هەڵمەتێک بۆ شکۆی پێشمەرگە
Wednesday, 19/01/2022, 19:58
کورد لەگەڵ ئەم دەباعیانە بووە بە هاوپەیمان لە بەغای عەرەبی تەنها بۆ (پلە، پارە،پۆست )هیچی بۆ کورد تێدا نییە ، لە ڕسوایی و سەرشۆڕی زیاتر ، پیاوەکانی حیزبیش گیرفانیان پڕ دەکەن لە دولاری حەرام . لە ساڵی ٢٠٠٣ کە سەدام ڕووخاو ، ئەم سەدرە لە کەرکووک قاچی خستە سەر سەری پێشمەرگەیەک تا تەواو تەواو لە قوڕولیتاوەکەی هەڵنەکێشا , قاچەکانی هەلنەبڕی ، ئەمجا ووتی دەبێت لەوەخراپترتان بەسەر بهێنین.ئیتر سەروەری چی و سەرداری کوێ و ئێوە ئاغای کام کاولستانن( هەر بۆ ئەوە ئازانن مامۆستایەک شەقباران بکەن) ، کوردێک بە حیزبەکانی ووت ئەوانەی پاسداریتان دەکەن ملیشییایە، ئاسمان و زەویان پڕ کرد لە ناڵە و هاوار،کڕوزانەوە ، و سوکایەتی بەو کەسە ( گوایە بە پێشمەرگەیان) ووتوە میلیشیا ، ئەوان مەخسەدیان ئەو چەکدارانە بوو کە پاسەوانی( ماڵ، باخوباخات، مێزەکانی خوارنەوەی شەویان، ڤیلا ، ڕێگای هاتووچەنیان، تڕۆمبێل ) دەکرد ، نەک ئەو پێشمەرگە ئازا و قارەمانانەی خوێنی خۆیان و ماڵومناڵیان دەکرد بە دیاری بۆ خاکونیشتیمان.
موقتەدا سەدری هاوپەیمانی بارزانی: پێشمەرگە میلیشیایە دەبێت چەک بکرێت
گەر بمانەوێت سەروەری و شکۆ بۆ پێشمەرگە بگەڕێنینەوە دەبێت ناوی پێشمەرگە لە ووشەی خزمەتکار و پاسەوانی حیزب و پیاوەکانی جیا
بکەینەوە،بەپێچەوانەوە ووشەی پێشمەرگە لە ناوەرۆکە نیشتیمانییەکەی لێڵ و تەماوی دەبێت.
ئەوە ئێمەین خیانەتمان لە بەردێکی کوردستان نەکردووە، ئەوە ئێمەین سەرمان نەوی نەکردووە بۆ پارەی حەرامی داگیرکەران ، ئەوە ئێمەین پێڵاوی مناڵێکی باکوور بە سەری ئەردۆغانەکان ناگۆڕینەوە. دەبێت کوردستان سەروەر بێت بەڵام دوور لە سێبەری خاکفرۆشان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست