Tuesday, 15/06/2010, 12:00
سه‌رۆکه‌کانی جیهان زۆرن ، دیسان سه‌رۆک وه‌زیره‌کانیش زۆرن ، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه کام سه‌رۆکه‌یان ده‌گریت (که خاوه‌نی بچووکترین ووڵات و که‌مترین دانیشتوانن و هه‌ژار وبرسین). به‌ڵام خاوه‌نی سه‌روه‌ری و شکۆمهنداری خۆیانن، له به‌ر ئه‌وه‌ی خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خۆیانن و خۆیان به به‌رز و سه‌روه‌ر ده‌زانن به‌رامبه‌ر هه‌موو جیهان ، دیسان ئیهانه و سووکایه‌تی له که‌س قبووڵناکه‌ن چونکه ئه‌مه ده‌چێته خانه‌ی پێشێلکردنی پیرۆزییه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌یان.
بۆ نموونه‌ی سه‌روه‌ریی :
ئێران و توورکیا چه‌نده‌ها ڕۆژ و هه‌فته و مانگ و ساڵه ، تۆبارانمان ده‌که‌ن به هه‌موو جۆره چه‌که‌کانیان ، به‌ڵام له گوڵێکی سوور و کاڵ و جوانتر هیچمان ئاڕاسته نه‌کردوون و پێشم وانیه بیکه‌ین.
به‌ڵام له ساڵی 1969 هندوڕاس و سلفادۆر بوو به جه‌نگیان له سه‌ر یاری تۆپی پێ.(نه‌ک ، تۆبارانمان به F16 و چهکهکانیتر).
مانگانه‌ی سه‌رۆکه‌کانی جیهان به‌م جۆره‌یه: به‌ڵام ئه‌رک و قوربانیدان و لێپرسراویان زۆر زیاتر و به‌رامبه‌ر ئه‌و پاره خه‌یاڵییه‌ی وه‌ریده‌گرن ، ئایا به‌ڕاستی سه‌رۆکه‌کان واده‌که‌ن وه‌ک خه‌ڵکی ده‌خوازێت یان هه‌ر په‌یمانه و به‌س ، وه‌ک کورد ده‌ڵێت مامه‌ڵه سه‌نگی مه‌حه‌که...!!!.
د‌یڤید کامیرۆن ، سه‌رۆک وه‌زیرانی بهریتابیا ، له ساڵی 1966 هاتۆته دنیاوه ، خێزانداره و 3 مناڵی هه‌یه.
ساڵانه : 238.180 یوڕ
مانگانه: 19.848 یوڕۆ
هه‌فتانه :4.764 یوڕۆ
ڕۆژانه : 953 یوڕۆ
باراک ئۆباما ، سه‌رۆکی ووڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ، ساڵی 1961 هاتۆیه جیهانه‌وه ، خێزانداره و 2 مناڵی هه‌یه.
ساڵانه : 4.587.924 یوڕۆ
مانگانه : 382.327 یوڕۆ
هه‌فتانه: 91.758 یوڕۆ
ڕۆژانه : 18.352 یوڕۆ
ئه‌نجێلا مێرکڵ ، کانسلاری ئه‌ڵمانیا ،له ساڵی 1954 هاتۆته جیهانه‌وه ، خێزاندار نییه.
ساڵانه : 220.000 یوڕۆ
مانگانه : 18.333 یوڕۆ
هه‌فتانه : 4.400 یوڕۆ
ڕۆژانه : 880 یوڕۆ
نیکۆلای سه‌رکۆزی ، سه‌رۆکی کۆماری فه‌ره‌نسایه ، له ساڵی 1955 هاتۆته دنیاوه ، خێزانداره و 3 منداڵی هه‌یه.
ساڵانه : 253.600 یوڕۆ
مانگانه : 21.133 یوڕۆ
هه‌فتانه : 5.072 یوڕۆ
ڕۆژانه : 1.014 یوڕۆ
دیمتری مێدڤیدێڤ ، سه‌رۆکی ڕووسیای ڤێدڕاڵی ، له ساڵی 1965 هاتۆته دنیاوه ، خێزانداره و 1 مناڵی هه‌یه.
ساڵانه : 87.563 یوڕۆ
مانگانه : 7.297 یوڕۆ
هه‌فتانه : 1.751 یوڕۆ
ڕۆژانه :350 یوڕۆ
مه‌سعود مستافا بارزانی ، سه‌رۆکی هه‌ڕێمی کوردستان ، له ساڵی 1946 هاتۆته دنیاوه، خێزانداره ، منداڵ (.....)..؟
ساڵانه :........... یوڕۆ یان $
مانگانه : .......... یوڕۆ یان $
هه‌فتانه : ......... یوڕۆ یان $
ڕۆژانه : ........ یوڕۆ یان $
بۆ سه‌روه‌ریمان به ڕۆژی نیوه‌ڕۆ ژێر پێ ده‌خرێت ، هه‌موو ده‌سه‌ڵات له پاڕانه‌وه‌دایه و ڵاڵ بوون به‌رامبه‌ر به داگیرکه‌ران ، بۆ هۆڵی پشه‌وا قازی محه‌مه‌د له ڕۆژی تۆبارانا سازده‌کرێت بۆ یادی خومه‌ینی ، به ئاماده بوونی هه‌موو سه‌رانی ده‌سه‌ڵات. ئایا به‌کام ڕووه‌وه ، ناوی قازی سووک ده‌که‌ن بۆ ڕۆژی ڕه‌شی خومهینێکان ، له کام فه‌رهه‌نگی دنیادا بووه هه‌مان دوژمن که تۆبارانت بکات ،خاوه‌ن پرسه سه‌رچۆپی بگرێ و
دههۆڵو زورناو ئاهه‌نگی بۆ بگێڕیت ، ئایا ئه‌مه ووڵاتی بێخاوه‌ن نییه ، ئایا چ خاوه‌ن هه‌ست و بوونێکی مرۆڤایه‌تی قبووڵی ئه‌مه ده‌کات. که‌ی کاک مه‌سعود داوای له ڕۆڵه‌کانی کردووه خوێنی خۆیان بڕژێنن ، و نه‌یان ڕشتووه.
ئایا ئه‌و هه‌موو شه‌هیدانه و یه‌ک ڕووبار خوێن ، شاهێدی ئه‌م قسانه نین . با خۆی بڵی چۆن بۆی بسه‌لمێنین ، تا که‌ی بێهه‌ڵوێست بین ، کاتێک ئێران و توورکیا بنکه‌ی سه‌ربازی دادهمازرێنێت له خاکماندا. که‌ی کاتی ئه‌وه دێت ئێمه‌ش تۆببارانیان که‌ین و له خێروسامانی بێبه‌شیان که‌ین . من داوا له خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی کورد ده‌که‌م چیتر که‌لووپه‌لی توورکی و ئێرانی نه‌کرن و بایکۆتیاکهن له هه‌موو بواره‌کاندا. من داوا له خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی کورد ده‌که‌م چیتر که‌لووپه‌لی توورکی و ئێرانی نه‌کرن و بایکۆتیاکهن له هه‌موو بواره‌کاندا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست