کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کارتی فشاری ئۆپۆزسیۆن دژی‌ ده‌سه‌ڵات خۆپیشاندانه‌ به‌ڵام بێ نوێنه‌ره‌کانیان

Wednesday, 22/06/2011, 12:00


ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن به‌ حسابی خۆیان ده‌یانه‌وێت به‌ پڕۆژه‌کانیان کیشه‌وقه‌یرانی سیاسی وحوکمڕانی له‌ کوردستان دا چاره‌سه‌ربکه‌ن! به‌ڵام خۆشیان باش ئه‌وڕاستی یه‌ ده‌زانن که‌ به‌م شێوازوجۆری دانیشتنانه‌ کێشه‌کان چاره‌سه‌رنابن! چونکه ده‌سه‌ڵات وئۆپۆزسیۆن خۆیان سه‌رچاوه‌ی کێشه‌وقه‌یرانه‌کانن له‌کوردستان دا! سه‌رکرده‌کانی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن به‌یه‌ک پرنسیپی هاوبه‌ش کاری سیاسی ده‌که‌ن، به‌س ته‌نها به‌ناوله‌یه‌کتری جیاوازن! به‌ڵام له‌ به‌ڕێوه‌بردنی سیاسه‌ت و هه‌ڵسوکه‌وتیاندا ئه‌ڵێ ی دووانه‌ن..!!
هه‌ردوولایان به‌عه‌قڵی شاخ هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ کێشه‌وڕووداوه‌کانی کوردستاندا ده‌که‌ن و وائه‌زانن که‌ کوردستان و خه‌ڵکه‌که‌ی موڵکی ئه‌وانن، بێ ئه‌وه‌ی خۆیان به‌خاوه‌ن کێشه‌کان بزانن و هه‌وڵی جدی بده‌ن بۆچاره‌سه‌رکردنی ...!!
چونکه‌ چاره‌سه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی کێشه‌کان یه‌کسانه‌ به‌ نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی پاشان جێگریکردنی سه‌روه‌ری یاسا وئازادی و یه‌کسانی کۆمه‌ڵاتی گشت تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا!
له‌به‌رئه‌م هۆکارانه‌یه‌ که‌ ئۆپۆزسیۆنیش وه‌ک ده‌سه‌ڵات، شه‌قام ونوێنه‌ره‌کانیان له‌ ئه‌نجومه‌نی مه‌یدانی ئازادی کوردستان پشتگوێ ده‌خه‌ن، له‌هه‌مان کاتدا خاڵی هاوبه‌شی ده‌سه‌ڵات وئۆپۆزسیۆن کپکردنی ده‌نگ و داخوازی یه‌کانی شه‌قامه‌، هه‌رچه‌نده‌ ئۆپۆزسیۆن بۆ سادوسه‌ودای خۆی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا خۆپیشاندان و هێزی شه‌قام وه‌ک کارتی فشار به‌کارده‌هێنێت...له‌کاتێکدا ئه‌نجومه‌نی مه‌یدانی ئازادی کوردستان داوای لێکردن بۆئه‌وه‌ی نوێنه‌رانیان چاودێربن به‌سه‌ردانیشتنه‌کانیانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات دا به‌ڵام ئۆپۆزسیۆن به‌بیانوودۆزینه‌وه‌ هه‌مان هه‌ڵوێستی ده‌سه‌ڵاتیان نواند کاتێک ڕازی نه‌بوون که‌ نوێنه‌رانی شه‌قام چاودێربن به‌سه‌رکۆبۆنه‌وه‌کانی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن....!!
گه‌ربه‌ناوئۆپۆزسیۆنه‌کان ڕاستیان ده‌کردوخۆیان به‌ دڵسۆزی شه‌قام و داخوازی یه‌کانیان ده‌زانی ده‌بوایه‌ بێ بیانوویه‌کسه‌رڕازی بوونایه‌ به‌چاودێری کردنی شه‌قام به‌سه‌رکۆبونه‌وه‌ کانیانه‌وه! له‌هه‌مان کاتیشدا نوێنه‌رانی داخوازی یه‌کانی شه‌قام ده‌بوونه‌ پاڵپشت وهێزبۆیان!
ڕازی نه‌بوونی ئۆپۆزسیۆن ئه‌وڕاستی یه‌ی سه‌لماند که‌ ئه‌وان تائێستا له‌ خه‌می رزگار کردنی سه‌رانی ده‌سه‌ڵاتداراندان نه‌ک له‌ خه‌می جێبه‌جێکردنی داخوازی یه‌کانی شه‌قام!

به‌ڵام واخه‌ریکه‌ هه‌مووبێ هه‌ڵوێستی یه‌کانی به‌ناوئۆپۆزسیۆن به‌سه‌رخۆیاندا ده‌شکێته‌وه‌، چونکه‌ بارزانی و تاڵه‌بانی له‌لایه‌که‌وه‌ ئه‌مانیان به‌ دانیشتن وگفتووگۆی بێ بناغه‌وبێ ئه‌نجام سه‌رقاڵ کردووه‌ و خۆشیان له‌ ڕێگای بارزانی یه‌وه‌ به‌ناوپرۆژه‌ی چاکسازی ده‌خه‌نه‌ڕووبۆخاڵیکردنه‌وه‌وبێ مانایی کردنی پرۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن و پاشان ئاشبه‌تاڵ پێکردنیان وه‌ک ئۆپۆزسیۆنێکی کاراوجدی، که‌ ده‌بوایا له‌ڕاستی دا ئۆپۆزسیۆن ئاشبه‌تاڵی به‌وان بکردایه‌...! ئه‌مه‌ش باجی بێ هه‌ڵوێستی خۆیانه‌ ئه‌یده‌ن، چونکه‌ ئۆپۆزسیۆن ڕۆحی کرده‌وه‌ به‌به‌رده‌سه‌ڵاتدا، بۆیه‌ ئێستا داشیان سواره‌، وه‌ک دکتوربه‌رهه‌م ساڵح ده‌ڵێت "قۆناغی ترسناکی قه‌یرانه‌که‌مان تێپه‌ڕاند" واتا شه‌قاممان سه‌رکوتکرد وئۆپۆزسیۆنیش له‌گیرفانماندایه‌ و هیچیان پێناکرێت....!
ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات ناوی ده‌نێت قه‌یرانی گه‌وره‌، مه‌به‌ستی خۆپیشاندان و ڕاپه‌ڕنی خه‌ڵکی ناڕازی کوردستانه‌! به‌ڵام له‌ڕاستی دا له‌چاوی خه‌ڵکی ناڕازی کوردستانه‌وه‌ ئه‌وه‌ هه‌ردووبنه‌ماڵه‌ی بارزانی وتاڵه‌بانی و داروده‌سته‌کانیانن بوونه‌ته‌ قه‌یرانی گه‌وره‌ی سیاسی له‌ کوردستاندا، به‌ نه‌مانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی یه‌ ده‌توانرێت ئه‌م قه‌یرانه‌ چاره‌ سه‌ر بکرێت، چونکه‌ ئه‌وه‌ ده‌سه‌ڵات وئۆپۆزسیۆن خۆیانن بوونه‌ته‌هۆکاری ئه‌م قه‌یرانه‌گه‌وره یه!‌

کاتێک شه‌قام به‌ هێزی چه‌ک وسه‌رکوتکردنی سه‌ربازی چۆڵبکرێت نه‌ک به‌ئاره‌زووی خۆپیشانده‌ران، مانای خاڵیکردنه‌وه‌ی ویژادانی ئازادیخوازان ناگه‌یه‌نێت بۆ گه‌یشتن به‌ داخوازی یه‌کانیان..!!‌ شه‌قام به‌هێزی چه‌ک چۆڵکراوه‌، به‌ڵام هه‌مووئازادیخوازان ماون!
شه‌قام ده‌نگ ومتمانه‌ی دابه‌ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رای ئازادی و ئه‌ندامه‌کانی، هه‌رکاتێک شه‌قام ئه‌ومتمانه‌یه‌ی له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌که‌ سه‌نده‌وه‌ ئیترشه‌رعیه‌تی نامێنێت...!!
گه‌رپێمانوایه‌ به داگیرکردن و ئه‌نفالکردنی شه‌قام ئه‌نجومه‌نه‌که‌ش شه‌رعیه‌تی نه‌ماوه‌، ئه‌وا ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن له‌ 17ی شوباته‌وه‌ شه‌رعیه‌تیان نه‌ماوه‌، که‌چی وه‌ک نوێنه‌ری هه‌ڵبژێردراوی جه‌ماوه‌رسه‌رۆکی هه‌رێم وپه‌رله‌مان و حکومه‌ت وئۆپۆزسیۆنیش کاری خۆیان ده‌که‌ن و له‌هه‌مان کاتدا ژێر به‌ژێر به‌ناوی نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵک خه‌ریکی گفتووگۆوڕێککه‌وتنن ...!!
ئه‌م جۆره‌ تێگه‌یشتنه‌ هه‌ڵه‌یه‌، کاتێک زۆرکه‌س به‌ناوی خه‌ڵکی ناڕازی کوردستانه‌وه‌ شه‌رعیه‌ت له‌ ئه‌نجومه‌نی ئازادی کوردستان ده‌سه‌نێته‌وه‌ ومافی خه‌ڵکی ناڕازی ده‌خوات!
هه‌مووده‌نگێکی ناڕازی به‌شێکه‌ له‌ شه‌قام وخاوه‌نێتی، له‌به‌رئه‌وه‌ئه‌رکی هه‌موو ده‌نگه ناڕازی یه‌کانه‌ دیسانه‌وه ده‌نگیان بکه‌نه‌وه‌ به‌یه‌ک بۆ ده‌سپێکردنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌کان!
ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌کانیش مانای ئه‌کتیفکردن و زیندووکردنه‌وه‌ی میکانیزم و کاروچالاکی یه‌کانی نێوان شه‌قام و ئه‌نجومه‌نی مه‌یدانی ئازادی کوردستان...!!
چونکه‌ شه‌قام و خۆپیشانده‌ران.. ئیلهام به‌خشی به‌رنامه‌ی کاروهێزی ئه‌نجومه‌نی مه‌یدانی ئازادی کوردستانه‌ بۆبه‌دواداچوونی داواکانی شه‌قام و خه‌باتکردن ۆبۆجێ به‌جێکردنی..!

ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌کانیش ئه‌مجاره‌ مانای فشار و کارتی سوره‌ بۆده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن تا ڕێزله‌ ئیراده‌ی ئازادیخوازانی کوردستان بگرن و چێتروه‌ک کارتی سیاسی ده‌ژبه‌یه‌ک به‌کاریان نه‌هێنن..!! له‌ هه‌مان کاتدا هه‌وڵدانه‌ دووباره‌ بۆ جێبه‌جێکردنی داخوازی یه‌کانی شه‌قام بۆگه‌یشتن به‌ ئازادی و یه‌کسانی کۆمه‌ڵاتی به‌ یاسا وده‌ستورێکی شارستانی ومۆدێرن که‌ هه‌موومان له‌به‌رده‌م یاسادا یه‌کسان بین...!‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە