کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هاوار بانیخێڵانی و عوزری لە دزی خراپتر

Friday, 25/12/2009, 12:00


من كە دزیە ئەدەبیە بێ ئەدەبیەكەی هاوار بانیخێڵانیم ئاشكرا كرد و دەقی ئەو نوسینەی لە ئەسڵدا فارسییە و لە سەدان سایت دەست دەكەوێت و ئەو بە كوردی و بەناوی خۆی بڵاوی كردۆتەوە وەك بەڵگە بە سەرچاوەكەیەوە خستمە بەردەستی خوێنەران كەچی كاك هاوار لەبری ئەوەی داوای لێبوردن بكات و شەرت بكات جارێكیدی دزی نەكاتەوە لە رونكردنەوەیەكدا وای نیشان دەدات كە ئەو نوسینە فارسیەی هەر نەدیوە!!!
چ عاجباتێكە دنیا خەڵكینە؟!!هاوار تا ئەو رادەیە ئێمە بەگێل دەزانێت كە بڵێت جا چییە با نوسینەكەم بە مو فەرقی لەگەڵ نوسینە فارسیەكە نەبێت ئەوە هەر نوسینی خۆمە و ئەنجامی بیری خۆمە!
خەڵكینە:
1- كێ باوەڕ بەوقسەیەی هاوار دەكات؟ ئاخر توخوا لەكوێ شتی وا هەبوە 2نوسین دەقاودەق یەك بن و زمانیان جیا بێت كەچی یەكیان تەرجەمەی ئەویدی نەبێت و نوسەرێك بڵێت ئیخۆمە و نایدەم بەتۆ؟ بە چی پێوەرێك دەیسەلمێنێت ئەو نوسینەی نەدیتوە لە كاتێكدا نەك هەر بیرۆكە بەڵكو تەنانەت تاكە وشەیەك جیاوازی لەنێوان دوو نوسینەكەدا نیە؟
2- گریمان نوسینە فارسیەكەی نەبینیوە و باوەڕ بەو قسەیەی دەكەین كە لە هاوڕێیەكی بیستوە! ئەی بڵاوكردنەوەی قسەی هاوڕێكەت بێ ئەوەی ناوی بهێنی و قسەی ئەو بكەیتە نوسینی خۆت دزی نیە؟ كاك هاوار لێرەشدا كلكی بەتەڵەوە بووە.
3- من دەزانم بەهۆی ئاشكرا كردنی دزیەكەتەوە باڵانست تێكچوە و نازانی چۆن پینەی بكەی چونكە قەت پێتوانەبو گەنجێك ئاوا لێت قاو بدات، پێویستیش ناكات دسان وەك حزبەكان بڵێی من پێشمەرگە بومە و خەباتم هەیە دزی هەر دزی یە جا پێشمەرگەیەكی كۆن بیكات یان كۆنە جاشێك یان مەلا و شێخێك.
4- بۆ هەوڵ دەدەی گومان بخەیە سەر ناوی راستەقینەی من؟ من وەك تۆ پێویستم بەوە نیە بەناوی خوازراو یان نوسینی دزراو ناوبانگ پەیدا بكەم. ئەوە هاوشێوەی تۆن لە شەڕی ساری بەینی حزبەكانی باشوردا بە دەیان ناو بەشداری دەكەن و هەرجارەی لەسەر خەتێكن و فیتنەدەگێڕن. من كاری ئەدەبی دەكەم و ناچمە نێو سیاسەت و دزیەكەی تۆش ئەدەبیە بۆیە باسم كرد ئەگەرنا كارم بەوە نیە تا ئێستا چەند وتاری سیاسیت نوسیوە یان نا.
5- زۆر پێمسەیرە هێندە ڕوقایمی و دەتەوەێ بەو قسەپوچانە دیفاع لەخۆت بكەی لەكاتێكدا باش دەزانی دزیت كردوە و بەقەولی خزمان ئەگەر گیرام دزم و ئەگەرنائەزم جاتۆ گیراویشی هەر ئەڵێ ی ئەزم؟ حەیابكە و مەچۆرە شوێنێك 2 رۆشنبیر لێی دانیشتبن.
6- دیارە تۆ لەهەولێر دەژی. ئەگەر لە سلێمانیش بای دوای ئەو فەزیحەیە دەبوایە هەڵێ ی و بچیە هەولێر خۆت بشاریەوە.
7- چاوەڕێی ئەوەت لێ دەكەم دوای ئەو رونكردنەوەیەم هەر زو داوای بەخشین لە خەڵك بكەی و دان بەوەدا بێنی هەڵەت كردوە و هەوڵی پینەكردنی مەدە چونكە عوزرەكەت لە دزیەكە خراپتر بو و زیاتر شەرمەزاری كردی. ئەگەر ئەوە نەكەی هەر لە سایتە فارسیەكانیشدا لێت قاو دەدەم بەداخەوە ئەوە بۆ سایتەكانی هاوڕێشت كە نوسینە دزراوەكەی تۆیان بڵاوكردەوە زۆر خراپە و ئابڕوچون دەبێت بۆیان و ئیعتباریشیان نامێنێت و لەوەو پاشیش هەر سایتێك نوسینت بڵاوبكاتەوە رۆشنبیران بە سایتی دزان دەیناسن.
8- جا ئیتر خۆتزانی.

بۆ ئەوانەی ئاگایان لەمەسەلەكە نیە فەرمون نوسینەكەی من و رونكردنەوەكەی هاوار ببینن:

http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=946a2067

http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=72e1cda7





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە