"شەش پەپولەكەى مەرزیەش تیرۆرست بوون"

Tuesday, 25/05/2010, 12:00


لەدواى ئەوەى لە ڕاگەیاندنە چەواشەكاریەكانى (ی.ن,ك) بڵاوكرایەوە كە شەش تیرۆرست ئاشكرا دەكەن كە لەوانە سییان هەڵەبجەیین , بەداخەوە بەو پەڕى حەسرەتەوە ئەوانەى كە ناویان وە وێنەكەیان لەو ڕاگەیاندنانەوە بڵاو بوویەوە یەكێكیان (م.ئارى) بوو كە كەسێكى زۆر سادەو خۆشەویست لاى هەموو خەڵك , بەڵام یەكێتى وزەك خۆى بانگەوازى كرد بۆ ئەو كەسەى كە زانیارى و شوێن پێیان بزانێ گەورەترین خەڵاتیان پێ دەدات , ئایا بكوژەكانى كاكە سەردەشتى جوانەمەرگ یەكێتى بۆ واى بۆناكات ! ئەى پارتى چارەڕەش بۆ ناڵێن دەڵێت كوردستانێكى ئازاد ئەوەیە ئازادى لەپاش چی ؟ چەند. ماوەیەكى زۆرە نادیارە بكوژى كاكە سەردەشت , بەڵێ بێگومان پارتى بنەماڵە پەرستى دوابڕیاو بۆخۆى دەزانێ ناتوانێت ئەو مەسەلەیە چارەسەر بكات و بكوژەكانى كاكە سەردەشت بدۆزێتەوە بەجۆرەها فێل و فێڵبازى مەسعودى جاش و هەرەخاین بەهانە بۆ بكوژەكانى كاكە سەردەشت دەدۆزێتەوە , ئایا تۆ بڵێ ى یەكێتیش هەمان شێوەى هۆزى بنەماڵە بەكار بێنێت , دەستگیركردنى شەش پەپولەى بێ تاوان بەوە كە دەستیان لەچەندین كارى گێرەشێوین دا هەبووە داوایان لەسەریان تۆماركراوە كە دەبێت ئەمانە كە ناو و وێنەو پیشەیان نووسراوە دەستگیریان بكە , دەڵێم وەك هەڵەبجەییەك نەك بەڕێز م. ئارى , كە من وەك خوێندكارێكى ئەو با بڵیم بنووسم ئەو چ لە خویندنگا چ لە بازاڕو لە زانكۆ وەك كەسێكى زۆر ئاسایی بووە بەڵام یەكێتى ئەو ناماقوڵیەى دەیكات ئەوە هەر لەخۆیەوە وەكو سەگە سەرسوورەكانى هەولێر لاسایی دەكاتەوە بێگومان ئەوەش كۆتایی پێهاتنى جەلالیەكان و بنەماڵەیە , لەوەى كە (م.ئارى) دوو ساڵ و نیوە لە زانكۆى (تكریت) دەخوێنێت ئایا تۆ بڵێ لە جێ ى زانست فێرى كارى خۆ كوژی و كارى فڕاندنى منداڵ بووبێت , ئەوەشیان هەر ناماقوڵى یە كە وا بڵێن ئەو بۆ ئەوە چوو بێت چونكگە هەر لە هەڵەبجەكەماندا مەدرەسەى فێربوونى جیهاد و خۆ تەقاندنەوە لە لایەن ئیسلامیەكانەوە فێرگەى تایبەتى خۆیان هەیە , پێویست ناكات بۆ ئەوە بچێتە ئەوێ , ئێمە باسەكەمان ئەوەیە كە یەكێتیش دەیەوێت فڕاندنى ئەو منداڵە شێخەى لە سلێمانى فڕێندرا بەزۆر بیداتە سەر ئەو شەش كەسەدا , بێگومان خەڵكیش باش دەزانن كە هۆزى بنەماڵە دەورى كاریگەرى بینیوە لە فڕاندنى ئەو منداڵە شێخەدا وە دیارە بیستمان كوژرانى ئەفسەرێكى پلەدارى پۆلیس لەنێوەندادە كارى كی یە تۆ بڵێ هى كۆمەلچەو دەستەیەكى بچووك بێت ئەو كارە بێگومان هى دەستە ڕەشەكانى جەلالیەكانە لە كوشتنى ئەو منداڵەدا , یەكێتیش هەڵدەستێت شەش پەپولەكەى مەرزیە دەكات تیرۆرست لەو ڕووداوەدا.

www.DiDen.ueuo.com
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە