ئه‌ی سه‌رۆکه‌کان ئه‌مریکاش هۆشداری دانێ ئیتر چاوه‌ڕاونی چی ده‌که‌ن؟ وازبهێنن و ڕێگا خۆشبکه‌ن بۆگه‌نجان و ده‌سه‌ڵاتی یاسا!
Friday, 04/03/2011, 12:00
تاله‌بانی و بارزانی وسه‌رۆکه کۆیله‌کانی ده‌ستی ئه‌م دووانه هه‌رچی زووه واز له پڕۆژهنهزۆک و سواوهکانتان بهێنن و زوو بارتان بپێچنه‌وه‌و ده‌سه‌ڵات بهجێبهێڵن بۆ ڕابه‌ره‌کانی مه‌یدانی ئازادی و ههموومهیدانهکانی تری کار و ژیان له‌م کوردستانه‌ی که ههمووسیفاتهجونهکانی و سروشتی تان شێواندووه‌و به‌خه‌یاڵی خۆتان ده‌تانه‌وێت بهقسهسواوهکانتان درێژه‌ی پێ بده‌ن...!! کاتی ئێوه به سهرچووهوپارت و لیسته‌کانی خۆشتان ئیفلیج کردووه!!!
ئه‌ی ئوپۆزسیۆنی تا ئێست کۆێله و ڕزگارکه‌ری ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م دووانه، کاتی خۆتان و پڕۆژه‌ی جوانکردنی گه‌نده‌ڵکاران به سه‌ر چووه هه‌رچی زووه به ڕاشکاوی و بێ دوودڵی وه‌رنه ڕیزی شه‌قام و گۆڕڕانخوازان و گه‌نجانی ڕاپه‌ڕی و.....!!!
ئه‌مڕۆ ڕۆژی هه‌ڵوێستی ڕۆشنه نه‌ک جوانکاری و حیکایه‌تی مێشی زۆر نوسه‌ران که خۆیان به ڕابه‌ری گه‌نجان ده‌زانن...!!
ئهوباوکهتان مردوو ئێوه له‌مڕۆه ئه‌و مێژووه‌ن که له‌وانه‌ی خوێندنگاکانی داهاتوودا وه‌ک مێژووی یه‌کی ڕه‌شی کورد ده‌وترێته‌وه و به‌نه‌وه‌ی ڕێژوانه‌کان ده‌ڵێین ئیترله‌مه‌ودوا ڕێگانادرێت منداڵانی ئه‌م کوردستانه ئه‌نفال بکرێن و تیرۆربکرێن، چونکه مافی ئێوه‌و هه‌موومان له ده‌ستوردا جێگیر کراوه و کاری پێ ده‌کرێت..!!
شوێنی ئێوه‌ی منداڵان مه‌یدانه‌کانی یاری منداڵان و خۆێندنگایه، نه‌ک مه‌یدانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دیکتاتۆره‌کان!! چونکه ئه‌و دیکتاتۆرانه هیچ له جیهانی ئێوهتێ ناگه‌ن و تیرۆری فیکری و ڕۆحی و جه‌سته‌یی تان ده‌که‌ن...!!
ئه‌وانه‌ی که بوونه هۆکاری تیرۆری هه‌زاره‌های وه‌ک ئێوه، ڕووڕه‌شی مێژوو ده‌بن...!!
ئێستاش به‌نیازن پێش ڕۆشتنیان هه‌زاره‌ها منداڵ و گه‌نجی ئه‌م کوردستانه تیرۆربکه‌ن و دایک و باوکانیان جهرک سووتاوبکهن..!! له‌به‌رئه‌وه‌ی گه‌نجانی و منداڵان و خه‌ڵکی ناڕازی ئه‌م کوردستانه خوازیاری ژیانێکن که به‌هاکانی ژیان و مرۆڤی پاراستووه وجێگای بتی سه‌رۆکه‌کانی تیانابێته‌وه ...!!
ئه‌وان زۆر دل ڕه‌ق و خۆپه‌رستن و له مانای جوانی ژیان و ئازادی تێ ناگه‌ن..!!
گۆڕڕانکاری یه‌کان و شۆڕش وڕاپه‌ڕینی گه‌نجان په‌یامێکی نوێ ی ژیانه که ئه‌وان تا ئێستا ناتانه‌وێت لێ ی تێ بگه‌ن...!!!
به‌ڵام تازووه فریای خۆتان بکه‌ون سه‌رۆکه‌کان پێش ڕووداوه‌کان بکه‌ون و پێش که‌وڵ کردن و تڕ‌ۆ کردنتان، به خۆشی خۆتان وازبهێنن..!!
له‌تونس و میسر به یه‌ک سه‌رۆکیان ده‌ووت " بڕۆن" له کوردستانی بێ ووڵات به چه‌ند سه‌رۆكێک ده‌بێت بلێین بڕۆن...بڕۆن...بڕۆن !!!
سه‌رکه‌وتن هه‌ر بۆ ئه‌م شۆڕشه نوێ یه‌ی گه‌نجانه...!!!
به‌ره‌و ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی و ده‌سه‌ڵاتی یاسا به ده‌ستورێکی مۆدێرن...!!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست