مەچن بۆ بەغا بۆ مافی کورد ، کەرکووکتان نەفرشتایە بە دوو قۆڵی
Friday, 07/01/2022, 21:43
وەفدی کوردستان میللەت فرۆشان
هەرزە وەکیللی شاری خامۆشان
کاک عیماد و هۆشیار دڵ و قودسی کوردستانە بەچی گەیشت؟
ئەم ساختەچیانە ئەڵێی مناڵ دەخەڵەتێنن ، دەچن بۆ بەغا تا مافی کورد بەدەستبهێنن ، کورد هیچ مافێکی لە بەغا نییە( چوونتان بۆ بەغا شەرعییەت دانە بە داگیرکاری عێڕاق بۆ سەر خاکی باشوور ، چوونتان بۆ پلە و پایە و پۆست و پارەیە ) میلکەتێک گێلوگەلحۆ نەبێت چاوەتان دەردەهێنێ ، ، ئێوە پیاو بوونایە ٥١٪ خاکتان نەفرۆشتایە و پارێزگاریتان لێبکاردایە هەی سەر شۆڕەکان، ئێوە شەڕی توورک دەکەن دژی خەڵکی باکوور ، ئێوە بوون بە پۆستاڵی توورک ، عەرەب و فارس ( دوێنێ وەک ژنە ڕەشپۆشەکانی نەجەف و قووم شینی قاسم سلێمانیتان کرد ڵە شاری شاران ئەو شارەی دەبێت پێی بڵێن شاری سەرش ناک هەڵمەت و قوربانی)
ئێوە هەڵهاتن و خاکتان تەسلیمی داعشی عەرەبی کرد، عەرەبی دەسەڵات دار لە عێراق و داعش جیاوازیان چییە ، بۆ هەمان کلتوورو مێژوویان نییە دژ بە کورد ( بۆ هەموویان زادەی ئیسلام و ئەنفالوجێنۆساید نین و کچەکانمان بکەن بە میراتی داگیرکاری بۆ پیاوە نێرەکەرەکانیان، کاتێک لە زەمانی عومەری خوێڕی ساڵی ٦١٢ هیجری کوردستانتان داگیرکرد).
ئێوە پاشەڕۆژی میللەتێکتان ڕەش و بێ هیوا کردووە ، میلەتەکەی ئێمە هەموو خواستەکانی هاتۆتە سەر ( مووچە، کارەبا،غاز و نەوت)، ئەمەیە داماڵینی میلەت لە بەها پیرۆزەکانی ، واتان لە خەڵک کردووە بیروهۆشی لای پارە و خۆشگوزەرانی بێت ، خاک و نیشتیمان و سەربەخۆیی بووە بە شتێکی گومان لێکراو تەنانەت ناتوانێت خۆی بدۆزێتەوە لە پارسەنگی سیاسی ئەم نیشتیمانە پارچە پارچە کراوەدا، هەر ئێوە نەبوون بەغاتان تەڵاق ئەدا ، ئەی بە چ ڕوویەکەوە دەچن بۆ پایتەختی ڕەشید داوای مافی کورد دەکەن ، بەشی من لەو مافە بکەنە زبڵدانی مێژووە ، ئێوەی خاوەن بڕوانامەی دکتۆران لە نیشتیمان فرۆشتندا نوێنەری من نین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست