کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شەڕێکی خوازراو لەلایەن ڕووس و ناتۆوە

Tuesday, 01/03/2022, 0:27


جەنگێکی ئیمپریالیستیە و کاولکریانەیە هەرکەسێک لایەنگیری لایەنێک بگرێت دەبێت بە هاوبەشی تاوانەکان. لەو کۆمەڵە وڵاتانەی کە زۆر زۆرن ، بە بەردەوامی چەک و پارە دەنێرن بۆ بەرەی ناتۆ( تا ئاگری جەنگە کاولکاریەکە خۆشتربکەن) گەر یەکێک لەو ووڵاتەنە هاوکاری ڕۆژئاوایان بکردایە عفرین داگیرنەدەکرا  و ئەو کوشتارەش لە مییلەتێکی ڕەشوڕوت نەدەکرا( توورک و ئەردۆغان سووکوڕسوا دەکرا) من پێم وایە هەموو گەلی ئۆکرانیا هێندەی کچە شەڕڤانێکی ڕۆژئاوا خاوەنی گیانفیداکاری و ئازایەتی نییە بەڵام ئەڵێی چی ؟، گەر دەگرین بۆ خۆتان بگرین
نەک بۆ ئەو ووڵاتەی دەستیان سورە بەخوێنی مرۆڤەکان ( وەک ئەوەی کرا بەرامبەر ڕووسەکانی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا لەم ۸ ساڵەدا)' کەس بۆ کورد ناگری تەنان موسوڵمانە ئیماندارەکانی  عەرەب، فارس و توورک .
 بە هەمان شێوە جولەکە و کریستیانەکانیش هەر وەک بوودیەکان و گاپەرستەکانیش بێ هەڵوێست بوون هەموویان چاوەڕوانی مەرگی بە کۆمەڵی میللەتێکیان دەکرد پێی دەڵێن کورد.
ئەمە وانەیەکی مێژووی زۆر گرنگە کە کورد هیچ کاتێک نابێت پشت ببەستێ بە غەیری خۆی.
گەر خۆمان چاوساغی داگیرکەران نەبین و نەبین بە جاشیان داگیر ئەو وورە و غیرەتەی نییە،  نە توورک ، نە عەرەب نە فارس لە کورد بەغیرەت و ئازاترنین. 
بەڵام کە تۆ دێی دەبیت بە کۆیلەی توورک و سەروەتوسامانی ووڵات دەخەیتە بەردەستیان  و ئابووریان بەهێز دەکەی و ئامێری ووزەی جەنگیان بەهێز دەکەی چی بڵێین؟.
کە تۆ دێی شەڕی مانونەمان دەکەی بۆ کورسی سەرۆک کۆماری عێڕاقی ( ئەنفالوجێنۆساید) ئێمە چی بڵێین کە ئێوە هێندە سووک و بێشەرمن و شکۆی خاک و نەتەوەتان لە دەستداوە.( ئێوە کەرکووک ڕادەستی حەسەن پلایس دەکەن ، ئێوە بێدەنگ بەخشپەیی هەڵدێن بۆ هەولێر) ئیتر ئێمە بڵێین چی.؟
ئێمە بڵێین چی ؟ کە
پۆست و پلە و پارە جێی خاک و نەتەوەیان گرتۆتەوە و شکۆی خەڵکتان کردووە بە فیدای مووچە،گاز، ئاو و نەوت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە