بۆ بنه‌ماڵه‌ وه‌حشیه‌که‌ی بارزانی و به‌رپرسی کۆماندۆی تێرۆرکردنی شه‌هید سه‌رده‌شت

Thursday, 13/05/2010, 12:00


سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ ئاڕاسته‌ی مه‌سعود و مه‌سرور و باقی جامانه‌سووره‌کانی بنه‌ماڵه‌ بکه‌م، که‌ ئێوه‌ چۆن به‌ناوی شه‌ره‌فه‌وه‌ خه‌ڵک تێرۆر ده‌که‌ن، له‌کاتێکدا شه‌ره‌فی نه‌ته‌وه‌ییتان نییه‌؟
شه‌هیدی قاره‌مان سه ر‌ده‌شت عوسمان ته‌نها به‌ شێوه‌یه‌کی کۆمیدی ئه‌و ڕسته‌ی نوسیوه‌، ویستوویه‌تی بڵێ ئه‌گه‌ر که‌سێک له‌م هه‌ولێر و کوردستانه‌ حیزبی نه‌بێ و له‌ بنه‌ماڵه‌ی بارزانیه‌وه‌ نزیک نه‌بێت ئه‌وا ژیانی گوله‌ مه‌رگی وعه‌زابه‌. به‌ڵام ئه‌م بنه‌ماڵه‌ ئه‌وه‌نده‌ گه‌مژه‌ و نه‌خۆشن وله‌ ناوه‌ڕۆکی نووسینه‌که‌ش نه‌گه‌یشتوون و نیشانه‌کانی نه‌خۆشێکه‌یان زاڵ بووه‌ به‌سه‌ر مه‌نتق وبیرکردنه‌وه‌یاندا ،هه‌روه‌ک رۆژانه‌ له‌ میدیاکانی خۆیانه‌وه‌ هه‌موو که‌سێک ئاگای له‌ نه‌زانی بێ ده‌م وپلیانه‌. ئه‌مه‌ی که‌ ئه‌مانه‌ ده‌رهه‌ق کاکه‌ سه‌رده‌شت کردیان به‌ناوی شه‌ره‌فه‌وه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ بێشه‌ره‌فی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌. له‌ هه‌موو مێژووی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی کوردیشد ا که‌س به‌ قه‌ده‌ر ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌ بێشه‌رف نه‌بووه، مه‌به‌ستیشم له شه‌‌ره‌ف ئه‌و شه‌ره‌فه‌ نییه‌، که‌ له‌ خوار میزه‌ڵدانیانه‌وه‌یه‌، به‌ڵکو شه‌ره‌فی نه‌ته‌وه‌یی و که‌رامه‌تیی مرۆڤه‌کانی کورده‌، بێشه‌ره‌فی ئه‌و ده‌سته‌یه‌ که‌ به‌کاری ده‌هێنن بۆ دزیی و بۆ خیانه‌ت. ‌ بۆیه‌ هه‌مووتاکێکی کورد ده‌توانی باسی شه‌ره‌ف و پاراستنی شه‌ره‌ف بکات به‌ڵام بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و جه‌لال تاڵه‌بانی ناتوانن چونکه‌ هیچ کات خاوه‌نی شه‌ره‌فی خۆیان نه‌بوو‌ن (مه‌لا مسته‌فای باوکیان خۆی کرده‌ مانگا به‌که‌ڵی ئاغا زۆرداره‌کانی کوردستان دژ به‌ شۆرشی عبدالکریم قاسم ، ئینجاش به‌فیتی ساواکی ئێران ناویان لێنا شۆڕشی ئه‌یلوول. دوای ئه‌مه‌ش مه‌لا مسته‌فا به‌خۆی به‌ کوڕه‌کانێ و بازیاندا بۆ بێ شه‌رفێکی تر واته‌ ئاشبه‌تالێ 1975 به‌ ناوی کوردایه‌تی و خوێنی هه‌زاره‌ها گه‌نجیان ڕشت به‌خاتر خۆیان بۆ دوژمنان. لێره‌شه‌وه‌ بازیان دا بۆ بێشه‌رف کردنی میلله‌تی کورد و کوشتنی کوردانی ڕۆژهه‌ڵات بۆ شه‌مشه‌مه‌ کوێره‌کانی تاران. ئینجا که‌ هاتنه‌وه‌ش بۆ سه‌رسفره‌ی حازر هه‌رچی جاش وئه‌نفالچی وه‌ک خۆیان هه‌بووگرتیاننه‌ خۆیان. ئه‌مه‌ش جگه‌ له‌و هه‌موو کاره‌ساته‌ی که‌ به‌سه‌ر خێڵه‌که‌ی خۆشیان و هه‌موو کوردستانیان هێنا له‌ ئه‌نفال وکیمیایی و وێرانکردنی کوردستان . لێره‌شه‌وه‌ ده‌ستیان کرده‌وه‌ به‌ شه‌ڕی براکوژی بۆ دۆلاری ئیبراهیم خه‌لیل له‌ باشوور وله‌ هه‌مان کاتدا که‌وتنه‌ گه‌وره‌کردنی قه‌باره‌ی ئه‌م بێشه‌ره‌فێ به‌ ڕاوه‌دوونان و کوشتنی کچ وکوره‌ گه‌ریلا به‌ شه‌ره‌فه‌کانی باکوور بۆ میت و له‌شکری تورکی. دوای ئه‌مانه‌ش بازی گه‌وره‌ گه‌وره‌یان دا بۆ بێ شه‌ره‌فی تر وه‌ک سازش و فرۆشتنی ژێربه‌ژێری که‌رکوک و ناوچه‌ دابڕاوه‌کان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماڵه‌یی خۆیان ، ئینجاش بودجه‌ دزین وته‌زویر و تێرۆرکردنی ماف و ده‌نگی ئازاد له‌ کوردستاندا تاکوو ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابووردوو به‌ ئه‌مری مه‌سعود و مه‌سرور‌ی کوڕی به‌ ناوی پاراستنی شه‌ره‌فه‌وه‌.
ئایا ته‌عه‌ددای جنسی له‌ کچه‌که‌ی جخسی وکوشتنی باوکی له‌ لایه‌ن مه‌سرور له‌ بارزان هه‌ر بێ شه‌ره‌فی نه‌بوو؟
جا خوێنه‌ری به‌ڕێز ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه که‌ زۆر به‌ کورتی باسم کردن بێشه‌رفی نه‌بێت، ئه‌دی به‌چی تر ده‌ڵێن شه‌ره‌ف ؟
من وه‌ک کۆنه‌ پارتییه‌ک و په‌ناهنده‌ له‌ ره‌زاییه‌ وده‌وروبه‌ری له‌ هه‌موو بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ده‌پرسم که‌ حه‌فتاکان وهه‌شتاکان له‌ ئێران بوون له‌ ورمێ وده‌وروبه‌ری و ئێران پاسدارو عه‌سکه‌ری ئێرانی له‌ گه‌ڵ کچ وژنه‌‌ بارزانێکانتان چاوبڕکێ و حوب حوبێنه‌یان ده‌کرد بۆچی فزه‌تان لێوه‌ نه‌دهات؟ بۆ مه‌سعود وجه‌للاده‌ به‌کرێگیرا‌وه‌کانی بنه‌ماڵه‌ ده‌ماری پیاوه‌تیان نه‌رمبووبوو ؟ به‌لام که‌ که‌نجه‌ کورده‌ ڕۆژهه‌ڵاتێکان ئه‌گه‌ر ته‌ماسایه‌کی کچه‌کانتانیان ده‌کرد، ئه‌وه‌ هار ده‌بوون و په‌لامارتان ده‌دان؟ لێ یان. ئێوه‌ شێری ماڵه‌وه‌ وڕێوی ده‌ره‌وه‌ن.
ئه‌ی که‌ ئاڵان به‌نگینی جێگری ئه‌رکانی ئه‌رته‌شی توورک له‌ سه‌ری ڕه‌ش ده‌ستی دایه‌ قورتم وسه‌ره‌ سووره‌که‌ی مه‌سعود به‌ دیواره‌وه‌ جووتی کرد،‌ مه‌سرووری جه‌بان بۆچی له‌ گه‌ڵ باوکت و جه‌للاده‌کانی شه‌هید سه‌رده‌شت فزه‌تان لێوه‌ نه‌هات ؟ (بروانه‌ به‌ڵگه‌ ڤیدۆکانی ئه‌و کورده‌ که‌رکووکێی که‌ 14 ساڵ له‌گه‌ڵ میت وژته‌می توورکی کاری کردو ئێستا له‌ نه‌رویج په‌ناهنده‌یه‌)

ئایا ئه‌وه‌ شه‌هید سه‌رده‌شت وهه‌ولێرێکان بوون که‌ بوونه‌ هۆکاری ئه‌و کاره‌ساته‌ی کچ و ژنی 8000 بارزانیه‌ ئه‌نفال کراوه‌کان له‌ هه‌ولێرو ده‌وروبه‌ری ؟ یان خۆتان و ناکۆکی ناوخۆی خێڵه‌کی خۆتان و جاشه‌تێکه‌تان بوو بۆ ئێران و بوونه‌ سووره‌ی به‌رله شکر‌و سه‌دامیش ئه‌وه‌ی پێتان خۆش وناخۆش بوو کردی که‌چی له‌ جیاتی تۆڵه‌ی شه‌ره‌ف سه‌ندنه‌وه‌تان له‌ به‌عسی و ئه‌منه‌کان جارێکی تر بوونه‌وه‌ی سووره‌ی به‌ر له‌شکر له‌ 31 ئابدا ده‌بابه‌کانی به‌عستان هینایه‌وه‌ بۆ ناوماڵی ئه‌و ژنه‌ بارزانیانه‌ی که‌ به‌عس ته‌عه‌ددای شه‌ره‌فی لێکردن.
ئه‌وه‌ کاکه‌ سه‌رده‌شته‌ خه‌می خه‌ڵکی له‌به‌ربوو و ‌ ناوه‌که‌شی کوردییه‌ ، نه‌ک تۆی سیخوڕی نێوده‌وڵه‌تی و زارۆکه‌ ، که‌ ناوه‌کانیشتان هه‌موو عه‌ره‌بیه‌ (مسرو ،منسور، مسته‌فا، نه‌بیله.....تاکوو گه‌یشتنه‌وه‌تان به‌عه‌شیره‌تی `قوڕه‌یشی به‌دفه‌ڕتان)
ئه‌رێ جه‌نابی بنه‌ماڵه‌ که‌ شه‌وانه‌ خێزانی به‌یه‌که‌وه‌ داده‌نیشن له‌ سه‌ری ڕه‌ش به‌ڕووی ڕه‌شه‌وه، جار جاره‌ش گاڵته‌ به‌ مه‌کته‌ب سیاسی ومه‌سینه‌هه‌ڵگره‌کانی خۆتان ده‌که‌ن له‌ نێوان خۆتان دا ، له‌ خۆتان پرسیار ناکه‌ن، که‌ به‌ راستیی مانای شه‌ره‌فه‌ لای ئیوه‌ چییه‌ ؟
شه‌هید قه‌ڵه‌م سه‌رده‌شتی قاره‌مانی هه‌ولێرو کورد به‌ مه‌ردی مردو هه‌تا کورد و دنیا مابێت هه‌ر به‌نه‌مری ده‌مێنی ، به‌ڵام مه‌سعود ومه‌سرورو جه‌للاده‌کان وه‌ک مه‌لامستافا وئیدریس به ‌ڕیسوایی ده‌مرن ونه‌وه‌کانی داهاتوو به‌ جه‌لایشه‌وه‌ له‌ گردی ناپاکان وخائینان ده‌تان نێژین‌، یان لاشکانتان به‌رزیوی فڕی ده‌ده‌نه‌ ئاوی دیجله ‌و فوراته‌وه‌ بۆ ماسێ کانی براعه‌ره‌باکانتان.
ئه‌ی ئه‌گه‌رکچه‌ خوێندکارو ڕۆژنامه‌ وانێک له‌ جیاتی شه‌هیدی قاره‌مان سه‌رده‌شت بیگوتایه‌ من عاشقی کوڕی بارزانیم ئه‌وه‌تان ده‌کرد ؟ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ نه‌خێر.
ئه‌وه‌ بنه‌ماله‌ بوده‌ڵه‌که‌ی تۆیه‌ مه‌سعود هه‌میشه‌ چاکه‌ی خه‌ڵک به‌ کوشتن و ته‌عددا ده‌ده‌نه‌وه‌، هه‌روه‌ک
چۆن پاداشی خه‌ڵکی شاری شنۆ تان دایه‌وه‌ به‌کوشتنی 30 که‌س له‌و شاره‌، دوای ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌م شاره‌ چی بۆ نه‌کردن له‌ ناشتن وهێنانه‌وه‌ی ته‌رمه‌که‌ی باوکتان و باوکی ئاشبه‌تاڵی کورد مه‌لامسته‌فا.
تێرۆرکردنی کاکه‌ سه‌رده‌شتی هه‌میشه‌ زیندوو به‌و شیوه‌ وه‌حشی گه‌رانه‌ له‌ لایه‌ن مه‌سرووره‌وه‌ ئیهانه‌یه‌ به‌ هه‌موو گه‌لی کورد، بۆیه‌ گه‌لی کورد له‌ مه‌ودوا لێتان قه‌بووڵ ناکا و ئێوه‌ش ده‌خه‌ینه‌ ناو زبڵدانی مێژووه‌وه‌، چونکه‌ سه‌رمایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیتان له‌ ناو خه‌ڵکدا سفره ‌و‌ نه‌ماوه‌ ئه‌گه‌رچی سه‌رمایه‌و سفری دۆلاره‌کانتان زۆره‌ به‌دزی بودجه‌ ی گشتی وخیانه‌ت وچه‌ته‌گه‌ری وتیرۆر.
نه‌مری و سه‌به‌رزی هه‌ر بۆ شه‌هید سه‌رده‌شت وسۆرانی مامه‌ حه‌مه‌.
ڕووڕه‌شی هه‌ر بۆ بنه‌ماڵه‌ تێرۆریست و وه‌حشێکه‌ی بارزانیی.
بۆبه‌رزڕاگرتنی یادی ئه‌م دوو شه‌هیده‌ قاره‌مانه‌ (سۆران وسه‌رده‌شت)
براتان
کۆنه‌ پارتی وئاوه‌ره‌یه‌کی ئێران

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە