ڕفاندنی بێژه‌ره‌که‌ی سه‌رای ئازادی...له‌لایه‌ن مافیاکانی بنه‌ماڵه‌وه تاوانه..!!
Friday, 27/05/2011, 12:00
ئیسماعیل عه‌بدوڵڵای بێژه‌ری سه‌رای ئازادی... دوێنێ شهولهلایهن مافیا ده‌مامک داره‌کانی ده‌سه‌ڵاته‌وه ڕفێندراوپاش لێدان و جنێودان ولووت شکاندنی به قۆناغه تفه‌نگ و چه‌قۆ، وه‌ک فلیمی کاوبۆی له شوێنێکی چۆڵدا فڕێ یان دا به‌ڵام خۆشبه‌ختانه توانی بووی خۆی بگه‌یه‌نێته نه‌خۆشخانه بۆ چاره‌سه‌رکردنی...!
ئه‌م تاوانه گهریهکێتی کردبێتی یان پارتی هیچ له مه‌سه‌له‌که ناگۆڕڕێت و ئه‌وان دووڕووی قه‌ڵبی یه‌ک سیستمی بنه‌ماڵه‌یی مافیایی کوردستانن، بویه ده‌بیت شهمهزاروسهرهکۆنه بکرێن وپه‌نجه‌ی تاوان بۆ خودی بارزانی و تاله‌بانی درێژبکرێت...!!
ئه‌مجاره‌ش ده‌سه‌ڵاتدارانی مافیا ئاسای کوردستان به ئاشکرا سه‌لماندیانه‌وه که ئه‌وان نه‌ک دژی داواکانی شه‌قام و سه‌رای ئازادی کوردستانن، به‌ڵکوبه ئاشکراش بێژه‌رو
هه‌ڵسوڕاوانیان به‌هه‌ڕه‌شه ولێدان و ڕووبه‌ڕووکردنه‌وه‌ی دادگاکانی ههردووبنهماڵه ده‌ترسێنن تا به حسابی خۆیان کۆڵ‌یان پێ بده‌ن له درێژه‌دان به خه‌باتی مه‌ده‌نی بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان...!
به‌م ڕه‌فتاره به‌عس ئاسایی یه‌یان ڕقی خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان ئهستوورتردهکهن به‌رامبه‌ریان بۆ کۆتایی پێهێنانی ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆری وڕهفتارمافیای چه‌کداره‌کانی دارده‌ستیان که به‌پاره ی دژراوی خه‌ڵکی کوردستان بۆ پارێزگاری له به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کانی بنه‌ماڵه دروستیان کردوون وبهریانداونهته گیانی ئازادیخوازانی کوردستان...!!
ڕفاندنی ئیسماعیل عه‌بدوڵڵا...تاوانێکی تره وده‌چێته سهرههمووئهو تاوانانه‌ی تریان که له ماوه‌ی زیاترله 20 ساڵی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رکوتکه‌رانه‌یان به‌رامبه‌ربه که‌سایه‌تی یه ئازا‌و
چاونه‌ترس و ناڕازی یه‌کانی کوردستان کردوویانه تا ده‌سه‌ڵاتی نه‌گریسیان به‌رده‌وام بێت دریغی ناکه‌ن و پلانی تاوانی تر داده‌ڕێژن..!!
ئه‌م دووبنه‌ماڵه‌یه هیچ کات وه‌ک ده‌سه‌ڵاتێک هه‌لسوکه‌وتیان نه‌کردووه که هه‌ست به لێپرسراوی بکه‌ن بهرامهربه تاک و کۆمه‌ڵ ومافه‌کانیان، به‌ڵکو واده‌زانن کوردستان موڵکی خۆیانه‌و که‌س بۆی نی یه باس له ماف و ئازادی مرۆڤی کوردبکات ...!!
ڕۆژێک دێت له دادگای گه‌لدا ئه‌م تاوانبارانه به سزای خۆیان ده‌گه‌ن...!!
ده‌سه‌ڵاتدارانی ههردووبنهماڵه له‌ماوه‌ی زیاترله دوومانگی ناڕه‌زایی یه‌کانی شه‌قامدا ڕۆحیان له سهرلووتیان بوو....چه‌ند جارێکیش ئاماده‌باشی هه‌ڵهاتنیان کردبوو..!!
ڕووی به‌ناو ئۆپۆزسیۆن ڕه‌ش بێت که به هه‌لپه‌رستی یان هێزوڕۆحیان کرده‌وه بهبهرئهم ده‌سه‌ڵاته‌ی مافیاکانی ههردووبنهماڵهدا بۆیه ئێستا به‌ربوونه‌ته گیانی هه‌ڵسوڕاوانی شه‌قام.!!
بهناوئۆپۆزسیۆن هێشتا هیوایان به‌م مافیایانه ماوه بۆیه به‌ته‌مان گفتووگۆبکه‌ن له گه‌ڵیاندا..!!
شه‌رمه‌زاری یه بۆ گۆڕان و کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو...گه‌ربێ مه‌رج وداواکانی شه‌قام دانیشتن بکه‌ن له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵیک له مافیای بێ گوێ و تاوانباردا که خۆیان ناوناوه ده‌سه‌ڵاتدار...!!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست