توند و تیژی به‌رامبه‌ر ژنان ته‌نها به دانانی هێڵی ته‌له‌فۆنی ژماره 199 چاره‌سه‌رناکرێت
Saturday, 27/11/2010, 12:00
به‌پێ ی هه‌واڵێک که له سایتی ئاوێنه‌دا بڵاوکرایه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌دواداچونی توندوتیژی دژی ژنان لەشارى سلێمانى لەبەرنامەى هەڵمەتى جیهانى لەبەرەنگاربونەوەى توند‌و تیژى دژى ژنان لە 25/11/2010تا 10/12/2010 چەند چالاکیەکی ئەنجام دا‌و ئه‌مڕۆ بۆ ئه‌ومه‌به‌سته به‌هاوکاری ئاسیاسێڵ هێڵێکی ته لهفۆنی به‌ژماره‌ی 199 دانا، تاژنان هانابۆ ئه‌و ژماره‌یه ببه‌ن و هاوکاری یان بکه‌ن! ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه بۆهه‌مووان ئه‌وه‌یه ئاشکرایه که سه‌رچاوه‌ی تووندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان له خێزان و کۆمه‌ڵگاو شوێنی کاردا، په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به ناهۆشیاری کۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌بوونی یاساودهستورێکهوه هه‌یه که هێشتا پیاوسالاری زاڵه له خێزان و کۆمه‌ڵگاداو دینه‌کان له ده‌سه‌ڵات جیانه‌کراونه‌ته‌وه. دیاره شتێکی باشه که دینه‌کانیش به‌شداری هه‌ڵمه‌تی هۆشیارکردنه‌وه‌ی کۆمهڵگابکهن تا لهژیرپهردهی دین دا هێرش نه‌کرێته سه‌ر ژنان و بێ مافی یان به‌رامبه‌ر نه‌که‌ن بهوبههانهیهوه. کاتێک ده‌توانرێت باس له پارێزگاری کردنی ژنان و کچان بکرێت که یاسایه‌ک به‌ر قه‌راربێت که ئه‌رک و مافه‌کانی هه‌موو ئه‌ندامه‌کانی کۆمه‌ڵگا به ژن و پیاوه‌وه به یه‌کسانی دیاری کردبێت، ئیتر ئه‌وکه‌سه له هه‌رچ پلهوپایهکدابێت نابێت له سهرویاساوه بێت. کاتێک یاسایه‌کی یه‌کسانی خواز به‌رقه‌رار بێت، هیچ که‌سێک به‌ناوی دینه‌وه ماف به خۆی نادات بێ مافی به‌رامبه‌ر به ژنان و کچان بکات. چونکه به پێ ی یاسا لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت. پاشان ده‌بێت بناغه‌ی کۆمه‌ڵگایه‌کی مۆدێرن و شارستانی دابڕێژرێت ئه‌وێش به دانانی په‌روه‌رده‌یه‌کی شارستانی و مۆدێرن له دایه‌نگاوه تا زانکۆ، تا نه‌وه‌ی نوێ به پشت به‌ستن به‌و یاسایانه‌ی که پاریزگاری لێ ده‌کات بپارێزرێت. دیاره بۆ گه‌یشتن به‌و یه‌کسانی یه و دانانی په‌روه‌رده‌یه‌کی مۆدێرن و ته‌ندروست پێویستی به ئیراده‌ی سیاسی پارته‌کانه‌وه هه‌یه ئایا ئه‌وه‌ی باسی ده‌که‌ن به‌کرداریش ده‌یانه‌وێت جێ به‌جێ ی بکه‌ن...! یان ته‌نها بۆ خۆڵکردنه چاوی کۆمهڵگاوخهڵکه!!! مه‌سه‌له‌ی به‌رنامه‌ڕێژی بۆ په‌روه‌رده‌ش کارێکی گران نی یه، چونکه له دنیاندازۆر کۆمه‌ڵگای پێشکه‌وتوو له‌وبواره‌دا هه‌نگاوی باشیان ناوه و ئێمه ده‌توانین که‌ڵکیان لێ وه‌ربگرین گه‌ربمانه‌وێت..! ئه‌وکاته‌ی که له خێزان و کۆمه‌ڵگاو دایه‌نگاکان و باخچه‌ی منداڵان و خوێندنگاکان و زانکۆکان دا منداڵانمان به په‌روه‌رده‌یه‌کی ته‌ندروست په‌روه‌رده‌کرد و یاساش مافه‌کانیانی له ده‌ستووردا چه‌سپان، ده‌توانین بناغه‌یه‌کی په‌روه‌رده‌یی یه‌کسانی خواز و بێ تووند‌و تیژی و هه‌ڵاواردن به‌ناوی ڕه‌گه‌زی جیاوازه‌وه دابڕ‌ێژین.....! به کوردی و به کورتی کاتێک ده‌توانین تووندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان لهکۆمهڵگاوخێزان دا بنه بڕ بکه‌ین گه‌ر ده‌سه‌ڵاتداران یاسا وده‌ستورو په‌روه‌رده‌یه‌کی ته‌ندروست و یه‌کسانی خواز و بێ هه‌ڵاواردنیان داڕشت و جێ به‌جێ کرد به کردار نه‌ک ته‌نها به‌قسه پڕوپاگه‌نده‌ی پووچه‌ڵ و بێ ناوه‌رۆکی بۆ بکه‌ن، چونکه زۆربه‌ی تووند‌و تیژی به‌رامبه‌ر ژنان و کچان له ماوه‌ی ئه‌م 19 ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پارته‌کانی کوردستاندا کراوه له خێزان و کۆمه‌ڵگاو شوێنی کاریاندا. چونکه زۆر لێپرسراو ی باڵای پارته کوردی یه‌کان و وه‌زیر و به‌ڕێوبه‌ری گشتی و به ڕێوبه‌ر پله‌وپایه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان به شێوه‌یه‌کی خراپ به‌کارهێناوه‌و توندوتیژی ده‌روونی و جه‌سته‌یی یان به‌رامبه‌ر ژنان و کچان به‌کارهێناوه وفشاری ده‌روونی یان بۆ هێناون تا کاری سێکسی یان له گه‌ڵدا بکه‌ن له به‌رامبه‌ر دامه‌زراندن و هێشتنه‌وه‌یان له‌شوێنی کاره‌که‌یان. هه‌ندێک ژن و کچ له پێناو بژێوی ژیان و دامه‌زراندن و مانه‌وه‌یان ناچاربوون کاری سێکسی یان له گه‌ڵدا بکه‌ن و به‌مه‌ش له لایه‌نی ده‌روونی و جه‌سته‌یی یه‌وه تووشی و پشێوی و بێ تاقه‌تی و هه‌ستی بێ به‌هایی یان لادروست بووه، یان هه‌ستێکی وای لای زۆربه‌یان دروست کردووه که زۆر یانی تووشی نه‌خۆشی ده‌روونی کردووه‌و بێ ئه‌وی بتوانن باسی بکه‌ن و به‌رگری له خۆیان بکه‌ن به پێچه‌وانه‌وه ئه‌ومه‌سه‌لانه له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا ئه‌خلاقی یه‌ن له‌سه‌ر ژنان و کچان ده‌که‌وێت و تا ماوه پێوه‌ی ده‌ناڵینن. له‌به‌ر ه ئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی ئه‌خلاق هه‌رچ هۆیه‌کی هه‌بێت هه‌ر ژن تاوانبار ده‌رده‌چێت و پیاو به‌ده‌ره له بێ ئه‌خلاق بوون. ئه‌مه ئه‌نجامی ئه‌و په‌روه‌رده نادروست و ناته‌ندروسته‌یه که بۆته مۆته‌که‌یه‌ک به‌سه‌ر جه‌سته‌ی ژنان و کچانی ووڵاتانی دواکه‌وتووه‌وه پشت به‌یاساو ڕێسایه‌کی نایه‌کسان و پیاوسالار. کاتێک ده‌توانین خۆمان لهومۆتهکهیه ڕزگار بکه‌ین گه‌ر توانیمان به یاسا مافی تاک بێ جیاوازی ڕه‌گه‌زی نێرومێ له ده‌ستوردا جێگیری بکه‌ین و له په‌روه‌رده‌و خێزان و کار‌و ژیانمادا جێ به‌جێ ی بکه‌ین، تا هه‌رکه‌س به ئاره‌زووی خۆی و به وویستی خۆی شوینی ژیان و کار‌و هاوسه‌ری ژیانی هه‌ڵبژێرێت و هیچ که‌سێک له ژێر هیچ ناوێک دا ناچار نه‌کرێت بێ وویستی خۆی بڕیارێک بدات. که‌ئازادی و یه‌کسانی تاک له ده‌ستووردا چه‌سپاو کاری پێکرا ده‌توانین باس له کۆمه‌ڵگای یه‌کسانی خواز‌و شارستانی و دیموکراتی بکه‌ین و ڕووبه‌ڕووی توند‌و تیژی به‌رامبه‌ر ژنان ببینه‌وه. به پێچه‌وانه‌وه په‌روه‌رده‌ی نادروست و به زۆره ملێ و نه‌بونی ماف و ئازادی مرۆڤ له کۆمه‌ڵگا به‌روه تووند‌و تیژی ده‌بات و به‌م شێوه‌یه هه‌ر له‌بازنه‌ی شه‌یتانی بێ مافی دا دهسوڕێینه وه و تووند‌و تیژیش به‌رده‌وام ده‌بێت و تاوانبارانیش به ئازادی ده‌سوڕێنه‌وه و لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی یان له گه‌ڵدا ناکریت ، چونکه ئه‌وانه‌ی تووند‌و تیژی و بێ مافی یان به‌رامبه‌ر ژنان کردووه و ده‌که‌ن یاسا‌و ده‌ستوورێکی یه کسانی خواز به دوژمنی سه‌ره‌کی خۆیان ده‌زانن. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌رکی هه‌موو که‌س و لایه‌نێکی ئازادی خوازی ڕاسته قینیهی مرۆڤی کورده پێویسته داخوازی یاسا‌و ده‌ستورێک بکات که مافی هه‌مووان به یه‌کسانی و بێ جیاوازی ڕه‌گه‌زی مسۆگه‌ربکات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست