کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پاڵەوانە قاچاغچیەكەى بنەماڵەى بارزانى 110 پێشمەرگەى كردۆتە قوربانى ، شانازیش بەهەڵاتنەوە دەكات

Monday, 12/01/2015, 12:00


لەگەڵ دەست پێ كردنى شەڕى پێشمەرگەو داعش چەندین فسفس پاڵەوان و قاچاغچى و جەلاد لەشاشەكانەوە دەركەوتن لەپڕبوون بەجەنەڕاڵ و لێپسراوى میحوەرو بەكۆمەڵێك وێنەو دروشمى باق و بریقى دوور لەهەموو پڕەنسیبێكى سەربازى و مەیدانى جەنگ بوونە قارەمانى ڕاگەیاندنەكان و فەیسبووك ، یەكێك لەو سوپاسالارە عەنتیكانەى وەك ئەكتەرى فلیمى هیندى دەركەوت جەنابى سیروان بارزانى بوو سەرمایەدارى گەورەى بنەماڵەى بارزانى و قاچاغچى گەورەى فرۆشتنى نەوت و كارى بازرگانى و دۆشینى گیرفانى هاوڵاتیانى كوردستان لەڕێگەى كۆرەك تیلیكۆمەوە .
قاچاغچى و سەرمایەدارو بەرەى جەنگ كوجا مەرحەبا !!!!
ئەوەتا لەنوێترین ئاماردا لەمیحورەى ئەم پاڵەوانە 110 ڕۆڵەى ئەم ووڵاتە بۆتە قوربانى و 120 برینداریش هەیە جەنابى فەرماندەى تۆزوبایش شانازى بەهەڵاتنەوە دەكات دیسانەوە بەم كارەساتە ئابڕوبەرانەى هەڵاتنى جەنابى فەرماندەى سەرمایەدار كەهاوشێوەى كارەسات و سیناریۆیى شەنگال بوو سەلماندیان هێزى میلیشیان. وەزارتى پێشمەرگەش هەر بەناوەو ڕۆڵى مقەبا دەبینێت (لەگەڵ ڕێزو حورمەتم بۆ هەندێك فەرماندەو پێشمەرگەى ئازاو چاونەترس) ئەگەر فڕۆكەى هاوپەیمانان و تاكتیك و قارەمانى گەریلاكان و تۆپخانەى ئێران و هاوكارى چەك و پێداویستى سەربازى وڵاتان نەبێت دەمێك بوو لەسەر دەستى ئەم جەنەڕاڵە تۆزوبایانە هەولێرو كەركوكیش كەوتبووە دەستى داعش .

**************************
1 _ نوێترین ئاماری شەهیدو بریندارەكانی شەڕەكەی گوێر .
كاروخ عومەر .
سەرچاوەیەك رایدەگەیەنێت كە ژمارەی شەهید و برندارەكانی پێشمەركە 200ی تێپەراندووە دوو شەو لەمەو پێش لە گوێر لە نێوان پێشمەرگە و داعشدا رویدا.
فەرمانداریكی گەریلا بە لڤین پرێسی ڕاگەیاند : دوێنێ لە شەڕی گوێر پاش هێرشی داعش 110 شەهید و 120 بریندار هەبووە , هەروەها نزیكەی 40 ئۆتۆمبێلی پێشمەرگە سوتاوە .
وتیشی سەرتا داوامان كردوە ئێمە لەو ناوچە بەشدار بین بەڵام ڕێگەیان پێنەداوین، بەڵام لە ئێستا داوایان لێكردوین بەشدار بین، ئەمرۆ هێزێكی گەورەمان كە پێكهاتبوو لە 25 ئۆتۆمبێل ڕۆشتن بۆ گوێر كە شانبەشانی هێزی پێشمەرگە دژی داعش شەڕ بكەن .
ئەو فەرماندار وتیشی: دوێنی لەكەركوك لەناوچەی وەحەد و بەشیر و زانقبلاق زانقر و چەند شوێنێكی د یكە داعش تەقەی دەكرد، بەڵام لەلایەن هێزی پێشمەگە و گەریلا وەڵامی هێرشەكان دراویەوە چەندین داعش كوژران و بەشێك لەو كوژراوانە لە ژێر دەستی هێزەكانمان دان .
وتیشی "لە ئێستا دا ئێمە لە حاڵەتی ئامادەباشین بۆ بەرگری كردن لەهەر هێرشێكی داعش".

2 _ لەم لینكەوە گوێ لەجەنەڕاڵە قاچاغچیەكە بگرن شانازى بەهەڵاتنەوە دەكات .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە