هێرشه‌کانی ئێران....ته‌واوکه‌ری سه‌رکوتی شه‌قامه و له دژی سه‌ربه‌خۆیی یه
Sunday, 24/07/2011, 12:00
وه‌ک هه‌موومان ده‌زانین کورد له جیهاندا گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌یه که ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی نی یه. تائێستاش هه‌موونه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌کانی وه‌ک عه‌ره‌ب و تورک و فارس نه‌ک بڕوایان به سه‌ربه‌خۆیی کورد نی یه به‌ڵکو به‌دڕندانه‌ترین شێوه کورد ده‌چه‌وسێننه‌وه و مافه‌کانی پێشێل ده‌که‌ن وه‌ک هاوڵاتی پله دوویان پله سێ و بێ به‌ها مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ی کورد دا ده‌که‌ن....!!!!
ئه‌وده‌وڵه‌ته داگیرکه‌رانه گه‌رله‌سه‌رزۆرپرسی جیاواز ناکۆک بن، به‌ڵام له‌دژایه‌تی کردنی کورد بۆ گه‌یشتن به ئازادی وسه‌ربه‌خۆیی و به‌ده‌ستهێنانی مافه سه‌ره‌تایی یه مرۆیی یه‌کانی خۆی یه‌ک ده‌نگن و هاوپه‌یمانن، هه‌میشه له‌پلانداناندان بۆ سه‌رکوتکردنی کورد و نه‌هێشتنی هه‌ستی ڕزگاربوون له بێ مافی و چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی ، ئه‌وان هه‌میشه ڕێگربوون تا کورد نه‌گات به‌وئامانجه‌ی...!!!!
ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆبناغه‌ی بیری ناسیۆنالیست فاشیستی سه‌رکرده‌کانی ئه‌وچوار ووڵاته‌ی که زۆربه‌ی ڕێژه‌ی کورد به‌سه‌ری دا دابه‌شکراوه وله‌ئه‌نجامی ئه‌وسیاسه‌ته‌دا به‌کرداربوونه‌ته داگیرکه رله‌سه‌رخاکی کوردستان که نه‌ته‌وه‌ی کورد چه‌ند هه‌زارساڵێکه تیایدا ده‌ژی ومێژوویه‌کی تیا دروستکردووه...!
ئه‌وه به‌س ته‌نها نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌کانی وه‌ک عه‌ره‌ب و تورک و فارس نین که بوونه‌ته ڕێگرله‌به‌رده‌م دروستکردنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردی، به‌ڵکوسه‌رکرده‌ی زۆربه‌ی پارته کوردی یه‌کانیش هه‌میشه به‌شێک بوون له‌وسیاسه‌ته‌ی داگیرکه‌ران وبه‌کردارته‌واوکه‌ری بوون، به بیرکردنه‌وه وبۆچوون و سیاسه‌تی هه‌ڵه‌یان له‌به‌رامبه‌رمافی کورد بۆ وڕزگاربوون له چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی...!!
سه‌رکرده‌ی پارته‌کانی کوردستان وه‌ک تاڵه‌بانی و بارزانی سیاسه‌ت و بۆچونه‌کانیان له‌سه‌ربناغه‌ی بۆچوونه‌کانی داگیرکه‌ران وده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه‌سه‌رده‌سته‌کان داڕشتووه و بوونه‌ته خزمه‌تکاری به‌ر ده‌رگای ئه‌وده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆرانه‌ی کوردیان ده‌چه‌وسێننه‌وه، له‌ئه‌نجامی هه‌ڵه‌ی سیاسی سه‌رانی کورد خه‌ڵکی کوردستان نه‌یتوانیوه به‌ڕاشکاوی باس له سه‌ربه‌خۆیی بکات.....!!!
سه‌رکرده خۆسه پێنه‌ره‌کانی کوردستان وه‌ک تاڵه‌بانی وبارزانی له شاخیش به‌ناوی شۆڕشه‌وه هه‌مان سیاسه‌تیان پیاده کردووه، له‌به‌رئه‌وه هه‌میشه به‌شێک بوون له سیناریۆ تاڵه‌کانی که به‌سه‌رکوردا هێنراوه!
مێژووی کۆن وتازه‌ی تاڵه‌بانی و بارزانی وه‌ک 1966 و 31ی ئابی 1996 گه‌واهی ئه‌وڕاستی یه ئه‌ده‌ن که ئه‌وان هه‌میشه خزمه‌تکاروجاشی داگیرکه‌ران بوون له پێناومانه‌وه‌ی خۆیاندا، له‌به‌رئه‌وه هه‌میشه بوونه‌ته کۆسپ له ڕێگای شۆڕش وڕاپه‌ڕینه‌کاندا و دژایه‌تی خواست وهیوا وداخوازی یه‌کانی زۆربه‌ی خه‌ڵکی کوردستانیان کردووه و به‌رده‌وام ده‌یکه‌ن! چونکه مانه‌وه‌ی خۆیان به‌لاوه گرنگرتره له ئازادی تاکی کورد و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان له ژێرسایه‌ی ده‌سه‌ڵاتێکی دیموکراتی وشارستانی دا...!
ئه‌م هێرش و تۆپبارانه‌ی جمهوری ئیسلامی ئێران تاوانێکی تره که به ڕه‌زامه‌ندی تاڵه‌بانی و بارزانی ئه‌نجام ئه‌درێت، هه‌ره‌وها بێ هه‌ڵوێستی ئۆپۆزسیۆنیش مانای ڕازی بوونیانه به‌م تاوانه...!!!!!
17 ی شوبات خه‌ڵک ڕاپه‌ڕی و خۆپیشاندانی کرد تا کۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی بارزانی و تاڵه‌بانی بهێنن، به‌ڵام 19 ی شوبات به هاوکاری ئێران و ئۆپۆزسیۆن له پلانێکی نهێنی دا شه‌قام سه‌رکوتکرا...!
ئێران ده‌زانێت گه‌رشه‌قام کۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی بارزانی و تاڵه‌بانی بهێنێت ئیترناتوانێت وه‌ک ئێستا ڕۆڵی گه‌وره بگێڕێت له کۆنترۆڵی سیاسه‌ت وئابووری کوردستانداو ده‌بێته سه‌ره‌تایه‌ک بۆبڕیاردان له‌سه ر ئازاد بوون و سه‌ربه‌خۆیی کورد له کوردستانی عێڕاقدا، ئه‌مه‌ش ده‌بێته ڕێگا خۆشکردن بۆ شۆڕشی کورد له ئێران و پارچه‌کانی تری کوردستان که ئه‌وانیش داوای ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی بکه‌ن...!!!!
له‌به‌رڕۆشنایی ئه‌وڕاستی یانه‌دا ده‌گه‌ینه ئه‌وئه‌نجامه‌ی که ئێران بۆ ڕزگارکردنی ده‌سه‌ڵاتی بارزانی و تاڵه‌بانی ئه‌وهێرشانه‌یان له‌م کاته‌دا ده‌که‌نه سه‌رپژاک وناوچه سنووری یه‌کان، تا شه‌قام و خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان سه‌رقاڵ و سه‌رگه‌رمی ئه‌م هێرشانه بکه‌ن و خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی یه‌کانیان له‌بیربکه‌ن و ده‌ست نه‌که‌نه‌وه به خۆپیشاندان له دژی سیستمی گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردووبنه‌ماڵه..!!
له‌هه‌مان کاتدا ڕژێمی ئێران ده‌یه‌وێت له به‌رامبه‌رهاوکاری یه‌کانی بۆ سه‌رانی کورد له دژی خه‌ڵکی ناڕازی و شه‌قامی کوردی، پشتگیری بارزانی و تاڵه‌بانی مسۆگه‌رتربکات.....!!
واتا به " تیرێک دوونیشانه ده‌شکێنن" له لایه‌که‌وه به‌هاوکاری بارزانی و تاڵه‌بانی پژاک لاوازبکه‌ن و له‌لاکه‌ی تریشه‌وه ده‌سه‌ڵاتی بارزانی و تاڵه‌بانی به‌م تاوانه زیاتر وابه‌سته‌ی سیاسه‌ته‌کانی خۆیان بکه‌ن!!
ئه‌مه ئه‌وڕاستی یه ده‌سه‌لمێنێت که چاره‌نووسی ڕژێمی دیکتاتۆری ئێران وده‌سه‌ڵاتی بارزانی و تاڵه‌بانی له‌م قۆناغه‌دا به‌یه‌که‌وه به‌ستراوه و بۆڕزگارکردنی یه‌کتری ئه‌م تاوانه ئه‌نجام ئه‌ده‌ن...!!!
له‌لایه‌کی تریشه‌وه بارزانی و تاڵه‌بانی خوازیاری بردنه‌وه‌ی پشتگیری ئه‌مریکا وئه‌وروپان به‌ناوی هێرشه‌کانی ئێرانه‌وه، چونکه سیاسه‌تی ئێران ده‌مێکه جێگای نیگه‌رانی ئه‌وروپا وئه‌مریکایه...!!
بارزانی و تاڵه‌بانی له‌م کاته‌دا له‌سه‌ردووپه‌ت یاری ده‌که‌ن بۆ ڕزگارکردنی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی یان!!
ئه‌وه ته‌نها هێزوفشاری شه‌قامه ده‌توانێت ئه‌و په‌تی تاوانانه بپچڕێنێت وکۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و پڕتاوانیان بهێنێت وله جێگای ده‌سه‌ڵاتێکی شارستانی له‌سه‌ربناغه‌ی یاسا وده‌ستورێکی مۆدێرن دابنێت!
بۆئه‌نجامدانی ئه‌م ئامانجه‌ش ده‌بێت هه‌موو ده‌نگ و ڕه‌نگه ناڕازی یه‌کانی مه‌یدانی ئازادی کوردستان له به‌ره‌یه‌کی ڕزگاری نیشتمانی دا خۆیان ڕێک بخه‌ن، تا ببنه ئه‌لته‌رناتیڤێکی به‌هێزبۆ ده‌سه‌ڵاتی داهاتوو..!
کاتێک خه‌ڵکی ناڕازی له به‌ره‌یه‌کی به‌رفراواندا خۆی ڕێکخست زیاتر ده‌بنه جێگای متمانه‌ی ئه‌وروپا و ئه‌مریکا و ناچاریان ده‌که‌ن که حسابیان بۆ بکه‌ن و پشتگیری له داخوازی یه‌کانیان بکه‌ن بۆ گۆڕڕێنی ڕاسته‌قینه له شێوازی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی و دیکتاتۆری کوردستاندا.....!!
به‌بڕوای من ده‌بێت شه‌قام له‌م کاته‌دا فشاری زیاتردروست بکات له‌سه‌رده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان و بێته ده‌نگ له دژی سیاسه‌تی بارزانی و تاڵه‌بانی و هاوکارانیان له ڕژێمی ئێران...!!!
گه‌رشه‌قام نه‌یه‌ته‌وه ده‌نگ ئه‌وا ئامانجێکی گرنگی ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی ئێران و بارزانی و تاڵه‌بانی که خامۆشکردنی ده‌نگی شه‌قامه دێته دی، به ناوی هه‌ڕه‌شه‌ی ئێرانه‌وه، که له‌راستی دا گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌رئازادی تاکی کورد و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان سه‌رانی کوردن، نه‌ک ته‌نها داگیرکه‌ران....!!!!
ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وپێش له نووسینێکمدا باسم له پرسی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان کردووه له به‌رئه‌وه لێره‌دا دووباره له‌سه‌رئه‌وپرسه نانووسمه‌وه به‌ڵام ده‌توانن بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌وبابه‌ته‌م ته‌ماشای ئه‌م لینکه بکه‌ن:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=58c2be90
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست