ڕاگەیاندەكان دا. لە هەموو نوسینەكانیدا داواى چاكسازى و ڕیكخستنەوەى كارەكان بەشێوەیەكى زانستى دەكرت و هەوڵى دەدا موڵكى ئەوقاف و حكومەت بە هەدەر نەڕوات .
زۆرین لەگەڵ داواكەى نەقشبندین بۆ چاكسازى حكومەت و وڵات ، گەر وابزانن هەموومان پاداشت و خەڵاتمان وەك { مەریوان }ە بەڕێزەوە قبوڵمانەو دەڵین بە نەفرەت بێت [ گەندەڵى ] . پرۆژەكەى بەڕێوەبەرى ڕاگەیاندن بۆ سوود و قازانجى گشتتیە ، وەزارەتیك وەزارەت بیت داهاتى هێندەى وەزارەتى سامانە سروشتیەكان بیت و نەتوانێ مزگەوت و پێداویستیەكانى دروست بكات و دابین بكات هەموو ئەركەكان بكەوێتە سەر شانى خیرخوازان .... لەو لاشاوە حوتەكانى وەزارەت غەنى ببن بە موڵكى ئەوقاف و وەك قارون تەێرف بكەن ، ئەو كاتە محەلى وەزارەت لە ئیعرابى بووندا چیە ؟ ! یا تەنها بۆ دەم ژەنینە لە وەقفى ئەوقاف و خۆ قەڵەوكردنە. لە كۆتایدا دەڵیم : [ وەزیر نەچێت چاكە بە گش قەڵاى مەریواندا..... كاتێك قەڵاى خۆى نزیك ڕوخانە ]


 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە