کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حکومه‌تی بنکه‌ فراوان بۆ زینده‌ به‌چاڵکردنی ئۆپۆزسیۆن وداواکانی شه‌قامه‌!!

Monday, 30/05/2011, 12:00


وه‌ک بۆ هه‌موومان ئاشکراوڕوونه‌ که‌ ئه‌م حکومه‌ته‌ی هه‌ردووبنه‌ماڵه‌ سه‌ری له‌ گوێ ی قه‌برئه‌له‌رزێت و له‌ سه‌ره‌ مه‌رگدایه‌، بۆیه‌ ئێستا پێویستی به‌ ئۆپۆزسیۆنه‌ که‌ له‌مه‌رگ ڕزگاری بکات یان ته‌مه‌نی درێژ بکاته‌وه‌، چونکه‌ ئه‌وحکومه‌ته‌ نه‌ک گه‌نده‌ڵه‌ به‌ڵکو به‌خاوه‌نه‌کانشیه‌وه‌ واته‌ بارزانی وتاڵه‌بانی تاوانبارن!!
له‌ پاش 17 ی شوباته‌وه‌ شه‌قام و جه‌ماوه‌ری ناڕازی کوردستان شه‌رعیه‌تیان له‌ هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تی یه‌ که‌ سه‌نده‌وه‌ و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یان کرد، به‌ سه‌رۆکی حکومه‌تی گه‌نده‌ڵان و تاوانبارانه‌وه‌....!!
بارزانی و تاڵه‌بانی کاتێک‌ ئاماده‌نه‌بن به‌هیچ شێوه‌یه‌ک تاوانه‌کانی 17 ی شوبات و ڕۆژانی دواتربه‌تاوان له‌ قه‌ڵه‌م بده‌ن و بکوژه‌کانیش به‌تاوانبار، ئیترچ دڵێکتان به‌مانه‌ خۆشه‌ که‌ گوێ له‌ داخوازی یه‌کانی شه‌قام و ئێوه‌بگرن به‌ گفتووگۆوپاشان جێ به‌جێ ی بکه‌ن..؟؟

ئه‌م به‌ناوئۆپۆزسیۆنانه‌ی کوردستان ...له‌گه‌رمه‌ی خۆپیشاندانه‌کان و ناڕه‌زایه‌تی یه‌کانیشدا هه‌ربه‌رده‌وام بوون له‌ دانیشتن و گفتووگۆله‌ گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا، ئێستاش دوای داگیرکردن وسه‌رکوتکردن وئه‌نفالکردنی شه‌قام به‌هێزی چه‌ک به‌ دڕندانه‌ترین شێوه‌ به‌نیازن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات دانیشتن و گفتووگۆبکه‌ن، بێ ئه‌وه‌ی هیچ حسابێک بۆ شه‌قام ونوێنه‌ره‌کانی شه‌قام بکه‌ن وه‌ک چاودێرێک به‌سه‌ردانیشتن و گفتوگۆکانی نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌!!!!!
له‌هه‌مان کاتداخۆتان ئه‌وڕاستی یه‌ باش ده‌زانن که‌ تا ئێستا هه‌مووهه‌ڵسوڕاوانی سه‌رای ئازادی و گشت مه‌یدانه‌کانی ئازادی و ڕۆژنامه‌نووسانی سه‌ربه‌خۆوئازاوخاوه‌ن هه‌ڵوێست گیانیان له‌ مه‌ترسی دایه‌....! تازه‌ترین نمونه‌ی دڕنده‌یی و مافیائاسای ده‌سه‌ڵات له‌ 25ی مایس دابووک بێژه‌ره‌که‌ی سه‌رای ئازادی ئیسماعیل عه‌بدوڵلایان ڕفاندوپاش هه‌ڕه‌شه‌و‌
لێدان له‌شوێنێکی ده‌ره‌وه‌ی شاری سلێمانیدا به‌برینداری فڕێ یاندا...!
ده‌سه‌ڵاتێک ئه‌مه‌ ڕه‌فتاری بێت به‌رامبه‌ر به‌ خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان که‌ به‌شێکیان لایه‌نگری خۆتانن، چۆن دانیشتنی بێ مه‌رج ده‌که‌ن له‌ گه‌ڵیدا و چ گره‌نتی یه‌کتان هه‌یه‌ بۆ ئه‌وگفتووگۆیانه‌وبه‌ڵێنه‌کانیان کاتێک جێبه‌جێ یان نه‌کرد...!!؟؟
زۆربه‌ی ئه‌وخه‌ڵکانه‌‌ی که‌ خۆپیشاندانیان کردوو ناڕازین به‌م شێوازی ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌ردووبنه‌ماڵه‌وگه‌نده‌ڵی یه‌کانیان، له ‌هه‌ردووهه‌ڵبژاردنه‌کانی کوردستان وعێراقدا ده‌نگیان به‌ لیستی گۆڕان دا، به‌وهیوایه‌ی که‌ ئه‌م لیسته‌ به‌وه‌فابێت به‌رامبه‌ربه‌ به‌ڵین و دروشمه‌کانی پێش هه‌ردووهه‌ڵبژاردنه‌کان...!! به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ لیستی گۆڕان و سه‌رکرده‌کانیان به‌ کردار پێچه‌وانه‌که‌‌یان سه‌لماند، هه‌رچه‌ند به‌ قسه‌وله‌ میدیاکانیه‌وه‌ باسی خۆپیشاندانه‌کانیان کردووه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌س قسه‌ ده‌رچوو، بۆیه‌ له‌لێدانی شه‌قامدا ئه‌وان هه‌ڵوێستی جدی یان نه‌بوو..!
ئێستاش پاش سه‌رکوتکردن و داگیرکردنی شه‌قام به‌ته‌مان هه‌فته‌ی داهاتووله‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌رکوتکه‌ردا گفتووگۆبکه‌ن بی مه‌رج و ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری شه‌قام وه‌ک چاودێرولایه‌نێکی سه‌ره‌کی له‌ گفتووگۆکانیاندا! ئێوه‌ هه‌رچ ڕێککه‌وتنێک بکه‌ن له‌گه‌ڵ هه‌ردووبنه‌ماڵه‌دا بۆ قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی خۆتانه ‌وپشتگوێ خستنی شه‌قامه‌..!

پشتگوێ خستن و که‌نارخستنی شه‌قام و داخوازی یه‌کانی خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان، نه‌ک ته‌نها دژی شه‌قامه‌، به‌ڵکوبه‌راسته‌وخۆو و ناڕاسته‌وخۆدژی خۆشتانه‌ وه‌ک ئۆپۆزسیۆن!!! چونکه‌ بوونی ئیوه‌ بێ هێزی شه‌قام ده‌که‌وێته‌مه‌ترسی یه‌وه‌ و ئێوه‌ خۆتان به‌م هه‌ڵویسته‌تان خۆتان بچووک ده‌که‌نه‌وه‌! ئه‌مه‌ش به‌کردارخزمه‌تکردنه‌ به‌ ده‌سه‌ڵات و ئامانجێکی گرنگێتی که‌ به‌هاوکاری ئێوه‌ ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن. ئه‌م کاره‌شتان درێژه‌ به‌ ته‌مه‌نی سه‌رۆکه‌ گه‌نده‌ڵ وتاوانباره‌کان ئه‌دات بۆماوه‌یه‌کی ترکه‌نادیاره‌ چه‌ند ده‌بێت...!!

ئۆپۆزسیۆن...ئێوه‌ هه‌رچ گفتووگۆیه‌ک بکه‌ن بێ ئاگاداری و به‌شداری و چاودێری نوێنه‌رانی ئه‌نجومه‌نی مه‌یدانی ئازادی کوردستان، سه‌رکه‌وتوونابێت و ده‌سه‌ڵات ئه‌وه‌نده‌ی ترلاوازوبچوکترتان ده‌کاته‌وه‌!!! بۆیه‌ هه‌وڵ بده‌ن نه‌که‌ونه‌ داوی ده‌سه‌ڵات و ئه‌وهه‌ڵه‌ مێژووی یه‌ مه‌که‌ن، که‌ چاره‌نووسی پرۆسه‌ی گۆڕان به‌ره‌ودیموکراتی بخاته‌ مه‌ترسی یه‌وه‌و ئه‌وه‌نده‌ی ترخه‌ڵک بێ هیوابکه‌ن له‌ گۆڕڕانی ڕاسته‌قینه‌ی ده‌سه‌ڵات...!!

به‌شداریکردنی ئۆپۆزسیۆنیش له‌ هه‌رحکومه‌تێکی بنکه‌فراوانی هه‌ردووبنه‌ماڵه‌ی گه‌نده‌ڵ و تاوانباردا...بۆزینده‌به‌چاڵکردنی ئۆپۆزسیۆن و داواکانی شه‌قامه‌ و ده‌سه‌ڵات ئه‌م تاوانه‌ش به‌ هاوکاری خۆتان ده‌کات و هه‌ربارزانی و تاڵه‌بانیش سوودمه‌ند ده‌بن له‌ به‌رهه‌می ئه‌م کاره‌!!

به‌ڵام دڵنیابن ناڕه‌زایه‌تی وتووڕه‌ی خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان زیارترده‌بێت و ئه‌وکاته‌ لافاووباهۆزی گۆڕڕان ئێوه‌ش ده‌گۆڕیت و له‌ گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی گه‌نده‌ڵدا جیاوازیتان ناکه‌ن و فڕێتان ئه‌ده‌نه‌ زبڵخانه‌ی مێژووی ڕه‌شی دیکتاتۆره‌کانه‌وه‌....!!

ئۆپۆزسیۆن ....گه‌رده‌تانه‌وێت مێژووی خۆتان وه‌ک هه‌ردووبنه‌ماڵه‌ ڕه‌ش نه‌که‌ن...هه‌وڵ بده‌ن خۆتان زیاترنزیک بکه‌نه‌وه‌ له‌ شه‌قام و نوێنه‌ره‌کانیان، هه‌ر‌وه‌ها هیچ په‌یوه‌ندی و گفتووگۆیه‌ک له‌ گه‌ڵ ده‌سه‌لاتدا بێ ئاگاداری شه‌قام و به‌شداری یان ئه‌نجام نه‌ده‌ن....!!!


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە