چه‌ند پێشنیارێک بۆئه‌و نامه‌یه‌ی که ئه‌نجومه‌نی سه‌رای ئازادی به‌نیازه بۆ کۆشکی سپی بنێرێت!!
Thursday, 17/03/2011, 12:00
به‌ڕێزان له ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رای ئازادی
جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیوی کوردستان
جه‌ماوه‌ری ناڕازی له کوردستان و له تاراوگه چاویان له خۆڕاگری و هه‌ڵوێستی ئازایانه‌ی ئێوه‌یه بۆ به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی داخوازی یه‌کانی جه‌ماوه‌ری ناڕازی و نههێڵریت که ده‌سه‌ڵاتدارانی بنه‌ماڵه‌یی له کوردستان ئه‌م ڕاپه‌ڕینه بکه‌نه قوربانی چه‌ند په‌یمانێکی درۆ و گۆڕڕانکاری ڕووکه‌شی و جوانکاری ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵیان...!!
بۆ به‌هێز کردنی پێگه‌ی سیاسی ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رای ئازادی له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان پێشنیاری چه‌ندخاڵێک ده‌که‌م له دڵسۆزیمه‌وه بۆ هه‌وڵه دڵسۆزانه‌کانی ئێوه‌ی ڕابه‌ری ئه‌م شۆڕشه نوێ یه ی که به‌شێوازێکی شارستانی یانه به‌رپابووه له کوردستان و درێژه‌ی هه‌یه تا به‌دیهاتنی ئازادی و یه‌کسانی و ده‌سه‌ڵاتی یاسا..!!
یه‌که‌م/ داوابکرێت له کۆشکی سپی ئێوه وه‌ک ئه‌نجومه‌نێکی کاتی له کوردستان به ڕه‌سمی بناسێت وبتانپارێزیت له هه‌ڕه‌شه‌کانی هه‌ردووبنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی. هه‌روه‌ها هاوکاریتان بکات بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنی گشت ئامانجه‌کان. تا ده‌سه‌ڵاتداران به‌پلانی جۆراوجۆر پاشهکشهبه جه‌ماوه‌ری ناڕازی نه‌که‌ن به شێوازی تۆقاندن و نادیموکراتی یانه‌و نامرۆڤانه وه‌ک ئێستا له هه‌ولێر به دڕندانه‌ترین شێوازی دیکتاتۆری و سه‌رکوت ده‌کرێت و له‌لایه‌کی تره‌وه له سلێمانی و شارۆشارۆچکه‌کانی تر به جۆرێکی تر ئه‌نجام ده‌درێت، تا ده‌نگه ناڕازی یه‌کان کپ بکه‌ن و ڕاپه‌ڕینه‌که سه‌رکوت بکه‌ن..!!
دووه‌م/ داوابکرێت نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی سه‌رای ئازادی و هه‌رکه‌سێک ئاره‌زووبکات له‌گه‌ڵ ئه‌مرێکی یه‌کان به‌ره‌و هه‌ولێر بڕۆن و به چاودێری ئه‌مرێکی یه‌کان به‌شداری دروست بوونی ئه‌نجومه‌نی کاتی ههولێربکهن وپێکه‌وه خۆپێشاندان بکه‌ن بۆ فشار خستنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتداران که له‌ماوه‌یه‌کی دیاری کراودا وه‌ڵامی سه‌رجه‌م داخوازی یه‌کان بده‌نه‌وه..!!
سێهه‌م/ هه‌وڵدان به هاوکاری ئه‌مریکا بۆ دروستکردنی ئه‌نجومه‌نێکی کاتی سه‌رتاسه‌ری له کوردستاندا وه‌ک نوێنه‌رانی کاتی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕی و ناڕازی کوردستان...!!
به‌س تهنهائهم ئه‌نجومه‌نه بۆی هه‌بێت که له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان گفتووگۆبکات، پاش ئه‌وه‌ی له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا ناوه‌رۆکی خاڵی دانیشتنه‌کان بۆ جه‌ماوه‌ر ڕوون ده‌کرێته‌وه و هیچ دانیشتنێک بێ ئاگاداری شه‌قامی ناڕازی ناکه‌ن و جه‌ماوه‌ریش له ئه‌نجامی دانیشتنه‌کان ئاگادار ده‌که‌نه‌وه ، ههروههابڕیارهکان له ده‌نگدانی جه‌ماوه‌ری دا بدرێت..!!
چواره‌م/ ئه‌نجومه‌نی سه‌رتاسه‌ری کوردستان داوا له ئه‌مریکا بکات که سه‌رپه‌رشتی بودجه‌ی کوردستان بکات و یه‌کێتی و پارتی وه‌ک دوو حیزب له چه‌ک داماڵێت و هیج پارتێکی تر بۆی نه‌بێت چه‌کدار بێت له‌سه‌ر حسابی بودجه‌ی کوردستان و خه‌ڵک..!!
پێنجه‌م/ هێزه‌کانی پێشمه‌رگه و ئاسایش و پۆلیس له ده‌ست یه‌کێتی و پارتی ده‌ربهێنرێت و ئه‌وپۆستانه بدرێن به خه‌ڵکانێک که له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رتاسه‌ری کوردستانه‌وه دیاری ده کرێن وه‌ک که‌سایه‌تی بێ لایه‌ن و شاره‌زا وشیاو بۆ ئه‌وپۆستانه...!!
پێنجه‌م/ ده‌زگای دژه تیرۆر و پاراستن له ده‌ست هه‌ردوو بنه‌ماڵه ده‌ربهێنرێت و بکرێته ده‌زگایه‌کی ئاژانسی کوردستان و بدرێته که سانێکی بێ لایه‌ن که له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رتاسه‌ری کوردستانه‌وه دیاری ده‌کرێن..!!
شه‌شه‌م/ بارزانی و تاڵه‌بانی وه ک به‌رپرسیاری سه‌ره‌کی له‌م بارودۆخه ترسناکه‌و کوشتن و بڕین و نه‌بونی ئازادی و تاوان به‌رامبه‌ر به خه‌ڵکی ناڕازی ...ڕووبه‌ڕووی دادگایه‌کی ئازاد بکرێنه‌وه، له‌ژێر چاودێری ئه‌مرێکا و ووڵاتانی ئه‌وروپی ..به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رتاسه‌ری کوردستان و هه‌رکه‌سێک داوای یاسایی هه‌یه ده‌توانێت پێشکه‌ش به‌و دادگایه‌ی بکات..!!
حه‌وته‌م/ ڕێگا خۆش بکرێت له ژێر چاودێری ئه‌مریکا و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد له کوردستان. کاتی ئهوههڵبژاردنهش له‌لایه‌ن پسپۆڕانی نێوده‌وله‌تی و خۆماڵی سه‌ربه‌خۆ دیاری بکرێت..!!
پاش هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد و بێ ساخته‌کاری و دروست بوونی یه‌که‌م حکومه‌تی ئازاد له کوردستان دا، به‌هاوکاری شاره‌زایانی بواری یاسا یی ئه‌مریکی و نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆ ڕه‌شنوسی ده‌ستوری نوێ ی کوردستان بنوسرێته‌وه و له ڕیفراندۆمێکدا بخریته ده‌نگدانه‌وه و ببێته ده‌ستوری هه‌میشه‌یی له کوردستاندا..!!
هه‌شته‌م/ تا ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد، ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رتاسه‌ری کوردستان و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان سه‌رپه‌رشتی کاره‌کانی په‌رله‌مان وئه‌م حکومه‌ته‌ی ئێستای یه‌کێتی و پارتی له کوردستان دا بکات و کاروباره‌کانی کوردستان به‌ڕێوه‌ببات.
به بڕوای من به‌م داخوازی یانه‌تان ده‌توانن ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رای ئازادی به‌رفراوانتر بکه‌ن به‌ره‌و هه‌ولیرو هه‌نگاوی گه‌وره‌و گرنگ بنرێت بۆ جێبه‌جێکردنی داخوازی یه‌کان.
به‌مه‌ش ئه‌نجومه‌نی کاتی به ڕه‌سمی ده‌بیته نوێنه‌ری جه‌ماوه‌ری ناڕازی و ڕاپه‌ڕی و له کوردستان و یه‌کێتی و پارتی ناتوانن له گرۆپێکی به‌رده‌رکی سه‌رای ئازادی دا بچوکتان بکه‌نه‌وه و تاڵه‌بانی و بارزانی نوێنه‌ر بنێرن بۆ سلێمانی...!! وه‌ک بڵێن له هه‌ولێر ناڕه‌زایه‌تی نی یه‌و ئه‌م داخوازی یانه به‌س هی ئه‌م گرۆپه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌رای ئازادی یه.
به‌کورتی و به‌کوردی ده‌توانرێت به‌م هه‌نگاوانه داواکانی خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوی کوردستان بێ ترس گشتی بکرێته‌وه بۆ هه‌موو شاروشارۆچکه‌کانی تر که له‌به‌ر سه‌رکوت و گرتن و کوشتن و نانبڕین و...نا‌وێرن ڕاپه‌ڕن و بێنه سه‌رشه‌قام وهه‌مان داواکاری بخه‌نه ڕوو..!!
دڵنیا بن ئه‌مریکا گوێتان لێ ده‌گرێت و هاوکاری و پشتگیری ئه‌و داواکاری یانه ده‌بێت، چونکه ئه‌مریکا و ئه‌وروپا سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی خۆیان گۆڕیووه به‌رامبه‌ر هه‌موو دیکتاتۆره‌کانی ئهفرێقا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست..!!
هێواشی هه‌ڵوێسته‌کانیان لهئهنچامی سه‌رقاڵی یانه به کێشه‌ی خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوی لیبیا وه که ڕووبه‌ڕووی دڕنده‌یی قه‌زافی دیکتاتۆرو هاوڕێ ی بارزانی و تاڵه‌بانی بوونه‌ته‌وه !
سه‌رکه‌وتوو بێت ڕاپه‌ڕین و شۆڕشی نێرگزی کوردستان بۆ دروست بوونی ده‌سه‌ڵاتی یاسا له کوردستاندا وگه‌ڕانه‌وه‌ی به‌های مرۆفانه بۆ هه‌موو تاکێکی کورد...!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست