عەدالەت عبداللەو ماستەر نامە!
Monday, 07/02/2011, 12:00
ماستەرو ماستاو دوو وشەی بە یەكتر ئاشنان ئەگەر ئەگەر بچیتە بنج و بنەوانەیەوە لە وانەیە لە بنەرەتدا یەك واتایان هەبێ. پێم خۆشە ئەوە جێ بێڵم بۆ ئەوانەپسپورن لە بواری زمانەوانی كوردیدا بۆ ئەوەی شیكردنەوەیەكی لینگویستیكی بۆ بكەن.بە داخەوە لەوروژەی كەدام و دەزگاكان لە هەریمی كوردستان تووشی گەندەڵی بوون زانكۆو دامەزراوە ئەكادیمیەكانیش لەو پەتایە بە دەر نەبوون. توش بوونی ئەم دەزگایە بە گەندەڵی لە نیشانەكانی دواكەوتووی كورد لە بواری حوكمرانیدا . چونكە لەوانەیە جومگەیەك لە جومگەكانی حكومەت توووشی ئەم پەتایە بێت بە پەنابردن بو ماموستایانی زانكو چارەیەكی بو بدورێتەوە لەبە ر ئەوە لە هەر گوشەیەكی ئەم دونیایەدا هەر كیشەكی ئالۆز رووبدات پەنا بۆ زانكوكان دەبریت بۆ دووزینەوەی چارەسەر وەكو سەنتەریكی زانیستی وئەكادیمی.بەلام بۆ نەگبەتی میللەتی كورد لێرەدا زانكۆكانی ئێمە تووشی گەندەڵی و پەتای كوشندە هاتووە. ئەوەی نەخۆش و عەلیلە خزینرانەتە نێو زانكوكانەوە.حزب نەخوشیەكانی خۆی گوازتوتەوە بو نیو دام و دەزگا زانیستیەكانەوە بۆ ئەوەی لەویوە ریشەی گەندەلی قایم بكات. لە ماوەی حوكمرانی هەردوو پارتی خیلەكی بارزانی تالەبانی بە تەزكیەی تالەبانی و بارزانی چەندین كەسی ماساوچی بە واژووی ئەوان لە ماستەر وەرگیران بە دەر لە رێنمایەكان. سامپڵی زۆر هەیە بەلام ئاماژە بە چەن نمونەیەك دەكەم بۆ ئەوەی بەرچاوی خوینەران رووشن بیت .حسین كەلاری برای احمدكەلاری كونە جەلالی،احمد باوەر،كەوسەر سید كریم،بهار عاسی ئەمانە هەر هەموویان مەرجی وەرگرتنیان نەبوو لە زانكو بەلام لە سەر داوای مەلبەندی كەلاری یەكیتی جەلال تالەبانی رەوانەی قەرەنتینەی زانكوكانی كرد. لەم دوایەشدا چەند ماستاوچیەكی دەرباری وەكو عەدالەت عبداللە و عارف قوربانی بە تەزكیەی تالەبانی پیشنیاركراون رەوانەی قەرەنتینەی زانكو بكرێن سەیر لە وەدایە نەخوشەكان رەوانەی ئەو جیگایانە دەكرێت بەلام ئەمانە خویان تووش بوون بە نەخوشی گولی گەندەلی و ماستاوچیەتی كەچی وەكو دوختور رەوانەی ئەوێ دەكرێن.بە راستی جیگای سەر سووڕمانە كە دەبینیت كابرایەكی كولكە خویندەواری وەكو عەدالەت شەهادەی سەرەتایشی نی یە كەچی لە ناكاو شەهادەیەكی بەكالوریوس رەوانەی بەغداد دەكات بۆ تەسدیقكردن و خەریكە لە سەر حسابی ئەم میللتە خەیر نەدیوە ماستار وەردەگرێت، قور بە سەرت میللەتی كورد ئەگەر فریای خۆت نەكەوێت سەدانی تریش وەكو عەدالەت و عارف قوربانی بە ماستاوكردن ولات دەكەنە ویرانە،سەیر لەوەدایە هەر ئەم ماستاو چیانە لە سەر شاشەی كنالەكانی دەسەلاتەوە باسی ئەوە دەكەن دەست بردن بو گورینی دەسەلات بە بڤە دەزانن چونكە هیشتا خویان لە نیوەی ریگان ئەبێت كورد چاوەرێ بكات تا جەنابیان شەهادەی دوختوراكەیشیان وەردەگرن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست