کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


په‌یامـی سه‌ردانه‌که‌ی بارزانی چی یه‌‌ بۆ خه‌ڵکی گه‌رمیان و سلێمانی

Thursday, 22/09/2011, 12:00





دیکتاتۆره‌کان بێ شه‌رمانه‌ هیج تاوانێک ناهێننه‌ سه‌رخۆیان که‌ له‌ژێرده‌سه‌ڵاتی ئه‌واندا ڕووی داوه‌..!!
هه‌مووخه‌ڵکی ناڕازی کوردستان ئه‌وڕاستی یه‌ باش ده‌زانن که‌ تاوانباروهۆکاری سه‌ره‌کی کێشه‌کانیان سیستمی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی بنه‌ماڵه‌یی بارزانی و تاڵه‌بانی یه‌...!!
ئه‌وان وه‌ک دوو دیاکتاتۆری هاوپه‌یمان و دژبه‌یه‌کیش زۆر که‌سایه‌تی ده‌روون تێکشکا و شه‌للاتی و چه‌ته‌ و پیاوکوژیان له‌ خۆیان کۆکردۆته‌وه‌ و ده‌یان له‌ وه‌ڕێنن به‌ پاره‌ی دزراوی نه‌وت و قووتی خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ و نه‌داری کوردستان و به‌ریانداونه‌ته‌ گیانی ئازادیخوازوخه‌ڵکی به‌شه‌رفی کوردستان...!

هه‌موومان ده‌زانین که‌ بارزانی و تاڵه‌بانیش ئه‌و ڕاستی یه‌ باش ده‌زانن که‌ خۆیان تاوانباری سه‌ره‌کین له‌ هه‌موو کێشه‌و گرفته‌کانی خه‌ڵكی کوردستاندا...!!
هه‌رچی ته‌قه‌که‌ران وتاوانباره‌کانی 17ی شوبات و ڕۆژانی دواتره‌ مقاش وچڵکاوخۆری ده‌ستی ئه‌م دوو دیکتاتۆره‌ن، گه‌رخه‌ڵكی ناڕازی کوردستان و خێزانی شه‌هیدان و قوربانی یه‌کانی 17 شوبات زۆریان بۆبێنن، ئه‌وا ئه‌وچه‌تانه‌ش ده‌که‌نه‌ قوربانی له‌پێناو ڕزگارکردنی ده‌سه‌ڵاتی خۆیاندا...!!
ئه‌وان خیزان و بنه‌ماڵه‌کانی خۆیانی لێده‌رچێت باکیان به‌ ڕۆڵه‌ی هیچ که‌سێک نی یه‌، گه‌رخزمه‌تکاری و تاوان و سیخوڕیشیان بۆبکه‌ن. ئه‌وه‌ی به‌لای ئه‌وانه‌وه‌ گرنگ نه‌بێت خه‌ڵک ومافه‌کانیانه‌، بۆیه‌ پێشێلی ده‌که‌ن، به‌وانه‌شی که‌ له‌ ده‌وریانن و ماستاویان بۆده‌که‌ن له‌به‌رتۆزێک پاره‌و ده‌سکه‌وتی خۆیی!!

بارزانی پاش تێپه‌ڕبوونی زیاترله‌ حه‌وت مانگ به‌سه‌رتاوانه‌کانی 17 ی شوباتدا له‌ خۆی ناپرسێت چۆن له‌ڕووی دێت سه‌ردانی خانه‌قین و گه‌رمیان و سلێمانی ده‌کات، له‌ کاتێکدا تاوانباره‌کانی لقی چواریان به‌ ئازادی ده‌سوڕێنه‌وه‌ وباکیان نی یه‌ به‌ بڕیاره‌که‌ی سه‌رۆکیشیان، چونکه‌ تاوانباره‌کان‌ خۆیان ئه‌و ڕاستی یه‌ باش ده‌زانن که‌ ئه‌وان ته‌نها بڕیاری ئاغای بارزانی وبه‌شێک له‌ سه‌رکردایه‌تی پارتی یان جێبه ‌جێکردووه‌، به‌گرتن ودادگایی کردنیان له‌ دادگایه‌کی" سه‌ربه‌خۆدا" تاوانی ئاغاکانیان ده‌رده‌که‌وێت، بۆیه‌ نایانگرن! یان ئه‌وه‌تا له‌ شانۆگه‌ری یه‌کدا ده‌یان نێرنه‌ به‌رده‌م دادگا ودادوه‌ره‌ کۆیله‌ و ئه‌ڵقه‌له‌گوێکانی خۆیان، پاشان سیناریۆیه‌کی گاڵته‌جاری دروست ده‌که‌ن تا به‌ که‌مترین زیان و سزا ده‌ربچن لێ ی!!!

به‌ربڕوای من په‌یامێک که‌ بارزانی له‌م سه‌ردانه‌ی دا پێیه‌تی بۆ خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان، هیچ نی یه‌ جگه‌له‌وه‌ی دووباره‌ پێمان ده‌ڵێت، من گوێ به‌هیچ داخوازی یه‌کانی خه‌ڵكی ناڕازی ناده‌م و ئاماده‌شنیم جێبه‌جێ ی بکه‌م، بۆیه‌ ئه‌مڕۆ هاتووم و ته‌حه‌دای هه‌موو ده‌نگه ‌ناڕازی یه‌کانی خانه‌قین و گه‌رمیان و سلێمانی ده‌که‌م و ئاماده‌نیم یه‌ک ملیم له‌ ده‌سه‌ڵاتم بده‌م به‌ یاسا و ده‌ستورێکی مۆدێرن، چونکه‌ من خۆم یاساو ده‌ستوری بنه‌ماڵه‌م و هه‌ر ئه‌و یاسای ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی یه‌ش ده‌خوات له‌ کوردستان....!!

ئه‌مڕۆ ئه‌رکی خه‌ڵكی ناڕازی خانه‌قین و گه‌رمیان وسلێمانی یه‌ که‌ قوربانی یان داوه‌ له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام و بێمافی و چه‌وساندنه‌وه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی دا و له‌ 17 ی شوبات و ڕۆژانی دواترشه‌هید و قوربانی یان داوه‌ له‌ پێناو ئازادی و یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌سه‌ڵاتی یاسادا، هه‌موو به‌یه‌ک ده‌نگ هاواربکه‌ن و داخوازی یه‌کانی خۆپیشانده‌رانی سه‌رای ئازادی دووباره‌ بده‌نه‌وه‌ به‌ گوێ ی بارزانی دا:

واتا " نه‌خشه‌ ڕێگای چاره‌سه‌ری قه‌یرانی ده‌سه‌ڵات له‌ کوردستان" به‌مانای " ده‌‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تی یه‌که‌ی هه‌رێـم" ...!!

چونکه‌ ئه‌وسێ سه‌رۆکایه‌تی یه‌ سه‌لماندیان که‌ ئه‌وان نه‌ک له‌ئاست چاره‌سه‌ری کێشه‌کاندا نین به‌ڵکو خۆیان هۆکاری کێشه ‌وقه‌یران و گرفته‌کانی خه‌ڵکی کوردستانن بۆیه‌ ده‌بێت بڕۆن و ڕێگا خۆش بکه‌ن بۆ که‌سانی به‌تواناتر و دڵسۆزتر، تا خه‌ڵکی کوردستان له‌ ژیانێکی ئاسووده‌تربه‌هره‌مه‌ند بێت و چیتر سۆران و زه‌رده‌شته‌کان تیرۆرنه‌کرێن و به‌نازه‌کانیش خۆیان نه‌سووتێنن له‌ ئه‌نجامی تیرۆرو بێ مانی یه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌واندا...!!
ئه‌مڕۆ شه‌رمه‌زاری یه‌ بۆ هه‌رکه‌س و هێزێک که‌ خۆی ناوناوه‌ ئۆپۆزسیۆن و ناڕازی له‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌ردووبنه‌ماڵه‌، له‌م سه‌ردانه‌ بێده‌نگ بێت و هه‌ڵوێستێکی ئازایانه‌ نه‌نوێنێت، به‌وه‌ی که‌ داخوازی یه‌کانی خه‌ڵک نه‌کرێته‌ مه‌سه‌له‌یه‌کی لاوه‌کی و به‌هه‌ندێک قسه‌ی سواو و دووباره‌ له‌بیرخه‌ڵكی به‌رنه‌وه‌...!!!

خه‌ڵکی ناڕازی سلێمانی نابێت سه‌رای ئازادی و داخوازی یه‌کان و نه‌خشه‌ڕێگاو داگیرکردنی سه‌را به‌هێزی چه‌ک و تیرۆرو لێدان وڕه‌ش به‌ گیره‌که‌یان بیربچێته‌وه‌ ، ده‌کرێت هه‌ڵوێستی جوا مێرانه‌ی خۆیان بنوێنن و سه‌رای ئازادی بخرۆشێننه‌وه‌ به‌بۆنه‌ی ئه‌م سه‌ردانه‌ بێ به‌رهه‌مه‌ی بارزانی یه‌وه‌..!


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە