کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کش مه‌لیکه‌‌که‌ی گۆڕان کردی له‌ ده‌سه‌ڵات به‌ره‌و کوێ ..!

Friday, 11/02/2011, 12:00



هه‌ڵسانی شه‌قامی سیاسی ئه‌نجامه‌ ، نه‌ک هۆکار ،وه‌ هێرش کردنیش باشترین شێوه‌ی خۆ پاراستنه‌. (هێرش مه‌رج نییه‌ سه‌ربازی بێت)! هه‌رده‌م له‌ مێژووی کایه‌ سیاسییه‌کاندا دووباره‌کردنه‌وه‌ی گه‌مه‌کان به‌ تایبه‌تی سیاسی و سه‌ربازییه‌کان لاسایی کردنی به‌ خۆیه‌وه‌ دیوه‌. وه‌ کش کردنیش له‌ ده‌سه‌ڵات ، پیشاندانی هه‌ڕه‌شه‌یه‌ له‌و که‌لێنه‌ لاوازه‌یه‌‌ که‌ له‌ ده‌سه‌ڵتدا بوونی هه‌یه‌ وه‌ خۆی له‌ خۆیدا هه‌ر ته‌نها هه‌ڕه‌شیه‌کی کاتی ئه‌بێت(گه‌ر هه‌نگاوی تری به‌ دواوه‌ نه‌ بێت)‌. وه‌ هه‌موو کشێکیش مژده‌ی مردنی پاشای پێ نییه‌ ، به‌ڵام گه‌ر به‌رده‌وام بوو کش کردن ‌ده‌توانی بچێته‌ خانه‌ی به‌رده‌وامی هه‌ڕه‌شکان بۆ ئه‌وه‌ی گورزی قورستر بهاوێت، ئه‌و کاته‌ ئه‌توانێت ببێته‌ دروستکردنی قه‌یرانێک بۆ ده‌سه‌ڵات به‌و جۆره‌ ده‌بێته‌‌ شکاندنی ژێرخانی‌ هه‌یکه‌لییه‌ هه‌ره‌مییه‌کانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ سیاسییه‌ی له‌ سه‌ر دروست بووه‌. دووریش نییه‌ ئه‌و کش مه‌لیکه‌ ببێت به‌ شکاندنی خوودی كشکه‌ر..! گه‌ر له‌ ڕووی دیبلۆماسی سیاسییه‌وه‌ فه‌شه‌ل بێنێت و پاشه‌کشێ بکات. هه‌ڵوێست گرتن و ووروژاندن ئه‌بێت به‌رده‌وامی، پلان، تاکتیک و پڕۆژه‌ی تایبه‌تی خۆی به‌ دواوه‌ بێت به‌ نه‌خشه‌یه‌کی ئه‌ندازیاری تێروته‌سه‌ل. ئه‌مڕۆ گۆڕان ڕاوح ئه‌کات له‌ سه‌ر خاڵه‌کانی ڕایگه‌یاند گه‌ر شه‌ڕه‌که‌ (ته‌نها بۆ خوێندنه‌وه‌ی بارۆمه‌تری شه‌قام بێت و پلانی تری به‌ دواوه‌ نه‌‌ بێت) ، ئه‌وه‌ی له‌ ڕووی سیاسییه‌وه‌ پیاده‌کرا له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ به‌ نمایشکردنی تۆپ، تانک و‌ هێزی چه‌کدار ، ئه‌نجامه‌که‌ی ناشییرین کردنی ڕووی سیاسی یه‌کێتی بوو به‌ تایبه‌تی. ئه‌وه‌ی کردیان خۆ فشکردنه‌وه‌ و فه‌نتازیای خواسته‌ که‌سییه‌کان بوو وه‌ ئه‌وه‌ی خه‌مڵێڵنرا بۆ سه‌رکه‌وتنی سه‌ربازی به‌ سه‌ر گۆڕاندا ئامانجی خۆی نه‌پێکا. وه‌ بگره‌ بوو به‌ لاوازی و شکاندنی ئه‌قڵی یه‌کێتی ، له‌ ڕووی مامه‌ڵه‌ کردن له‌گه‌ڵ دۆستی کۆن و دوژمنی ئه‌مڕۆ(لێره‌دا هه‌موو هۆکار و ئه‌نجامه‌کان بوو به‌ ماڵ به‌ سه‌ر سلێمانییه‌وه‌) ، ئه‌وه‌ی بووه‌ به‌ سه‌رچاوه‌ی ئه‌م ململێیانه‌ ، هۆکاری سه‌ره‌کی قینی کۆنه‌ که‌ له‌ شاخ ڕاست نه‌کرایه‌وه‌. ڕووداوه‌کانی جیهان ته‌واوکه‌ری یه‌کترن و لێکنه‌پچڕاون به‌ حوکمی په‌یوه‌ندییه‌ کاریگه‌رییه‌کانیان بۆ سه‌ر یه‌کتری و هه‌ندێکجار بۆ لاسایی کردنه‌وه‌ی پلان و شانۆی ڕووداوه‌ سیاسیه‌کان ،بۆیه‌ میسر و تونس ناتوانن خه‌سڵه‌ته‌ سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانیان وه‌ک یه‌ک بێت و له‌گه‌ڵ کوردوستانیش یه‌ک بن ، به‌ڵام ڕه‌هه‌ندی هاوبه‌ش هه‌یه‌ و وه‌ک ڕووداو ئه‌توانرێت ته‌وقیتیان یه‌ک بێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج‌ و تێڕوانینه‌ ، گۆڕان و ده‌سه‌ڵات هه‌رگیز به‌شێک نه‌ بوون له‌ چاره‌سه‌رییه‌کان بۆ بابه‌ته‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کان وه‌ تا ئه‌مڕۆ ئه‌م بابه‌تانه‌ به‌ هه‌ڵواسراوی ماوه‌ته‌وه‌ و ته‌مه‌نی شکستێکان و دووباره‌ بوونه‌وه‌یان مسۆگه‌ر تر ئه‌بێت. بۆ نموونه‌ کاتێک ده‌سه‌ڵات ئا‌ماده‌یه‌ ببێت به‌ غوڵامی حه‌زه‌کانی عێڕاق (کۆده‌بنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سه‌فاحترین عه‌ره‌ب له‌ هه‌ولێر بۆ دروستکردنی ڕژێمێک که‌ نازانن ئاکامه‌که‌ی چۆن ده‌بێت بۆ میلله‌تێکی ئه‌نفالکراو به‌ ده‌ستی هه‌مان عێڕاق)‎‎ به‌ڵام پێیان شه‌رمه‌ هه‌مان ده‌ستپێشخه‌ری بۆ ماڵی خۆیان بکه‌ن . خۆشیان ده‌زانن ئه‌م قه‌یرانه‌ قومبه‌له‌یه‌کی ته‌و‌قیتکراوه و کاتی ته‌قاندنه‌وه‌ی کارله‌کار ده‌ترازێنێت‌.
هاوکێشه‌کانی نێوان پار‌تی ، یه‌کێتی و گۆڕان ، له‌ زوربه‌ی خاڵه‌کاندا ناڵێم هه‌مووی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی و ئابووریدا خۆی ده‌دۆزێته‌وه‌ ، وه‌ هه‌موو تاکتیکه‌کانیان له‌ خزمه‌تی خۆیان ڕێچکه‌ ده‌گرێت.
به‌ڵام کێشه‌ تراجیدییه‌که‌ له‌وه‌دا که‌ میلله‌تی کورد دابه‌ش بوون به‌ سه‌ر ئه‌م ئووردووگا سیاسیانه‌دا ته‌نها بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی و سوودی ووڵاتانی داگیرکه‌ری کوردوستان. ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ بێئاگایه‌ له‌ ئه‌نجامه‌ دژواره‌کانی ئه‌م کایه‌ سیاسیانه‌ ته‌نها کورد و حیزبه‌کانێتی.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە