دوو ئەندام پەرلەمانەكەی خانەقین بناسن
Wednesday, 05/01/2011, 12:00
لە بێ كەسی كەس(حسن جیهادوو سالار محمود) بوونە نوێنەری خانەقینیەكان , حسن جیهاد لە بری ئەوەی داكۆكی بكات لە شاری خانەقینو ببێتە دەنگی دەنگدەران لە نێو پەرلەمانی عیراقی. تەماشا كەن خەڵكینە یەكەم پروژە كە بو كارەبا دەرچوو لە خانەقین باراكەی حسن جیهاد بوو بە مقاولی(كونتەراتی) ,سامی جیهاد ئەمین بە پشتیوانی حسن جیهاد بارای كرا بە بەریوەبەری كارەبای دەربەندیخان و ئیستاش بە پشتیوانی ئەو هەرچی پروژە دەردەچێت هەر خۆی قورخی دەكات " برا لە پشت برا بێت ,هیچ كارێك لە دەستیان دەرناچێت". لە سالانی شەری دەسەلاتی جەلالی و مەلایی حسن جیهاد بوبو بە یەكیتی و حسین برای بوبو بە پارتی وایان دانابوو ئەگەر یەكیكیان دوڕا ئەویتریان براوەیە , لە كەڕوفەڕی شەڕی جەلالی و مەلایی لە 31 ی ئابدا .دایكی حسن جیهاد بە رەحمەت بێت دەڵێ" حسن چت ,حسین تێتەو.حسین تیتەو حسن چیتەو" واتا كاتێك یەكیتی شكست دەخوات حسن كورم ڕادەكات و حسین كورم كە پارتیە دێتەوە,بەلام كاتێك پارتی شكست دەخوات حسین هەڵدێت و حەسن دێتەوە" ئەم نەهجی كاركردنی حسن جیهاد ئەمینە ئەندامی پەرلەمانی عیراق.
یەكیكی تر لە ئەندام پەرلەمانەكانی خانەقین (سالار محموود)ە ئیستا لە پەرلەمانی هەریم نوینەری حزبی یەكێتیە لە پیناو بەرژەوەندیە بالاكانی حزب باوكی بە دەردی خوا مردووە كردویەتە بە شەهیدی سەنگەری كوردستان بە پلەو پایەی باش , مامیكی خوی بە ناوی محمد مراد علی كردووە بە شەهیدی سەنگەری یەكیتی لەوانەیە زیندووەكانی بنەمالەكەی هەر لە ئیستاوە هەر هەمووی كردوو بێت بە شەهید بۆ ئەوەی چیانی نەوەكانیان زامن بێت. جگە لەمەش با لیژنەیەك دەر بكات بزانێت چەند هەكتار زەوی داگیر كردووە لە كەلار ئەگەر گوومانی هەیە لەم هەواڵە. بویە وەك گەرمیانیەك داوا دەكەم لە كاك سلارو حسن جیهاد ئەگەر ئەمە راست نی یە با وەلاممان بدەنەوە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست