محمود سەنگاوی لە گوێی گا خەوتووە
Tuesday, 01/06/2010, 12:00
لە گەڵ رێزو حورمەتم بۆ خەباتی محمود سەنگاوی بەلام ئەم كابرا وەكو دەهۆڵ ژەنی لێهاتوە هەر كاتێك یەكێتی بیزوو بە شەڕ كردنەوە بكات یەكسەر ئەم وەكو دەمانچەی سەرەپەڕ بۆ دەردەچێ و تەپڵی شەر لێ دەدات. ئەم كابرا وەكو نۆكەری ئاغا وایە بۆ تاڵەبانی هەرچی تاڵەبانی بڵێت ئەم بێ چەندو چۆن دەڵێ قوربان. ئیستا ئەم كابرایە دێت سفەی سیخوڕ داداتە پاڵ ئەوكەسانەی كە لە ناو ریزەكانی یەكێتی كار دەكەن و دەنگ بۆ گوِران دەدەن. هەڵبەت نابێت گللەیی بكرێت لە كەسێكی وەها ئەو گوفتارانە لە زاریەوە دزە بكات چونكە ئەو تاكو ئیستا شتێكی باشی نەوتووە ئەو وەكو بڵندگۆ وەهایە تەنها دەنگی بنەماڵە دەداتە گۆێ خەڵكیدا. ئەم كابرایە ئەوەندە بێ ئاگایە لە وەزعی یەكیتی دەڵێ هەرگۆڕانخوازێ لە ناو یەكیتی بێت ئەوە حسابی سیخوڕی بۆ دەكەین، هەلبژاردنەكانی یەكێتی ئەم دواییە دەری خست كە ریژەیەكی زۆر لە گۆڕانخوازان هیشتا لە ریزەكانی یەكێتی ماون. لە مەلبەندی كەلارو دەربەندیخان و كفری و دووز كە محمود سەنگاوی دڵی پێی خۆشە ئەو مەلبەندە بە یەكێتی عیار 24 دەزانێت بەلام بۆ هەموو لایەك روون بوەوە كە زیاتر لە نیوە ی گۆرانە . محمود سەنگاوی یان گێلە یا خۆی گێل دەكات لە ئاست راستیەكان . زۆربەی ئەوانەی لە دام و دەزگاكانی حكومەتن بە زۆر فورمی یەكێتیان پێ پڕدەكەنەوە بەلام دەنگیان هی یەكیتی نی یە. وا دیارە سیخورەكانی محمود سەنگاوی راستی پێ ناڵێن بۆیە ئاگاداری وەزعی یەكێتی نی یە. تەنانەت محمود سەنگاوی ئەوەندە بێ ئاگایە خەبەری لە مناڵەكانی نییە چی دەكەن .لەم چەند روژەی رابردوودا (كاروانی محمود سەنگاوی) لە گەڵ چەند كەسێكی ئیرانی رویشتوو بوون بۆ سنوری ئاوایی محمود قەجەر بۆ گرتنی وەلەدی ئاسك و بزنە كێوی لەوێ قاچاغچی ڕووتیانی كردبووەوە بە ریسوایی رەوانەی لای محمود سەنگاوی كردن بەلام كە دێتەوە دەڵێت پاسدارانی ئیران رووتی كردوینەتەوە. محمود سەنگاوی ئەوەندە نەتوانێ كونتروڵی منداڵەكانی خۆی پێ بكرێت چون دەتوانێ كونترۆڵی یەێتی بكات . ئا یا محمود سەنگاوی دەزانێ كاروانی كوڕی كرێگردەی ئیتلاعاتە؟! حەتمەن نازانێ ئەگەر بزانێت ئەبوایە پرسیارێكی بكردایە لە كوڕەكەی لە كوێ رووتیان كردەوە . بۆ چووبوو بۆ ئەو شوێنە؟ لە مانگێك چەند جار دەچێت بۆ ئەو شوێنە؟لە گەڵ كێ روشتبوو؟ چەكانیان كێ بردی ؟ ئایا محمود سەنگاوی دەزانێ كورەكەی چەكێكی سڕكەری پێ بووە كە لە ئەلمانی بە قاچاغ بۆی هاتووە ؟ ئایا پرسیاری لێ كردووە ئەو چەكەی بۆ بردووە بۆ سنووری ئیران ؟ بوونی ئەو جۆرە چەكە مەمنوعانە گومان دەخاتە سەر كاروانی كوری محمود سەنگاوی كە بۆ تیروری نەیارانی كوماری ئیسلامی ئیران بە كاری بهێنێت . محمود سەنگاوی سیخور لە ماڵەكەی خۆیە بەلام لە هاوسێەكەی گومان دەكات
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست