کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


باشترین پڕۆژه‌ی چاکسازی بۆ کوردستان وازهێنانی هه‌ر سێ سه‌رۆک تاله‌بانی ونه‌وشیروان و بارزانی یه‌‌!!!

Wednesday, 02/03/2011, 12:00



ئه‌م سێ سه‌رۆکه‌ ئه‌وه‌تای سیاسه‌ت ده‌که‌ن به‌ قه‌باره‌ی ئه‌و هێزوتوناو پلانانه‌ی که‌ بۆ لاوازکردن و دژایه‌تی یه‌کتری به‌کاریان هێناوه‌، گه‌ر له‌ پێناو ئازادی وکوردو سه‌ربه‌خۆیی کوردستاندا به‌کاریان بهێنایه‌ ده‌مێک بووکوردستانی عێراق ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆی ده‌بوو!
ئه‌و سێ سه‌رۆکه‌ له‌ ساڵانی شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی ڕابووردووه‌وه‌ تا ئێستا له‌ چه‌نده‌ها ململانێ و کێشه‌ی سیاسی جۆربه‌جۆر که‌ له‌نێوانیان دا ڕووی داوه‌ سه‌ده‌هاو هه‌زاره‌ها گه‌نجی خۆێن گه‌رم و تینووی ئازادی یان کردۆته‌ قوربانی سیاسه‌تێک که‌ ته‌نها بۆ خزه‌مه‌تکردنی خۆیان وبنه‌ماڵه‌کان و پارته‌کانیاندا بووه‌، نه‌ک له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی خه‌ڵكی جه‌وساوه‌ی کوردستان دا!
هه‌رجاره‌ی به‌ بیانوویه‌ک یه‌خه‌ی یه‌کتری یان گرتووه‌ و دوژمنه‌کانیان بیرچۆته‌وه‌ وبۆ لاوازکردنی یه‌کتری ئاماده‌بوون هاوکاری داگیرکه‌ران بکه‌ن و شه‌ڕی خویناوی دژ به‌یه‌کیان هه‌ڵگیرساندووه‌! کۆمه‌ڵێک گه‌نج و لاوبونه‌ته‌ قوربانی و به‌م کاره‌یان شۆڕشی ڕاسته‌قینه‌یان لاوازکردووه‌!
ئه‌م سه‌رۆکانه‌ به‌ داخه‌وه‌ قه‌ت به‌ هه‌ستێکی لێپرسراوی یه‌وه‌ نه‌یانڕوانیوه‌ته‌ کێشه‌ی کورد و خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی کوردستان، چونکه‌ له‌مێژووی سیاسی یاندا قه‌ت به‌ دڵ ئاماده‌ نه‌بوون یه‌کتری قبوڵ بکه‌ن و به‌ شێوازێكی شارستانی یانه‌ دژایه‌تی یه‌کتر بکه‌ن. که‌ ڕه‌خه‌نه‌شیان له‌ یه‌کتر گرتووه‌، مه‌به‌ستیان بووه‌ هه‌ریه‌کێک له‌ و سه‌رۆکانه‌‌ خۆی به‌ ڕاست و بێ هه‌ ڵه‌ وکه‌م وکوڕی زانیوه‌‌!
ئه‌م سێ سه‌رۆکه‌ ئه‌مجاره‌ش به‌م ململانێ سیاسی یه‌ی خۆیان له‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات و لاوازکردنی یه‌کتری، ده‌مانخه‌نه‌ دووڕیانێکی ترسناکی سیاسه‌ت و ژیانه‌وه‌، که‌ که‌س نازانێت ئه‌وسه‌ری چۆن ده‌بێت؟
پاش گۆڕڕێنکاری یه‌کانی تونس و میسر و...تاد. و هاتنی گه‌رده‌لولی ئه‌وگۆڕڕانکاری یه‌ بۆ کوردستان و گه‌شانه‌وه‌ی پشکۆی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی کوردستان، په‌یامی رۆشنی گۆڕڕینی بت و سه‌رکرده‌ کۆن و دیکتاتۆره‌کانی له‌ گه‌ڵ خۆی هێنا ، به‌ڵام تا ئێستا زۆربه‌ی ئه‌و سه‌رۆکه‌ کۆن و دیکتاتۆرانه‌ی نایانه‌وێت له‌وڕاستی یه‌ تێ بگه‌ن و خۆیانی لێ گێل ده‌که‌ن و به‌ مکیاج و جوانکاری کات به‌ سه‌رچووده‌یانه‌وێت ڕووی نوێ به‌ خۆیان ببه‌خشن و به‌ حسابی خۆیان ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌رچوویان درێژه‌ پێ بده‌ن!!!
به‌ڵام زیره‌کترین سه‌رۆک و ئازاترین سه‌رۆک ئه‌وسه‌رۆکه‌یه‌ که‌ زوو وازئه‌هێنێت و ده‌سه‌ڵات به‌ ئاشتیانه‌ ئه‌داته‌ گه‌نجانی خوێن گه‌رمی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ ی گڵۆباڵی هه‌موو مه‌یدانه‌کانی ژیانی ئابوری و سیاسی و میدیاو...!
ئه‌ی سێ سه‌رۆ‌که‌که‌‌ی کوردستان ده‌توانن پیشانی هه‌مووجیهانی بده‌ن که ئێوه‌‌ زیره‌کترین و ئازاترین سه‌رۆکن و ئاشتی یانه‌ و دیموکراتی یانه‌ ده‌سه‌ڵات ‌ ئه‌ده‌نه‌ ده‌ست گه‌نجانێک که‌ باشتر له‌م گۆڕڕانکاری یانه‌ تێ ده‌گه‌ن..!!!
هه‌ره‌وه‌ها پێویسته‌ له‌ناو پارت و لیست و ڕێکخراوه‌کانی خۆشتاندا ئه‌و هه‌نگاوی نوێکردنه‌وانه‌ بنێن به‌ بیرو بازووخوێنی نوێ...!
به‌م هه‌نگاوه‌ مێژوویی یه‌تان نه‌ک ته‌نها خه‌ڵکی کوردستان له‌ شه‌ڕێکی تر و دابه‌شبوونێکی تری ناوچه‌یی و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سیستمێکی ده‌سه‌ڵاتی خراپتر به‌شێوه‌یه‌کی کاتی ڕزگار ده‌که‌ن، به‌ڵکو خۆشتان له‌وگه‌رده‌لوولی ڕاماڵین و گۆڕڕێنه‌ ی که‌ کوردستانیشی گرتۆته‌وه‌ ده‌ربازده‌که‌ن و ده‌بنه‌ سێ پاڵه‌وانی مێژوویی ئه‌م گۆڕڕانه‌ نوێ یه‌ی که‌ که‌ستان ناتوانن پێشی پێ بگرن!!!

به‌بڕوای من بۆ ڕزگار بوون له‌و کێشه‌و گرێ سیاسی یانه‌ی ئه‌و سێ سه‌رۆکه‌ که‌ کوردستانی ده‌مێکه‌ تووشی قه‌یرانی سیاسی و نوێ بوونه‌وه‌کردووه‌،
واز هێنانی ئه‌و سێ سه‌رۆکه‌یه‌! له‌به‌رئه‌وه‌:
ده‌توانێن به‌یه‌ک ده‌نگ داوای وازهێنانی ئه‌‌و سێ سه‌رۆکه‌ بکه‌ین!
ده‌توانین به‌یه‌ک ده‌نگ هاواربکه‌ین ئێمه‌ سه‌رۆکی نوێمان ده‌وێت
ده‌سه‌ڵاتی یاسایی و ده‌ستورێکی مۆدێرنمان ده‌وێت!
چونکه‌ ئیتر گۆڕڕانکاری یه‌ نوێکان به‌ ئێوه‌ ناکرێت!
ئه‌ی سه‌رۆکه‌کان وازبهێنن و ڕێگا خۆشبکه‌ن بۆگه‌نجان!
ئه‌ی سه‌رۆکه‌کان بۆجارێکیش بووه‌ متمانه‌ی خۆتان بده‌ن به‌ گه‌نجان!
چونکه‌ که‌ستان به‌ سه‌رۆکی له‌ دایک نه‌بوون و ناکرێت تاسه‌رهه‌رسه‌رۆک بن!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە