کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سلێمانی... له‌ئاست هیچ ده‌سه‌ڵاتێکدا ناچه‌مێته‌وه و بێ ده‌نگ نابێت

Monday, 14/11/2011, 12:00






له‌ ساڵیادی شاری سلێمانی خۆشه‌ویستدا ئه‌وڕاستی یه‌مان هه‌میشه‌ له‌به‌رچاوه‌ که‌ ئه‌م شاره‌ قاره‌مانه‌ به‌وه‌ ناسراوه‌ که‌ هه‌مووده‌سه‌ڵاته‌کانی عێراق به‌ چاوی ڕێزوترسه‌وه‌ تێیان ڕوانیووه و هه‌ڵسووکه‌وتیان له‌گه‌ڵ کردووه‌، هه‌مووهه‌وڵێکیشیان داوه‌ به‌خه‌یاڵی خۆیان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌مۆوسه‌رشۆڕی بکه‌ن ...!!!
به‌ڵام داگیرکه‌ران و چه‌وسێنه‌ران هه‌میشه‌ له‌ سلێمانی ڕووبه‌ڕووی به‌رگری وهه‌ڵوێستی جوامێرانه‌ی ڕۆڵه‌کانی خه‌ڵکی شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی بوونه‌ته‌وه‌ و زۆرجارچاره‌نووسی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی یان لێره‌دا کۆتایی هاتووه‌، وه‌ک له‌ ڕاپه‌ڕینی به‌هاری ساڵی 1991 دا بینیمان...!
سلێمانی هه‌مووکات شاری له‌دایک بوونی سه‌رکرده‌ شۆڕشگێڕه‌کان بووه‌ و به‌وانه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ و خۆڕاگری دژی چه‌وساندنه‌وه‌ گۆشکراون و په‌روه‌رده‌ی خاوه‌ن هه‌ڵوێسته‌کانی نه‌وه‌کانی پێشوون...!

سلێمانی 17 ی شوبات ڕاپه‌ڕی له‌ دژی ده‌سه‌ڵاتی کوردی هه‌ردووبنه‌ماڵه‌ی چه‌وسێنه‌رو داگیرکه‌ و به‌ یه‌ک ده‌نگ بانگی ئازادی یان دا به‌ گوێ ی که‌ڕی بارزانی و تاڵه‌بانی دا...!!
‌ ئازادیخوازانی ئه‌م شاره‌ قاره‌مانه‌ نیشانیاندان که‌ ئیتربه‌ هیچ شێوه‌یه‌ک ڕازی نابن ئازادی و مافه‌کانی خه‌ڵک پێشێل بکرێت له‌لایه‌ن هه‌ردووبنه‌ماڵه‌وه‌ و داروده‌سته‌کانیانه‌وه‌...!!

له‌ سلێمانی 19 ی نیسان ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردووبنه‌ماڵه‌ ڕووی ڕاستی و دڕنده‌یی خۆیان پیشانداین...!!

بارزانی و تاڵه‌بانی هه‌میشه‌ هه‌وڵیانداوه‌ له‌ سلێمانی که‌سانی خاوه‌ن هه‌ڵوێست که‌ سه‌ربه‌وان نه‌بوون تڕۆ و بێ ده‌سه‌ڵات بکه‌ن، بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌و ئامانجه‌شیان که‌سانی کاسه‌لێس و کۆێله‌ی بنه‌ماڵه‌یان کردۆته ‌ده‌سه‌ڵاتدارله‌م شاره‌وهه‌مووتوانایه‌کی مادی و حیزبی دزراویان خستۆته‌ خزمه‌تی ئه‌و تاوانه‌یان...!!

تاله‌بانی وه‌ک سکرتێری یه‌کێتی پشکی شێری به‌رده‌که‌وێت له‌ جێبه‌جێکردنی ئه‌م تاوانه‌دا چونکه‌ کاتی خۆی شاری سلێمانی ژیله‌مۆی شۆڕشی نوێ "کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی کوردستان"ی تیا هه‌ڵگیرسا...!
به‌ڵام تاڵه‌بانی به‌هاوکاری نه‌وشیروان مسته‌فا نه‌ک ته‌نها پشکۆی شۆڕشه‌که‌ی کوژانده‌وه‌ و به‌لاڕێی دا برد و سه‌رکرده‌ شۆڕشگێڕه‌کانی تیرۆرکردن یان له‌ ڕووداوی نادیاردا به‌کوشتیدان وه‌ک شه‌هید ئارام ، به‌ڵکو سه‌رچاوه‌ی ژیله‌مۆکه‌شی له‌ 19 ی نیساندا سووتاند له‌ سه‌رای ئازادی سلێمانی...!
له‌وکاته‌دا نه‌وشیروان مسته‌فای خه‌ڵکی سلێمانی وه‌ک سه‌رۆکی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بێ ده‌نگ بوو...!؟

تاوانی هه‌ردووبنه‌ماڵه‌ ئه‌وه‌نده‌ زۆرن به‌رامبه‌ربه‌ که‌سانی خاوه‌ن هه‌ڵوێست و ئازای شاری سلێمانی بۆیه‌ پێویستی به‌ وه‌یه‌ که‌ پسپۆرانی یاسایی به‌ڵگه‌کانی ئه‌وتاوانانه‌ بۆمێژوو کۆبکه‌نه‌وه‌ تا ڕۆژی دادگایی...!!

میژووی ئه‌م شاره‌ قاره‌مانه‌ سه‌لماندوویه‌تی که‌ تۆڵه‌ی به‌سه‌بره‌ به‌ڵام زۆربه‌زه‌بره‌...!

هیچ دیکتاتۆرێک به‌ خۆشی خۆی ده‌سه‌ڵات چۆڵ ناکات، ئه‌وه‌ی ده‌یگۆڕێت ته‌نها هێزی شه‌قامه‌...!

وانه‌کانی 17 ی شوبات و 19 ی نیسان به‌های به‌رزی مرۆڤانه‌ بۆ ئازادی فێرکردووین و شه‌هیده‌کان له‌ پێناوبه‌‌ دیهاتنیدا بوونه‌ قوربانی و که‌س و کاریشیاان دڵشکاوماونه‌ته‌وه‌ به‌ته‌نها، چونکه‌ شه‌قام بێ خاوه‌نه‌!
له‌ گه‌رمه‌ی ڕاپه‌ڕین و خۆپیشاندانه‌کاندا زۆرکه‌سایه‌تی و نووسه‌روهونه‌رمه‌ند بۆ خۆبادان وخۆده‌رخستن به‌په‌له‌ خۆیان گه‌یانده‌ سه‌رای ئازادی و په‌یامی ڕاسته‌قینه‌ی ڕاپه‌ڕینه‌که‌یان به‌لاڕێدابرد، وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌وان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ ڕاسپێردرابن، نه‌ک وه‌ک نوێنه‌ری داخوازی یه‌کانی شه‌قام...!
به‌هێورکردنه‌وه‌ و سارکردنه‌وه‌ی تووڕه‌یی خه‌ڵک به‌ خۆیان بزانن یان نا خزمه‌تێکی گه‌وره‌یان کرد به‌ ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو بنه‌ماڵه و ده‌سه‌ڵات ده‌بێت پاداشتی ئه‌وه‌ خه‌ڵاتیان بکات و پیرۆزیان بێت...!!
ئه‌ی بۆ ئێستا که‌سیان له‌ هیچ شوێنێکه‌وه‌ دیارنین، کاتێک شه‌قام بێکه‌سه‌ و که‌س خۆی ناکات به‌ خاوه‌نی؟

ئاخر کام ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆر به‌ قسه‌ی خۆش و پاڕانه‌وه‌ و لاڵانه‌وه‌ ده‌سه‌ڵات چۆڵ ده‌کات و ده‌گۆڕڕێت بۆ ده‌سه‌ڵاتێکی دیموکراتی و دان به‌ ماف و ئازادی یه‌کانی خه‌ڵکدا ده‌نێت و یاسا سه‌روه‌رده‌کات....؟
بارزانی و سه‌رۆکی حکومه‌ت و تاڵه‌بانی پابه‌ندنین به‌ بڕیاره‌کانی خۆیانه‌وه‌ و یاری به‌ کات ده‌که‌ن...!!!


سلێمانی وه‌فاداره‌ و بۆ به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی په‌یامی ئازادی و یه‌کسانی شه‌هیدان بێ ده‌نگ نابێت...!
ساڵیادی سلێمانی ده‌توانرێت بکرێته‌ ساڵی ئازاد بوونی ئه‌م شاره‌ و کۆتایی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردووبنه‌ماڵه‌...!!
‌سلێمانی هه‌میشه‌ خۆری هه‌ڵهاتنی ئازادی یه‌....!




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە