کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی موزیک و دوێنێ ساڵڕۆژی لە سێدارەدانی کاروان عوسمان

Monday, 01/10/2012, 12:00







یەکی ئۆکتۆبەر لە ساڵی ١٩٧٥وە لە لایەن شورای نێونەتەوەیی موزیکەوە کراوە بە ڕۆژی جیهانی موزیک، کە لە هەموو جیهاندا ئەو یادە بە نمایشی کۆنسێرت و پارچە موزیکی جۆربەجۆر یاد دەکرێتەوە..!؟


دوێنێ لە ساڵڕۆژی لە سێدارەدانی کاروان عوسمان دا لە سلێمانی پەردەیان لەسەر پەیکەرێک بۆ ئەو هونەرمەندە هەڵدایەوە...!؟

منیش بە بۆنەی هەردوو یادەکەوە بۆ یەکەمجار بیرەوەریەکی خۆم دەگێڕمەوە لەسەر دادگایکردنی ئەو هونەرمەندە بەدبەختەدا...!؟

لە ڕۆژێک لە ڕۆژانی دادگایکردنی کاروان عوسمان و ئەوکەسەی کە ئەوی هاندابوو بۆ ئەوەی کە بیکاتە هاوکاری خۆی لەو تاوانەدا، بەڵام بە داخەوە ناوی تاوانبارەکەی تری ئەو تاوانەم لە یادکردووە..! لە ڕۆژێک لە ڕۆژە ناخۆشەکانی ژێر دەسەڵاتی بەعسی فاشی بوو کە ترس و تۆقاندن باڵی کێشا بوو بە سەر کوردستاندا و ئەوەی لە گەڵیاندا کاری نەکردایە و نەچووایە بۆ سەربازی و کاری سیاسی بکردایە چارەنووسێکی نادیار چاوڕوانی دەکرد..؟
بۆیە زۆرکەس هەوڵی دەرباز بوون لەو دۆزەخەی ژێر دەسەڵاتی بەعسیەکانی دەدا بە هەرچ نرخێک بوایا، ئەوکەسانەشی بە گیانێکی بەرگری و خۆڕاگریەوە لە دژی ڕژێمی سەرکوت و تۆقاندن و ئەنفال و کیمیا باران لە ناوشارەکان دەمانەوە، ئەوا هەموو ڕۆژێک گیانیان لەسەر دەستیاندا بوو، خۆم یەکێک بووم لەوانەی کە تا دوای ڕاپەڕێنی بەهاری ١٩٩١ ناوشارم بەجێنەهێشت و زۆر جار بە ناسنامەی ساختەوە هاتووچۆمان دەکر...! کاتێکیش دەچووینە دەرەوە دەبوایا وەسێتمان بکردایە، لەبەرئەوەی نەمان دەزانی ئایا ئێوارە بە سەلامەتی دەگەڕێینەوە بۆ ماڵەوە...!؟

کاتێک کە بیستم دادگایی کاروان عوسمانە، بە فیراری خۆم گەیاندە هۆڵی دادگایکردنەکەی و لە ترسی گرتنش لە دواوی دواوی هۆڵەکەوە لە نزیک
دەرگاکەوە دانیشتم، هەرکاتێک کۆنترۆڵ کراین و داوای ناسنامەیان لێکردین، هەوڵبدەم زوو خۆم دەرباز بکەم گەر توانیم...!
بەهەرحاڵ دانیشتم و هەموو خەڵک و دادوەری گشتی و دادوەر و...چاوەڕوانی کاروان عوسمان و کەسەی تریان دەکرد تا بهێنرێن بۆ هۆڵی دادگایکردنەکە..! کاتێک کە خۆیان کرد بە ژووردا بینیم کاروان عوسمان زۆر ئاسایی بە جوانی خۆی گۆڕی بوو ڕیشی تاشی بوو قژی جوان داهێنابوو دڵ پڕ لە هیوا بەوەی کە بە بێخەتا لەو کەیسەدا دەربچێت یان بە سزایەکی زۆر کەم دەربچێت و پاشان ئازاد بکرێت و بگەڕێتەوە باوەشی خێزانەکەی...!
زۆر سەرم سووڕما بە بەهێزی و دڵی پر لەهیوای ئەو هونەرمەندە خێرلە خۆنەدیووە...!؟
دادوەری گشتی تۆمەتەکەی خوێندەوە و داوای لێکردن قسەی خۆیان بکەن...! کاتێک سەرەی کاروان عوسمان هات...زۆر بە بەهێزی و بڕوا بەخۆ بوون چیرۆکەکەی گێڕایەوە بۆچی بڕیاریداوە ببێتە هاوکاری ئەو پیاوە لە کردنی ئەو تاوانەدا......!؟
" ...هەموو چیرۆکەکەم باش لە بیر نەماوە بەڵام ئەوەی باش لە یادمە، ووتی کە ئەو وەک گۆرانی بێژ لە پێناو کڕێنی کیبۆردێک یان پیانۆیەکی باشدا هاوکاری کردووە کە بە حساب تاوانەکەی ئەنجام داوە و ئەو بێ بەری یە لە کردنی تاوانەکەدا هەرچەند هاوکاریشی کردووە..!؟
...ئەو کەسەی کە کوژراوە، پارەی داوە بەو پیاوەی تر بۆ ئەوەی هاوکاری بکات تا بەرە و دەرەوەی سنوور بڕوات و دەربازبێت لە عێراق لە ڕێگای کوردستانەوە...!؟ بە حساب تاوانبارەکەی تر بە کاروان عوسمانی ووتووە گەر هاوکاریم بکەیت ئەوا دەتوانیت ئەو ئامانجەت بهێنیتە دی...!؟"

ئامانجی هەردووکیان دەستکەوتنی بڕێک باڕە بووە و لە پێناو ئەو ئامانجەشدا هاوڕابوون، بەڵام بە دەستی کامیان تاوانەکە کراوە ڕۆشن نیە...!؟
وەک گوێم لە کاروان عوسمان گرت، هەرباسی لەوە دەکرد کە ئەو هەڵنەستاوە بە کوشتنەکە بەڵکو پیاوەکەی تر بەو کارە هەڵستاوە و لەبەر ئەوە ئەو تاوانبار نی یە کووشتنی راستەوخۆی ئەو پیاوە...!؟ ئەو قسەیەی چەند جارێک دووبارە کردەوە تا بڕوا بە دادوەر بکات کە ئەو تاوانبار نی یە...!؟
بە حسابی خۆی ئەو هاوکار و تەماشاکەری ئەو تاوانە بووە...!؟
بەهەر حاڵ من ئامادەی یەک دانیشتی دادگا بووم نازانم تا چەند بەڵکەی بەهێز هەبووە یان نەبووە لە تێوەگلانی کاروان عوسمان لەو تاوانە...!؟

لە دوای ئەو دانیشتنەی دادگا و پاش ماوەیەک بیستم کە کاروان عوسمان لە سێدارە دراوە...!
من دڵگران بووم چونکە لە بەشێکی دادگایکردنەکەیدا ئامادەبووم و لە ترسی گیانی خۆم چوومە دەرەوە ، من تۆزێک بڕوام بە قسەکانی هێنا کە فریودراوە و بۆتە قوربانی هەژاری و نە بوونی و لە پێناو خۆشەویستی بۆ موزیکدا بۆتە هاوکاری ئەو پیاوە ی کە بە حساب تاوانەکەی ئەنجامداوە....!؟

کەسانی نزیک لەو کەیسە و بەڵگەکان گەر مابن دەتوانن وەڵامی ڕۆشنتر بەو کەیسە بدەنەوە و بە دواداچوونی بۆ بکەن تا ڕاستیەکان دەرکەون..!؟


وێنە بابەتەکە و ئەم هەواڵەی خوارەوە لە سایتی سبەی وەرگیراوە

سلێمانی؛ په‌رده‌ له‌سه‌ر په‌یكه‌ری‌ كاروان عوسمان لادرا
http://sbeiy.com/Detail.aspx?id=12031&LinkID=13

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە