کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌کوردستان بێجگه‌ له‌ ووشه‌ی"جێنده‌ر" خه‌ڵک کێشه‌ی تری نی یه‌!؟

Tuesday, 14/06/2011, 12:00



 
‌ ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی هه‌ردووبنه‌ماڵه‌ کۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ده‌ستپێده‌کاته‌وه‌ له‌ژێرسایه‌ی ئه‌وباری نائاسایی و نایاسایی یه‌ی که‌هه‌ردووبنه‌ماڵه‌ به‌سه‌رهه‌مووشاروشارۆچکه‌کانی کوردستاندا سه‌پاندوویانه له‌پاش 17ی شوباته‌وه‌‌. هه‌روه‌ها له‌ پاش داگیرکردنی سه‌رای ئازادی وگشت مه‌یدانه‌کانی تری ئازادی کوردستان له‌‌ 19ی نیسانیشه‌وه‌ که‌س بۆی نی یه‌ خۆپیشاندان بکات وه‌ک مافێکی سه‌ره‌تایی و بنه‌ڕه‌تی هه‌موومرۆڤێک...!!
 له‌کاتێکدا بێ شه‌رمانه‌ باس له‌ دیموکراتی و سیستمی په‌رله‌مانی ده‌که‌ن و ئۆپۆزسیۆنیش به‌شداری ئه‌وکۆبونه‌وانه‌ی ئه‌وپه‌رله‌مانه‌ حیزبی یه‌ ده‌که‌ن...!!!
 ئه‌مڕۆ بڕیاروایه‌ که‌ ئه‌م به‌ناوپه‌رله‌مانه‌ گفتووگۆیه‌کی گرنگ بکات له‌سه‌رووشه‌ی
  " جێنده‌ر" له‌پڕۆژه‌ یاسایه‌کی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری"وه‌زاره‌تی ڕاگه‌یاندنی پارتی"!
 
 له‌سایه‌ی ئه‌وکه‌ش وهه‌وادیموکراتی یه‌ی که‌ باڵی کێشاوه‌ به‌سه‌رکوردستان و په‌رله‌ماندا، په‌رله‌مانتارانی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن هاوده‌نگن له‌سه‌رلابردنی ووشه‌ی " جێنده‌ر" له‌و پڕۆژه‌ ستراتیجی یه‌ گرنگه‌دا...!!؟؟
 به‌لابردنی ووشه‌ی "جێنده‌ر" له‌وپڕۆژه‌یاسایه‌دا، هه‌مووداخوازی یه‌کانی خۆپیشانده‌رانی کوردستان جێبه‌چێ ده‌بێت وقه‌یرانی سیاسی وحوکمڕانی له‌کوردستاندا چاره‌سه‌رده‌کرێت!
 
 بارزانی زۆر به‌دیقه‌ته‌وه‌ ئه‌وپڕۆژه‌یاسایه‌ی خوێندۆته‌وه‌وله‌سه‌رووشه‌ی جێنده‌رگه‌ڕانێوه‌ بۆپه‌رله‌مانه‌که‌یان، چونکه‌ ئیسلامی یه‌کان ووشه‌ی جێنده‌ریان به‌ "هاوسه‌رگیری هاوڕه‌گه‌زی" لێکدابۆوه‌"!!!  بارزانی یه‌کسه‌رئه‌وداواگرنگه‌ی جێبه‌جێکردن…!!!
 گه‌ربارزانی هه‌مووداواکانی خۆپیشانده‌رانیشی ئاوا به‌ خێرایی جێبه‌جێ بکردایه‌، ئێستا نه‌خۆیی و په‌رله‌مان و حکومه‌ته‌که‌ی ده‌سه‌ڵاتدارده‌بوون و خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستانیش وه‌ک خه‌ڵکی میسروتونس له‌ هه‌وڵی پێکهێنانی ده‌سه‌ڵاتێک داده‌بوون که‌ هه‌موومرۆڤێکی ئه‌م ووڵاته‌ یه‌کسان بوونایه‌ له‌به‌رده‌م یاسادا، به‌ سه‌رۆکه‌کانیشه‌وه‌…!
 
 
 ئۆپۆزسیۆن له‌کاتێکدا بێشه‌رمانه‌ به‌شداری کۆبوونه‌وه‌کانی ئه‌وپه‌رله‌مانه‌ی گه‌نده‌ڵان ده‌کاته‌وه‌، ئه‌ڵێ ی نه‌بای دیوه‌ونه‌باران، ئۆپۆزسیۆن نه‌ک داخوازی یه‌کانی شه‌قام، به‌ڵکو داخوازی یه‌کانی خۆشیان له‌بیرکردووه‌، واده‌زانن خه‌ڵکی ناڕازیش له‌بیری کردوون...!
 له‌کاتێکدا ئه‌وبه‌ناوئۆپۆزسیۆنانه له‌گه‌رمه‌ی خۆپیشاندانه‌کانی مه‌یدانه‌کانی ئازادی کوردستان بۆخۆڵکردنه‌ چاوی جه‌ماوه‌ربۆیکۆتی دانیشتنه‌کانی ئه‌م په‌رله‌مانه‌ حیزبی یه‌یان ده‌کرد...!!!
 ئێستا چ گۆڕانکاری یه‌کی گه‌وره‌ ڕوویداوه‌ له‌ هه‌ڵسوکه‌وت و سیاسه‌تی بارزانی و تاڵه‌بانی دا، وانه‌رمی کردوون و به‌شداری ئه‌وکۆبونه‌وانه‌ ده‌که‌ن و هیچ مه‌رجێکیان نه‌ماوه‌!؟
 په‌رله‌مانتارانی لیستی گۆڕان و کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو گه‌رتۆزێک ڕاستگۆبوونایه‌ له‌گه‌ڵ خودی خۆیان و جه‌ماوه‌ردا، ده‌بوایه‌ له‌ 19ی نیسانه‌وه‌ به‌یه‌ک ده‌نگ بۆیکۆتی دانیشتنه‌کانی په‌رله‌مانیان بکردایه‌ وه‌ک ناڕه‌زایه‌تی له‌ دژی سیاسه‌تی سه‌رکوت و دیکتاتۆرانه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی له‌ دژی خه‌ڵکی ئازادیخوازوخۆپیشانده‌رانی مه‌یدانه‌کانی ئازادی کوردستان، هه‌روه‌ها وه‌ک وه‌فایه‌ک بۆخوێنی شه‌هیدانی 17 ی شوبات و ڕۆژانی دواتر!
   هه‌ربه‌شێک له‌وپه‌رله‌مانتارانه‌ی ئۆپۆزسیۆن نه‌بوون ئه‌چونه‌ سه‌رای ئازادی و مه‌یدانه‌کانی تری ئازادی کوردستان و هاواریان ده‌کرد تا تاوانباران و بکوژانی خۆپیشانده‌ران نه‌درێن به‌دادگا وداخوازی یه‌ ڕه‌واکانی جه‌ماوه‌رجێ به‌جێ نه‌کرێت به‌شداری کۆبونه‌وه‌کانی په‌رله‌مان ناکه‌ین وبۆیکۆتی ده‌که‌ین..!!!
 بارزانی وتاڵه‌بانی نه‌ک ئاماده‌نه‌بوون بکوژه‌کان، که‌ به‌س ته‌نها بڕیاری ئاغاکانیان جێبه‌جێ کردووه‌ بده‌ن به‌ دادگا، به‌ڵکوبه‌دڕندانه‌ترین شێوازی سه‌رکوتکردن سه‌رای ئازادی وگشت مه‌یدانه‌کانی تری ئازادی یان داگیرکردوهه‌ڵسوڕاوانیشیان ڕووبه‌ڕووی لێدان و زیندانی و دادگا حیزبی یه‌کانیان کردنه‌وه‌ و تائێستا که‌س بۆی نی یه‌ به‌ ئۆپۆزسیۆنیشه‌وه‌ خۆپیشاندان ئه‌نجام بدات به‌ ئاشتی یانه‌ بۆ جێبه‌جێکردنی داخوازی یه‌کانی شه‌قام...!
 ڕه‌فتاری ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئه‌م دووحیزبه‌ شه‌رخوازانه‌ و نادیموکراتی ونامرۆڤانه‌ خراونه‌ته‌ گه‌ڕله‌ دژی هه‌ڵسوڕاوانی مه‌یدانه‌کانی ئازادی کوردستان، تا چاوترسێنیان بکه‌ن!
 ئۆپوزسیۆن به‌کرداردیسانه‌وه‌ ئه‌مڕۆده‌یسه‌لمێنێت که‌ ته‌واوکه‌ری سیاسه‌ته‌کانی هه‌ر
 دووبنه‌ماڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتداره‌، گه‌ربێت و به‌شداری کۆبونه‌وه‌کانی په‌رله‌مانه‌که‌یان بکه‌ن!
 
 ئه‌مڕۆ فرسه‌تێکی مێژوویی یه‌گه‌رپه‌رله‌مانتارانی ئۆپۆزسیۆن هه‌ڵوێست وه‌ربگرن و نه‌چنه‌ ناوهۆڵی په‌رله‌مانه‌که‌ی هه‌ردووبنه‌ماڵه‌وه‌، تا نه‌بنه‌ کاراکته‌ری شانۆکانی هه‌ردووبنه‌ماڵه‌!!
 به‌ڵام  به‌پێچه‌وانه‌وه‌ گه‌رپه‌رله‌مانتارانی ئۆپوزسیۆن به‌شداری شانۆگه‌ری یه‌کانی‌ په‌رله‌مانی بنه‌ماڵه‌ بکه‌ن ئه‌وانیش وه‌ک په‌رله‌مانتاره‌کانی ده‌سه‌ڵات ده‌بن به‌ ڕۆبۆتی جێبه‌جێکردنی  سیاسه‌تی سه‌رکرده‌کانیان و له‌هه‌مووهه‌ڵوێسته‌ جوانه‌کانیان و ئازایه‌تی یه‌کیان داده‌ماڵن!!!
 
 ئه‌مجاره‌گه‌رشه‌قام خرۆشایه‌وه‌ که‌س بڕواتان پێناکات و نایه‌ڵن به‌شداری خۆ پیشاندانه کانی مه‌یدانه‌کانی ئازادی کوردستان بکه‌ن، چونکه‌ ئێوه‌ ده‌خرێنه‌ خانه‌ی دژه گۆڕڕانی سیستمی ده‌سه‌ڵات له‌کوردستان دا وده‌بنه‌ ته‌واو که‌ری سیاسه ته ‌کانی هه‌ردووبنه‌ماڵه‌...!!
 دلنیابن شه‌قام هه‌روا بێ ده‌نگ نابێت له‌ ده‌سه‌ڵات و له‌ ئێوه‌ش گه‌ربه‌ خۆتان و هه‌ڵوێستاندان نه‌چنه‌وه‌ وه‌ک په‌رله‌مانتاران وئۆپۆزسیۆن...!!!
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە