ده‌بێت شه‌قام ومهیدانهکانی ئازادی.ئازاد بن...ئه‌وکاته دانیشتن و گفتووگۆڕهوایه!!
Monday, 09/05/2011, 12:00
پاش 17 ی شوبات و دروستبوونی ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رای ئازادی ....خه‌ڵکی ناڕازی توانیان داواکاری یه‌کانیان له سه‌رای سلێمانی کۆبکه‌نه‌وه له " نه‌خشه‌ڕێگای چاره‌سه‌ری قه‌یرانی ده‌سه‌ڵات له کوردستان" دا و داوای ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تی یه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستانیان کرد، واته سه‌رۆکی هه‌رێم وپه‌رله‌مان و حکومه‌ت ....!!
ئه‌م داواکاری و ناڕه‌زایه‌تی یانه تا ده‌هات په‌ره‌ی ده‌سه‌ند و بووبوون به سیمایه‌کی نوێ وبناغهیهکی نوێ بۆ سیستمی دوای ئه‌م ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵ و بنه‌ماڵه‌یی یه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی!! بۆیه پردی ته‌حه‌مولیان پچڕا‌و به دڕندانه‌ترین شێوازی سه‌رکوتکردن هێرشیان کرده سه‌ر خه‌ڵکی ناڕازی و ئازادیخوازی کوردستان و شاری سلێمانی به‌تایبه‌ت، پاشان ئه‌نفالکردن وداگیرکردنی سه‌رای ئازادی سلێمانی و به‌سه‌ربازگه‌کردنی کوردستان...!!
ئه‌وان باش ده‌یانزانی که سه‌رای ئازادی بووبووبه سه‌کۆیه‌کی ئازادی خه‌ڵکی ناڕازی و شه‌قام بۆده‌ربڕینی داواکانیان، بۆیه ئه‌نفالیان کرد‌و خۆپیشانده‌رانیان ڕهشبهگیرکرد.....!!
کاتێک کوردستان کرابێته سه‌ربازگه‌یه‌کی گه‌وره ، پاشان ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی باڵاده‌ست بێت به‌شێوازی گرتن وتۆقاندن، نه‌ک ده‌سه‌ڵاتی یاسا به‌سه‌رژیانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی دا، ناکرێت باس له گفتووگۆو دانیشتن بکرێت له گه‌ڵ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ی که دوومانگ گوێی نه‌دا به داواکانی خه‌ڵکی ناڕازی مه‌یدانه‌کانی ئازادی شار‌و شارۆ چکه‌کانی تری کوردستان و مندالان و لاوی ئه‌م ووڵاته‌یان تیرۆرکرد...!!
ده‌سه‌ڵاتێک باکی نه‌بێت به‌رامبه‌ر به منداڵ وگه‌نج و پیری ئه‌م کوردستانه و ده‌نگی ناڕازی خه‌ڵک به گووڵله کب بکات و وه‌ڵام بداته‌وه، ناکرێت چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی لێبکرێت به‌دانیشتن له‌گه‌ڵی دا مل به داواکانی خه‌ڵک بدات و دان به هه‌ڵه‌کان و تاوانه‌کانی خۆیاندا بنێن...!!
هه‌رده‌سه‌ڵاتێک که به فیشه‌ک وه‌ڵامی ده‌نگی ناڕازی دایه‌وه...دیکتاتۆرهوقهت خۆی به هه‌ڵه دانانێت و بڕوای به گۆڕڕینی شێوازی سیستمی ده‌سه‌ڵاتیش نی یه به ئاشتی یانه..!!
بارزانی و تاڵه‌بانی وه‌ک پلاندانه‌رو ئه‌ندازیاری ئه‌م سیستمه گه‌نده‌ڵه‌ی کوردستان، له مێژووی سیاسی خۆیان و ئێستاشی له‌سه‌ربێت...سه‌ده‌ها ههڵهوتاوانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی یان کردووه به‌رامبه‌ر به خه‌ڵکی کوردستان و قه‌ت نه‌هاتوون و داوای لێبووردن له هه‌ڵه‌یه‌کی سیاسی خۆیان بکه‌ن له‌خه‌ڵک و ڕه‌فتاریان چاک بکه‌ن....!!
به‌بڕوای من له‌به‌رڕۆشنایی ئه‌وڕاستی یانه‌دا مه‌رجی پێشوه‌ختی ههردانیشتنێکی جدی له‌گه‌ڵ بارزانی یان تاڵه‌بانی دا ده‌بێت :
یه‌که‌م/ کشانه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی و باره‌گاکانیان بێت له ههمووشاروشارۆچکهکانی کوردستان و هه‌ڵگرتنی باری نائاسایی و نایاسایی و به‌سه‌ربازگه‌کردنی کوردستان...!!
دووه‌م/ ئازادکردنی خۆپپیشاندهرانی گیراوشهقام و ههموومهیدانهکانی ئازادی کوردستانه لهوداگیرکاری یه‌ی که به‌سه‌ریاندا سه‌پاندوون به هێز و ترس و تۆقاندن....!!
تا شه‌قام بتوانێت دیسانه‌وه ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌را و گشت ئه‌نجومه‌نی مه‌یدانه‌کانی تری کوردستان ئه‌کتیف بکه‌نه‌وه به ڕیفۆرم و شێوازێکی نوێ، تا شه‌قام بتوانێت به‌ئازادانه بڕیارله‌سه‌ر دانیشتنێکی جدی بدات له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداران و بارزانی دا..!!
هه‌رچ دانیشتنێکیش بکرێت پێویسته له‌سه‌ر بناغه‌ی داواکانی شه‌قام و خۆپیشانده‌ران ئه‌نجام بدرێت، چونکه شه‌قام هه‌مووداواکانی به‌ئاشکرا خستۆته روو. ئهوداوایانهش بارزانی ده‌میکه پێ ی گه‌یشتووه ووهڵامهکهیان به هێزی سه‌ربازی بوو وه‌ک بینیمان ...!!
سێهه‌م/ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌را... به‌ده‌رله جیاوازی بیروبڕواو جیهان بینی یان توانیبوویان پێکه‌وه شێوازوفۆرمێکی نوێ ی خه‌باتی شارستانی یانه له سه‌رای ئازادی بخوڵقێنن که بووه ده‌سکه‌وتێکی گه‌وره‌ی ئه‌م شۆڕشهنێرگزی یه‌ی کوردستان..!!
ئه‌م فۆرمه نوێ یه ده‌کرا وه‌ک بنه‌مای سیستمی ده‌سه‌لاتی نوێ له‌کوردستان ته‌ماشای بکرێت...! چونکه لهناوئهنجومهندا نه‌ته‌وه‌یی و کۆمۆنیست و دینی ....له‌خۆگرتبوو!
دیاره ئه‌م هاوڕێ یانه جیاوازی بیروبۆچونیان هه‌بووه و هه‌یه له‌سه‌ر مه‌سه‌له گرنگ و هه‌ستیاره‌کانی گۆڕه‌پانی سیاسی له‌کوردستاندا، ئه‌وه‌ش نه‌ک نه‌بووه نابێت ببێته گرفتی نێوانیان به‌ڵکووه‌ک شانس و فرسه‌تێکی نوێ ته‌ماشای بکه‌ن که بیروڕای جیاواز ده‌بێته ده‌وڵه‌مه‌ندکردن و جوانکردنی ئهنجومهنهکهوههرکارێک که‌مرۆڤ به تیم بیکات له خه‌بات کاروژیانی ڕۆژانه‌دا...!
ئه‌م هه‌مه‌ڕه‌نگی یه‌ی ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌را..... هیوایه‌کی گه‌وره‌ی لای جه‌ماوه‌ی ناڕازی شه‌قام دروستکردبووبۆ درستکردنی کۆمه‌ڵگایه‌ک که ههموودهنگ ڕه‌نگه‌کان مافیان به‌یاسا
پاریزراوبیت و تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ ئازادبن له بیروبڕواوههڵبژاردنی ژیانیاندا...!
ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌راو... ئه‌وهاوڕێ یانه‌ی که بڕیاری بیننی بارزانی یان داوه وه‌ک تاقی کردنه‌وه‌ی ده‌می...!! .ده‌بێت ووریابن که به‌کارنه‌هێنرێن بۆمه‌به‌ستی سیاسی و ڕێکلامی حیزبی وجوانکردنهوهی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی خۆیان...!!
دڵنیام ئه‌وهاوڕێ یانه هه‌رکارێک بکه‌ن له دڵسۆزی خۆیانه‌وه پێ ی هه‌لده‌ستن، نه‌ک بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆیان...چونکه ئه‌وان ده‌مێکه بڕیاریان داوه که درێژه به‌خه‌باتیان بده‌ن بۆیه نهشیانوویست که ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌را هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و ئه‌نجومه‌نه‌که‌یان وه‌ک یه‌کێک له ده‌ستکه‌وته مێژووی یه‌کانی ئه‌م شۆڕشی نێرگزی یه نوێ یه‌ی شه‌قام ده‌بینن، بۆیه خوازیارن به‌رفراوانتری بکه‌ن...!!!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست