باوکی شه‌هید سورکێو...به‌هه‌ڵوێستی ئازایانه‌ی ئۆپۆزسیۆنی شه‌رمه‌زارکرد!؟
Tuesday, 18/10/2011, 12:00
له‌چاوپێکه‌وتنێکد زاهیرمه‌حمود باوکی شه‌هید سورکێو، دووباره ده‌ریخسته‌وه به‌جوامێری وئازایه‌تی هه‌ڵوێستی که ئه‌وبه‌ڕێزه نه‌ک ته‌نها باوکی شه‌هیدێکی 17 ی شوبات و ڕۆژانی دواتره، به‌ڵکو بۆته ڕابه‌رێکی شه‌قام و داخوازی یه‌کانیان. درێژه‌ی چاوپێکه‌تنه‌که له سایتی سبه‌ی دا:
http://kurdish.sbeiy.com/Detail.aspx?id=135&LinkID=4 دیاره هیچ دایک و باوکێک خوازیاری ئه‌وه‌نین که ڕۆڵه‌کانیان ببنه قوربانی و شه‌هید بن، چونکه هه‌مووکه‌سێک ڕۆڵه‌ی خۆی لا ئازیزوخۆشه‌ویسته وخوازیاری ژیان و داهاتوویه‌کی باشتره بۆی..!!
دایک و باوکی شه‌هیده‌کانی 17 ی شوبات و ڕۆژانی دواتریش به‌هه‌مان شێوه‌ی قوربانیانی پێشووتر هیچکاتێک خوازیاری ئه‌وه نه‌بوون که ڕۆڵه‌کانیان ببنه قوربانی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاماده بوون قوربانی به‌ن به‌خۆیان و خێزانه‌کانیان له پێناو به‌ده‌ستهێنانی ئازادی و یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ هه‌موومان...!! هه‌رچه‌ند جه‌رگ سووتان ئازار‌و ژانێکی زۆرگه‌وره‌یه وهیچ کات له‌بیرناکرێت، به‌ڵام ئه‌وان تازه بوونه‌ته پێشڕه‌و و پێشه‌نگی قوربانی یه‌کان له‌پێناوی ئازادی تاک وکۆمه‌ڵگادا، چونکه ده‌سه‌ڵاتداران به گشتی و بارزانی و تاڵه‌بانی به‌تایبه‌ت هیچ باکێکیان نی یه به‌ڕۆڵه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان و ئاماده‌نین ئاشتی یانه ئاڵ وگۆڕی ده‌سه‌ڵات بکه‌ن له سه‌ربناغه‌ی ده‌ستوورویاسایه‌کی شارستانی بێ ساخته‌کاری!!
ئایا باوکی شه‌هید سورکێو وه‌ک باوکی شه‌هیدێکی 17 ی شوبات به هه‌ڵوێستی بوێر‌و ئازایانه‌ی وه‌ک ڕابه‌رێکی داخوازی یه‌کانی شه‌قام توانی غیره‌ت و هه‌ستی لێپرسراوێتی مێژوویی سه‌رانی لیستی گۆڕان وه‌ک لایه‌نێکی سه‌ره‌کی به‌ناوئۆپۆزسیۆن به ئاڕاسته‌ی شه‌قام و داخوازی یه‌کانی خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان بجوڵێنێت...؟؟؟
ئاخرکاک زاهیرزۆرتووڕه‌یه له ده‌سه‌ڵات چونکه ئه‌وان دیکتاتۆرانه ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌روناو دادگاکانیشیان قۆرخکردووه و دادوه‌ری خۆفرۆشی سه‌ربه‌ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یان داناوه و به‌ئاره‌زووی هه‌ردووبنه‌ماڵه بڕیاره‌کان ده‌رده‌که‌ن، ئه‌وکاره‌ش له‌پێناو هه‌ندێک قازانجی ماددی بۆخۆیان وخێزانه‌کانیان...!
له‌کاتێکدا که ده‌بوو دادگاکان سه‌ربه‌خۆیانه بڕیاره‌کانیان ده‌ربکردایه‌و به دوا دا چوونیان بکردایه بۆ جێبه‌چێکردنی بڕیاره‌کانی دادگاکان، گه‌رئه‌وبڕیارانه له دژی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ییش بونایه...!!
دادگاکان به‌ڵگه‌ی ته‌واویان له‌به‌رده‌ستایه‌و زۆربه‌ی که‌س له کوردستان ده‌زانێت کێن...!
ئه‌و تاوانبارنه‌ی 17 ی شوبات و ڕۆژانی دواترئاشکران کێن به به‌به‌ڵگه‌وه ئاشکران وده‌بوایه ڕاپێچی دادگاکان بکرانایه بێ گوێدانه پله‌وپایه‌ی ناو حیزبی وحکومیان...!
به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه ئێستا ئازادیخوازانی وه‌ک ئیبراهیمی کاکه ئه‌حه ڕاپێچی زیندان ده‌که‌ن...!!؟
له‌ئاست ئه‌م هه‌مووتاوانانه‌دا به‌ناوئۆپۆزسیۆنه‌کان به‌کرداربێ هه‌ڵوێستن و کۆبوونه‌وه‌ی نهێنی له‌گه‌ڵ بڕیارده‌روبکه‌رانی ئه‌وتاوانه ئه‌نجام ئه‌ده‌ن...!!
وا چاوه‌ڕوان ده‌کرا که به‌ناوئۆپۆزسیۆنه‌کان هه‌ڵوێستێکی ئازایانه و بوێرانه‌یان وه‌ک باوکی شه‌هید سورکێویان بنواندایه، تا ده‌سه‌ڵاتداران ناچاربکرانایه که داخوازی یه‌کانی خه‌ڵکی ناڕازی شه‌قام جێبه‌جێبکه‌ن، ئه‌وداخوازی یانه‌ش ئاشکران جین و ده‌بێت هه‌وڵی جێبه‌جێکردنی بده‌ین به هه‌موومان!
ئه‌وئامانجانه‌ی که که‌شه‌هید سورکێوی کوڕی کاک زاهیرله‌پێناوی دا بۆی هاته سه‌رشه‌قام، ئامانج وخواستی گشت که‌سێکی ئازادیخوازی کوردستانه، به‌ڵام سورکێوی جوانه‌مه‌رگ کرایه قوربانی و له لایه‌ن هێزه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداران بێ ڕه‌حمانه تیرۆرکرا، به‌مه‌ش بێ وویستی خۆی بووبه یه‌کێک له و شه‌هیدانه‌ی شۆڕشی نێرگزی کوردستان، هه‌رچه‌نده شه‌هید سورکێو وگشت شه‌هیده‌کانی تر خوازیاری ژیانێکی باشتربوون، به‌ڵام تیرۆرستانی ده‌سه‌ڵات نه‌ک پێ یان به ڕه‌وا نه‌بینین، به‌ڵکو مافی ژیانیشیان لێ سه‌نده‌وه وخێزانه‌کانیان ته‌عزێباروخه‌مباروبه‌دبه‌خت کردن، به‌ڵام ئه‌وخه‌مه گه‌وره یه نه‌ک کۆڵی پێنه‌دان به‌ڵکو بووبه گیانێكی به‌رگری به‌رده‌وام تیایاندا بۆبه‌ده‌ستهێنانی ماف و ئازادی یه‌کانمان...!
هه‌رئه‌وانیشن ئێستا بوونه‌ته سیمبۆڵ و داینه‌مۆی بزوێنه‌ری هێزی ناڕازی شه‌قام له دژی چه‌وساندنه‌وه و سه‌رکوتی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی بارزانی و تاڵه‌بانی...!!
له‌کوردستان ئۆپۆزسیۆنی ڕاسته‌قینه بوونی نی یه، له‌به‌رئه‌وه شه‌قام و خه‌ڵکی ناڕازی له ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و پڕتاوانی بنه‌ماڵه‌یی به‌ته‌نها ماونه‌ته‌وه و پشتیان به هێزوتواناکانی خۆیان ئه‌ستووره...!
دیکتاتۆره‌کان له‌ژێر هه‌ربه‌رگ و ناوێک‌دا بن، به‌مافی خۆیانی ده‌زانن نه‌ک ته‌نها ماف و ئازادی یه‌کانی خه‌ڵک زه‌وت بکه‌ن به‌ڵکومافی ژایانیش له ئازادیخوازان بسه‌ننه‌وه و تیرۆریان بکه‌ن...!!
هه‌ڵوێستی کاک زاهیر مه‌حمود سه‌لماندی که تیرۆروتۆقاندن نه‌ک کۆڵی پێنادات له خه‌باتکردن له‌پێناو به‌سزاگه‌یاندنی تاوانباران و جێگیرکردنی ده‌سه‌ڵاتی یاسادا، به‌ڵکو به‌ئه‌رکی خۆیی ده‌زانێت که درێژه بدات به‌کاروانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه و هه‌وڵدان به پاڵپشتی هێزی ناڕازی شه‌قام و خاوه‌ن هه‌ڵوێسته کان! باوکی شه‌هید سورکێوهه‌ڕه‌شه‌ی خرۆشانه‌وه‌ی شه‌قام ده‌کات گه‌ربه‌ته‌نهاش بن، کاتێک ده‌سه‌ڵاتی یاسا به سه‌ربه‌خۆیی بڕیاری خۆی نه‌دات وتاوانباران ڕاپێچی دادگا نه‌کات، له‌هه‌مانکاتیشدا هه‌وڵئه‌ده‌ن بۆ
ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان ناچار بکه‌ن مل بده‌ن به گشت داخوازی یه‌کانی شه‌قام....!!
هه‌ڵوێست و وته‌کانی باوکی شه‌هید سورکێو هێمایه‌کی ئاشکرایه له بێ هیوابوونی به پارت وڕێکخراو و سه‌رکرده‌کانی ئۆپۆزسیۆن، له‌هه‌مان کاتدا شه‌رمه‌زاری یه‌کی تره بۆ ئه‌وهێزو لایه‌نانه‌ی که ناوی خۆیان ناوناوه ئۆپۆزسیۆن وله‌سه‌رحسابی ئازاروچه‌وساندنه‌وه وتیرۆرکردنیان له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداران ساد و
سه‌ودای سیاسی ده‌که‌ن به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ئیمتیازبۆ سه‌رکرده‌کانیان نه‌ک بۆ خه‌ڵکی چه‌وساوه!!!
ده‌سه‌ڵات و به‌ناوئۆپۆزسیۆن هه‌وڵ ئه‌ده‌ن داخوازی یه کانی شه‌قام له بیرخه‌ڵکی ناڕازی کوردستان ببه‌نه‌وه، تا بتوانن ده‌سه‌ڵات و سامانی کوردستان پێکه‌وه به‌سه‌رخۆیاندا دا به‌ش بکه‌ن به ته‌وافق...!!!!!
به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه خه‌ڵکی ناڕازی نه‌ک داخوازی یه‌کانیان بیرناچێته‌وه، به‌ڵکودره‌نگ بێت یان زوو له پێناو به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی دا دێنه‌وه سه‌رشه‌قام، ئه‌م خرۆشانه جه‌ماوه‌ری یه‌ش ئه‌مجاره ده‌بێته سه‌ره‌تای کۆتایی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی یان له کوردستان ....!!
ئه‌وکاته ده‌بێت به‌ناوئۆپۆزسیۆنه‌کان عاره‌قی شه‌رمه‌زاری ده‌ربکه‌ن و که‌س وه‌ک جاران بروایان پێ ناکات، به‌مه‌ش ئه‌وانیش به‌ره‌وبچوک بوونه‌وه و پووکانه‌وه ده‌ڕۆن ...!!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست